موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #744  
قدیمی 07-20-2010
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض



وەکوو دارێک له رەگەوە دەریبێنن
تۆم له ناخی دڵم دەرکرد
وەک کاغەزێک بیسووتێنن
خۆشەویستی تۆ ئاوا مرد
وەک برووسکه ون بێ لەناو لەشی شەودا
تاسەم بۆ تۆ ئاوا نەما
وەک باڵدارێک له کەلاوەی خۆی بێزار بێت
وەک رووبارێک لەسەرچاوەی خۆی بێزار بێت
بێزارم لێت ، بێزارم لێت
ئەو رۆژانەی خۆشتم دەویست
من شێت بووم شێت
رۆژانێک بوو حەزم دەکرد و دەم هەویست هەر تۆ بگرم به خۆشەویست
رۆژانێک بوو کە جاران سەیری تۆم ئەکرد
ئیتر کێوی خەمم دەمرد
ئێستا بە چاوتا دەڕوانم تەدەقێ سەرچاوەی ژانم
رۆژانێک بوو تۆ لە دڵما کۆتەڵێکی پیرۆز بووی ؛ ساویلکە بووم
کەچی من هەر وام دەزانی ، تۆ بۆ من دڵسۆز بووی
بە گشت زەبری پاچی قینم ، کۆتەڵی پیرۆزتم شکاند
بۆ جوانەمەرگی ئەوینم تاقە فرمێسکێکم نەڕژاند
من چۆن فرمێسکی ئازار دەڕژێنم بۆ کچی بێ بار
ئەوەندەی من تۆم خۆش ئەویست
نیو ئەوەندە خۆم خۆشنەویست
کەچی تۆ هەر منت نەویست
کچێ تازە ئاو ببڕێ لە رووخانە
بەڕوو قات بێ لەو کێوانە
من دڵ بە تۆ نادەم ئیتر
ئیتر بە تۆ ناڵێم گیانە ، چاوەکانت مانگەشەوی کوردستانە
من نەمام بووم کە دڵی خۆم ، ئاخ بۆ کچێک دەکرد بە مۆم
کە نەک شعر
ئەنجیل،
تەوڕات ،
زەبوور،
قورئان ،
دڵ و وەڵات
بە یەک ئەنگوستیلە دەدات
تۆ کچەکە ئەگەر رۆژێک ئەوین فێر بووی
ئەگەر رۆژێک لە زمانی برین فێر بووی
ئەگەر رۆژێک بە هۆنڕاوەی زیزی مندا ، چاوت خشکاند
ئەگەر هەستت کەرد خەریکە ، لەناوەوە بتخواتەوە چەمی گریان
رێنەماییم ئەویە بۆت
مەگری بۆ من ؛ بگری بۆ خۆت
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید