
07-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فیلمنامه‌ی : نۆره‌ی ئه‌شقێنی
فیلمنامه‌ی : نۆره‌ی ئه‌شقێنی
نووسینی :مۆحسێن مه‌خمه‌لباف
فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی
-به‌هاری 1378
ئیستامبووڵ
شه‌مه‌نده‌فه‌ر،رۆژ
گوێزه‌ل له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که داده‌به‌زێ.چڵێک گوڵی به ده‌سته‌وه‌یه.له وێستگه‌که ده‌چێته ده‌رێ
باخی گشتی،درێژه...
پیره پیاو دێته نێوباخه گشتیه‌که.قه‌فه‌زه به‌تاڵه‌که‌ی له شوێنێک داده‌نێ وله نێو داره‌کاندا به شوێن ئه‌و باڵنده‌یه‌ی،ئاوازه دڵگرهکهی، باخه گشتێکه‌ی داگرتووه ده‌گه‌ڕێ.بۆساتێک سه‌معه‌که‌که‌ی له گوێ ده‌ردێنێ.(ده‌نگ له دیمه‌نی فیلمه‌که ده‌بڕدرێ)ئه‌و سیم و دوو شاخهیهی به سهمعهکهکهوهیهتی به زهبتهکهیهوه ده‌نێ و ده‌نگی باڵنده‌یه‌ک له زهبتهکهیهوه ده‌بیستێ. پاشان ده‌نگی زۆر ده‌کات .پاش تاوێک بێده‌نگی باڵنده‌یه‌ک وڵامی ده‌نگه‌که ده‌داته‌وه.پیره پیاو که‌یفی سازه .قه‌فه‌زه‌که له سه‌رکورسییه‌ک داده‌نێ و لۆچێک دان به شێوه‌ی هێڵێک ،تا ناو قه‌فه‌زه‌که رۆده‌کات ئه‌وسا به ده‌ست لاسایی باڵنده‌یه‌ک ده‌کاته‌وه که به شوێن دانه‌کاندا خۆ به قه‌فه‌زه‌که دا ده‌کات
ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که داده‌خرێ و ده‌ستی وه‌به‌ر ده‌که‌وێ.دڵنیایه پیلانه‌که‌ی سه‌رده‌گرێ.میکڕۆفۆنهکهی کهبهسیمێکی باریک و درێژهوهیه له په‌نهای قه‌فه‌زه‌که داده‌نێ و بۆخۆی دوور ده‌که‌وێته‌وه و له نێو داره‌کاندا خۆی حه‌شار ده‌دات.ماوه‌یه‌ک له چاوه‌ڕوانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ تاکوو هێور هێور ده‌نگی باڵنده‌یه‌کی له گووشی سهمعهکهکهیهوه ده‌که‌وێته به‌ر گوێ که خه‌ریکه دان هه‌ڵده‌گرێته‌وه.پاشان ده‌نگی داکه‌وتنی ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که دێت.پیره پیاو به په‌له خۆی ده‌گه‌یه‌نێته قه‌فه‌زه‌که.قه‌له‌ڕه‌شه‌ی ک به داوه‌وه بووه.
ده‌رگای قه‌فه‌زه‌که ده‌کاته‌وه و قه‌له‌ڕه‌شه‌که هه‌ڵده‌فڕێنێ ودیسان دانی دیکه له گیرفانی ده‌ردێنێ و به شێوه‌یه‌ک ڕۆی ده‌کات که باڵنده‌که ناچار بێت درێژه‌ی دانه رژاوه‌که له نێو قه‌فه‌زه‌که دا هه‌ڵگرێته‌وه.
ده‌نگی خۆشی ئه‌و باڵنده‌یه‌ی پیره پیاوه‌که‌ی شه‌یدا کردووه هه‌ر وا وڵاتی داگرتووه.پیره پیاو دیسان له نێو داره‌کاندا خۆی حه‌شار ده‌داته‌وه. بۆیاخچییه‌کی قژکاڵ دێ له سه‌ر کورسیه‌که داده‌نیشێ و چاو له ده‌وروبه‌ری ده‌کات .قه‌فه‌زه‌که سه‌رنجی راده‌کێشێ.چاو له هه‌ر لایه‌ک ده‌کات هیچ که‌س نابینێ.پیره پیاو ناچار له پشت داره‌که دێته ده‌رێ و به ده‌ست لاوه قژ کاڵه‌که تێده‌گه‌یه‌نێ له قه‌فه‌زه‌که دوور که‌وێته‌وه.به‌ڵام قژ کاڵ چاوی له جێگایه‌کی دیکه‌یه.له درێژه‌ی روانینی لاوه قژکاڵهکهدا،گوێزه‌ل،ژنێکی شۆخ وشهنهنگ که به له‌چکه‌یه‌ک سه‌ر وملی داپۆشیوه،دێت له په‌نای قه‌فه‌زه‌که داده‌نیشێ.پیره پیاو ژنه‌که ده‌ناسێته‌وه ،دیسان خۆی مه‌ڵاس ده‌دات.ئێستا قه‌فه‌زه‌که له به‌ینی قژکاڵ و گوێزه‌ل دایه.گوێزه‌ل چاوێک به ده‌وروبه‌ری دا ده‌گێڕێ.هیچ شتێکی ناکه‌وێته به‌رچاو.پیره پیاو له‌وه‌ی ئاوا به باشی خۆی مه‌ڵاس داوه ئۆخژنی له دڵ ده‌گه‌ڕێ و بزه‌یه‌کی شیرینی دێته سه‌ر لێو.گوێزه‌ل و بۆیاخچی قژکاڵیش پێده‌که‌نن.گوێزه لقێک گوڵ به قژکاڵ ده‌دات.پیره‌پێاو بۆوه‌ی بزانێ چ باسه،وڵۆمی سه‌معه‌که‌که‌ی هه‌ڵده‌کێشێ.
ده‌نگی قژکاڵ له وڵۆمی سهمعهکهکهوه ده‌بیسترێ.
قژکاڵ:"من که‌وشی هه‌موو که‌سێک به یادی قه‌ده‌می تۆوه بۆیاخ ده‌که‌م".
ئه‌وسا له به‌ر پێی گوێزه‌ل داده‌نیشێ و که‌وشه‌کانی بۆ بۆیاخ ده‌کات گوێزه‌ل ناهێڵێ ،به‌ڵام قژکاڵ خێرا خێرا بۆیاخی بۆلێ ده‌دات.له‌نیزیکه‌وه روخساری قژکاڵ ده‌بینین سه‌یر هه‌وڵ ده‌دات.پیره‌پیاو بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌نگێکی له کیس نه‌چێت،هه‌ر واوڵۆمی سه‌معه‌که‌که‌ی ئه‌مباره‌وبار ده‌کات .
گوێزه‌ل:"خۆزگهسهربازیت کردبایه.
خۆزگه شۆفیری تاکسی بوایه‌ی.ئه‌وکات دایکم منی دها به تۆ."
ئێستا بۆیاخچی به‌هه‌موو هه‌وڵی خۆیه‌وه که‌وشی گوێزه‌ل بۆیاخ ده‌کات.ته‌نانه‌ت به‌ده‌ست بنی کهوشهکانیشی بۆ خاوێن ده‌کاته‌وه.پیره پیاو سه‌ری سوڕ ماوه.گوێزه‌ل له سه‌ر زه‌وی داده‌نیشێ و فڵچه‌ی بۆیاخه‌که له ده‌ست قژکاڵ وه‌رده‌گرێ و که‌وشه‌کانی ئه‌و بۆیاخ ده‌کات.پیره‌پیاو به ته‌واوی گێژ بووه.
p تاکسی،شه‌قام،شه‌و.
تاکسیه‌که به‌تاڵه،قژڕه‌ش لێی ده‌خوڕێ.ژنێک ده‌ست هه‌ڵدێنێ.تاکسی راده‌وه‌ستێ و ژنه سوار ده‌بێ.موسیقایه‌کی خه‌مناک که له ناڵینی مرۆڤێک ده‌چێ لهزهبتی تاکسێکهوه بڵاو ده‌بێته‌وه.تاکسی وه‌ڕێ که‌وتووه.قژڕه‌ش"مێردی گوێزه‌ل"وێنه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌که داوه.له‌گه‌ڵ سوڕانی فه‌رمانه‌که وێنه‌که‌ی گوێزهلیش ده‌سوڕێ.
ژنهمسافیرهکه:من ژنێکی ته‌نیام.ئێوهجێگایهکتان نییه شه‌و لای ئێوه
بمێنمه‌وه؟
قژڕه‌ش وهردسوڕێ وتهمهشایهکی ژنه ده‌کات و تورمز ده‌گرێ.داده‌به‌زێ و
ده‌چێ لهگوڵفرۆشی سه‌ره‌رێ لقێک گوڵ ده‌کڕێ .وه‌ڕێ ده‌که‌وێ.ژنهپێی
وایه گوڵه‌که‌ی بۆئهوکڕیوه ده‌ست دێنێ گوڵه‌که وه‌رگرێ،به‌ڵام قژڕه‌ش لای
لێ ناکاته‌وه
ژنهمسافیرهکه؛تۆش وه‌ک من ته‌نیای؟
قژڕه‌ش وێنه‌ی گوێزهلی نیشان ده‌دا.)ژنه‌که‌م له‌تۆ جوانتره.دووساڵ
حه‌زم لێ کردووه.ئه‌م تاکسیهم قیستی کڕی تاکو له‌گه‌ڵ ئهوزهماوهند
بکه‌م.بڕۆبیرێکی دیکه بۆ خۆت بکه‌وه.
تورمز ده‌گرێ ژنهکهدابهزێ.ژنه دانابه‌زێ.
ژنه‌که:من هه‌ر ته‌نیام.مه‌به‌ستێکی دیکه‌م نه‌بوو،زه‌مانێک مێردم بوو،بێ
وه‌فایی له‌گه‌ڵ کردم.یه‌کجار زۆرم خۆش ده‌ویست...ده‌مبه‌ی
ژنه‌که‌ت ببینم؟
قژڕه‌ش داده‌به‌زێ ده‌رگای لای سهندهڵێکهی دواوه ده‌کاته‌وه.په‌ڕۆیه‌ک لهداشبۆرتهکهی ده‌ردێنێ وله‌ده‌وری ده‌ستی ده‌ئاڵێنێ وژنهدهکێشێته ده‌رێ.
قژڕه‌ش:به‌ڵێنیم به‌ژنه‌که‌م داوه له‌و زیاتر ده‌ستم له‌هیچ ژنێک نه‌که‌وێ.
ژنه به‌تاقی ته‌نیا له‌شه‌قامه‌که له‌قه‌راغ ئیسکلهیهک به‌جێ ده‌مێنێ و
تاکسێکه دوور ده‌که‌وێته‌وه.
p به‌رده‌رگای ماڵی گوێزه‌ل،درێژه.
تاکسیه‌که له‌به‌ر ده‌رگای ماڵێ راده‌وه‌ستێ وقژڕهش به‌ده‌م سهماوگۆرانی کوتنه‌وه،خۆبهژوورێدا ده‌کات.ماڵێکی چکۆڵه‌یه.ژنه‌که‌ی له‌ماڵێ نییه.قژڕه‌ش بانگی ده‌کات به‌ڵام وڵامێک نابیستێ.پاشان گوڵه‌که له حاجه‌تێک ده‌خاو لیباسه‌کانی ده‌گۆڕێ وله‌به‌ر ئاوێنهکهخۆی رێک وپێک ده‌کاو ده‌ست بهسهروقژی دادێنێ.که‌وشه بۆیاخ کراوه‌کانی گوێزهڵ له‌ئاوێنه‌که‌دا دیاره.بریقه ده‌ده‌نه‌وه. له‌پڕ شتێیه‌ک سه‌رنجی قژڕه‌ش راده‌کێشێ.
لهپێشداسهرنج دهداتهئاوێنهکه.پاشان وهردهسوڕێ وچاوی به به‌رانبه‌ری ئاوێنه‌که ده‌که‌وێ. گوێزه‌ل لهقوژبنێک به‌دانیشتنه‌وه خه‌وی لێ که‌وتووه.
قژڕه‌ش گوڵه‌که هه‌ڵده‌گرێ وله‌کاتێکدا له‌بن لێوه‌وه گۆرانی ده‌ڵێ ده‌چێ بۆلای وگوڵهکه له‌به‌ر لووتی گوێزه‌ل راده‌گرێ.گوێزه‌ل چاوهه‌ڵدێنێ.
p ماڵی پیره‌پیاو،هه‌رئه‌وکاته.
له‌په‌نای قه‌فه‌زه به‌تاڵه‌که، قه‌فه‌زێکی دیکه‌ی لێیه،قهناریهکی تێدا زیندانی
کراوه. پیرهپیاولهپشت میزێک که‌پڕه له که‌ل وپه‌لی کاره‌با و شڕوشاڵات
دانیشتووه.سه‌معه‌که‌که‌ی له‌گوێ دایه.گوێی داوه‌ته گوێزه‌ل وقژکاڵ.دیسان شریته‌که ده‌گێڕێته دواوه و له‌سه‌رڕا گوێی لێ ده‌گرێته‌وه.
p باغی گشتی،رۆژی دوایی.
قه‌فه‌زه‌که له سوچێک دانراوه.پیره‌پیاو میکرۆفۆن وسیمهکهی بهکورسییهکی باغهگشتێکهوه ده‌به‌ستێ.به‌ڵام ئه‌مجاره ته‌نیا به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی گوێی له‌قسه‌ی ئه‌ودووانه بێت خۆی ده‌شارێته‌وه.ئه‌مجاره‌ش له‌پێشدا بۆیاغچی قژکاڵ وپاشان گوێزه‌ل دێن ولهسهرکورسییهکی رووبه‌ڕووی کورسێکه‌ی دوێنێکه داده‌نیشن.پیره‌پیاو ده‌نگیان نابیستێ.هه‌رچی وڵۆمی سه‌معه‌که‌که‌ی ده‌سوڕێنێ،ته‌نیا ده‌نگی ئهومهلهی له‌هه‌وڵی گرتنی دایه زیاتردێ.گوێزه‌ل ئه‌وگوڵه‌ی قژڕه‌ش دوێنێ شهوهێنابوویهوه ده‌دا بهقژکاڵ.پاشان هه‌ڵده‌ستن وبهپهنای پیرهپیاودا تێپه‌ڕ ده‌بن.کاتێ به‌په‌نای پیرهپیاودا ده‌ڕۆن گوێی له‌ده‌نگی گوێزه‌ل ده‌بێ.
گوێزه‌ل:ده‌بێ ئه‌مڕۆ زوو بڕۆمه‌وه.سبه‌ینێ وه‌ره هه‌رله‌وێ پێکه‌وه
نه‌هار ده‌خۆین.
پیره‌پیاویش قهفهزوسهمعهکهکهی هه‌ڵده‌گرێ وبهدوایاندا ده‌ڕوات.
p هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر،رۆژوشهو.
گوێزه‌ل ده‌گاته هێڵهئاسنهکهی ته‌نیشت ئه‌وکۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌یه‌ی تێیدا ده‌ژی.قژکاڵ دڵته‌نگ راده‌وه‌ستێ وبه‌چاوێکی پڕلهتاسهوه سه‌یری دوورکه‌وتنه‌وه‌ی گوێزه‌ل ده‌کات.پیره‌پیاو به‌هێڵی ئاسنه‌که‌دا تا به‌رده‌رگا به‌دوای گوێزه‌ل دا ده‌ڕوات.گوێزه‌ل ده‌چێته‌ژوورێ پیره‌پیاو راده‌وه‌ستێ تا وڵات تاریک دادێ وتاکسیهکهی قژڕه‌ش دێته‌وه.پیره‌پیاو ده‌چێته پێشێ.له‌دووره‌وه ده‌یبینین له‌گه‌ڵ قژڕه‌ش خه‌ریکی چاک وخۆشییه و به‌ره‌ولای ماڵهوهدێن.
پیره‌پیاو:چۆن بڵێم...من ئیدی ته‌مه‌نێکم تێپه‌ڕکردووه...جاری وایه له‌وه‌ی
شتێکم له‌وه‌ختی خۆیدا نه‌کوتووه،په‌شیمان بومه‌ته‌وه.ئێوه له
به‌یانیه‌وه تاشهوێ زه‌حمه‌ت ده‌کێشن بۆوه‌ی ژنه‌که‌ت
بهختهوهربکهی...نه‌ک بڵێی ئهوئینسانێکی خراپ بێت به‌ڵام کاتێ
ئێوه له‌ماڵێ نین. ئه‌و له‌گه‌ڵ پیاوێکی دیکه لهوپارکه چۆڵه چی
ده‌کات.
هه‌ردووکیان بێده‌نگ ده‌بن.قژڕه‌ش کایه به گوڵه‌که‌ی ده‌ستێوه ده‌کات.پاشان هه‌وڵ ده‌دا به‌سه‌رخۆیدا زاڵ بێت.
قژڕه‌ش:باسی ژنه‌که‌ی من ده‌که‌ی؟
پیره‌پیاو:که‌وایه ئێوه ئه‌وگوڵانه‌ی بۆدهکڕن!؟
پاشان وه‌ک ئه‌وه‌ی په‌شیمان بووبێته‌وه لێده‌دا ده‌ڕوات.قژڕه‌ش هه‌روا له‌دواوه سه‌یری ده‌کات.پاش تاوێک ده‌ڕواته ژوورێ به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی شه‌وی پێشوو گۆرانی ناڵێت.له‌سه‌رخۆ کلیله‌که‌ی لهدهرگاکهدا ده‌سوڕێنێ.بێده‌نگ وله‌پڕ خۆ ده‌کا به‌ژوورێدا.
pماڵی گوێزه‌ل،درێژه.
لهحهمامهوه ده‌نگی گۆرانی کوتنی گوێزه‌ل دێت وله ژێر ده‌رگاکه‌وه هه‌ڵم دێته‌ده‌رێ،مانای گۆرانێکه‌ی گوێزه‌ل ئه‌وه‌یه:
"من ئه‌وینی تۆ وه‌ک نه‌هێنییه‌ک له‌دڵما راده‌گرم "
"مه‌گری دڵم ناتوانێ له‌به‌رانبه‌ر گریانی تۆدا
خۆڕاگرێ."
" هانێ دڵم بۆتۆ.ئهگهردڵم له‌کن خۆم بێت ده‌مرم.
قژڕه‌ش به دوو دڵێهوه ساکی ژنه‌که‌ی ده‌پشکنێ .له ده‌سره‌یه‌کی سپی زیاتر که گوڵێکی سووری له‌سه‌ر گوڵ‌دۆزی کراوه هیچی دیکه نابینێته‌وه. قژڕه‌ش له به‌ر ئاوێنه‌که راده‌وه‌ستێ.ده‌ڕوانێته روخساری خه‌ماوی خۆی.ده‌نگی گۆرانی کوتنی گوێزه‌ل هه‌روادێت .
pشه‌قام وتاکسی،رۆژی دوایی.
گوێزه‌ل بهقرتاڵهیهک که‌ل وپه‌لی چێشت لێنانه‌وه له‌ماڵێ دێته‌ده‌رێ.قژڕه‌ش له تاکسێکه دایه وهێندێک له دواتره‌وه شوێنی ده‌که‌وێ.گوێزه‌ل ده‌ست له تاکسیه‌کان هه‌ڵدێنێ.قژڕه‌ش خۆی پێ راناگیرێ وتوندتر لێی ده‌خوڕێ وله به‌رده‌م گوێزه‌ل تورمز ده‌گرێ.گوێزه‌ل له‌پێشدا نێوی ئه‌وشوێنه‌ی ده‌یویست بچێت ده‌ڵێ.کاتێ مێرده‌که‌ی ده‌بینێ داده‌چڵه‌کێ ومهجبوور سواری تاکسیهکهدهبێت.
قژڕه‌ش:بۆکۆێ ده‌چی؟
گوێزه‌ل:ده‌مه‌وێ بچم هێندێ شت ومه‌ک بکڕم .
قژڕه‌ش:شتێکت ده‌وێ بۆبهخۆم ناڵێی بیکڕم.
گوێزه‌ل:ئاخرلهماڵێ بێ تاقه‌ت ده‌بم .
له‌شوێنێکی دیکهگوێزهل داده‌به‌زێنێ.
قژڕه‌ش:زوو بڕۆیه‌وه بۆ ماڵێ.
گوێزه‌ل ده‌ستی بۆته‌کان ده‌دات وده‌ڕوات،تاکسیه‌که ده‌ورێک لێده‌دات ولهپێچی شه‌قامه‌که‌ی دیکه‌دا له‌شوێنێک که"راوه‌ستان قه‌ده‌غه‌یه "تورمز ده‌گرێ.
قژڕه‌ش تاکسێکه به‌جێ دێڵێ وبهپێیان وه‌دوای گوێزه‌ل ده‌که‌وێت.
pبازاڕ،درێژه.
گوێزه‌ل له‌ناو ماسێکاندا،ماسییه‌ک ولهناوسهوزێکاندا،ده‌سکێ سه‌وزی ونانێک لهنانهوهاخانه ده‌کڕێ وسواری عاڕهبانهیهک ده‌بێ ولهکهلی کۆڵانێکدا ون ده‌بێ.قژڕه‌ش هێندێ دوورتربهشوێن عاڕهبانهکهدا هه‌ڵدێ.
pدارستان،ده‌ریا،درێژه.
گوێزه‌ل به ده‌ست وبهئهژنۆ ئهوچرپی وچاڵهی کۆی کردۆته‌وه ده‌شکێنێ ودهینێته سه‌ر ئه‌و ئاوره‌ی کردویه‌ته‌وه.تاوه‌که له سهرکوچکاورهکه داده‌نێ وماسێکه له قڕتاڵهکه ده‌ردێنێ وله تاوه‌که‌ی ده‌خات.
قژکاڵ ده‌گاتێ.که‌ل وپه‌لی بۆیاغه‌که‌ی به دارێکه‌وه هه‌ڵده‌واسێ ودێتهپێشێ. چاوی به‌چاوی گوێزه‌ل وماسێ وتاوهکه ده‌که‌وێ.
قژکاڵ:"بیرناکه‌یه‌وه ئه‌م ماسییه‌ش ئاشق بێت؟[گوێزه‌ل پێکه‌نینی
بهقسهکهیدێت.به‌ڵام قژکاڵ ته‌مای خۆی
گرتووه‌و دوور ده‌که‌وێته‌وه.]ره‌نگه له ده‌ریا،یه‌کێ چاوه‌ڕوانی
بێت."
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|