
07-22-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فیلمنامه‌ی : نۆره‌ی ئه‌شقێنی 2
به‌ره‌و ده‌ریا ده‌ڕوات.گوێزه‌ل به‌دوایدا هه‌ڵدێ.هه‌ر دووکیان له‌نێوداره‌کاندا ڕاده‌که‌ن.شاڵگه‌ردنه‌که‌ی قژکاڵ به‌لقێکه‌وه گیر ده‌کا وداده‌که‌وێ. گوێزه‌ل هه‌ڵی ده‌گرێته‌وه و خۆی ده‌گه‌یه‌نێته قژکاڵ، قژکاڵ گه‌یشتۆته ده‌ریاکه.هه‌ردوو ده‌ستی له‌ئاوه‌که ناوه.ماسێکه له‌ناو حه‌وزی ده‌سته‌کانیدایه.ئێستا هێدی هێدی خه‌ریکه‌گیانی به‌به‌ردادێ وده‌جوڵێته‌وه‌و به‌به‌ر چاوه‌کانی گوێزه‌ل-ه‌وه به‌ره‌وناخی ده‌ریا ده‌ڕوا
قژکاڵ:ئه‌شق زیندووی کرده‌وه.
گوێزه‌ل نوقمی روداوه‌که‌یه.
قژکاڵ:[لاقه‌کانی له‌ئاوه‌که ناوه] ئه‌م ده‌ریایه منی
گیرۆده کرد.سه‌رده‌مێک له‌قه‌راغ ده‌ریا داده‌نیشتم.ئاشق
بووم
به‌ڵام دڵدارم نه‌بوو،هه‌تائه تۆم دیت.
گوێزه‌ل شاڵگه‌نه‌که‌ده‌خاته‌سه‌رشان ی قژکاڵ.
گوێزه‌ل:ئێستاش دڵدارت نییه.چونکێ منیشت له‌خۆت کرد.
به‌هه‌ڵاتن دوور ده‌که‌وێته‌وه.قژکاڵ به‌ئارامی به‌دوایدا راده‌کات.قژڕه‌ش له‌دووره‌وه ئاگای لێیانه.
p مه‌یدانی عاڕه‌بانه‌کان ورێگا پێچه‌ڵاوپێچه‌کانی دارستان،درێژه.
گوێزه‌ل سواری کالیسکه‌یه‌ک ده‌بێ وبه‌په‌له دوور ده‌که‌وێته.قژکاڵ ناچار ده‌بێت به‌دوایدا هه‌ڵێت‌و ورده‌ورده خۆی بگه‌یه‌نێته شانی عاڕه‌بانه‌که.ئه‌سپه‌کان له‌ژێرقامچی کالیسکه‌چیدا به‌هه‌موو توانایان غارده‌ده‌ن.
قژکاڵیش سوارده‌بێ وشاڵگه‌ردنه‌که‌ی داده‌که‌نێ وبۆ ده‌ره‌وه‌ی کادره‌که‌ی راده‌دێرێ.پاش ساتێک ده‌ستی گوێزه‌ل به‌له‌چکه‌که‌یه‌وه دێته‌ناوکادری قژکاڵه‌وه.قژکاڵ له‌چکه‌که به‌سه‌ر خۆی داده‌دا.له‌دیمه‌نێکی دیکه‌داگوێزه‌ل شاڵگه‌ردنه‌که‌ی ئه‌وی له‌سه‌ر کردووه‌و ته‌نیا چاوه‌کانی دیارن.ئه‌سپه‌کان غارده‌ده‌ن،کالێسکه‌چی قامچیه‌که‌ی هه‌ڵده‌سوڕێنێ.با له‌چکه‌که‌ی گوێزه‌ل له‌مل ئه‌وده‌کاته‌وه‌وده‌یبا وبه‌لقه‌دارێکه‌وه گێر ده‌کا.قیژه‌ی گوێزه‌ل وهاواری قژکاڵ دێت.له‌دووره‌وه‌چاومان لێیه‌شاڵگه‌ردنه‌که‌ی قژکاڵیش به‌ده‌م باوه ده‌ڕوا تا ده‌که‌وێته‌سه‌ر له‌چکه‌که‌ی گوێزه‌ل .ئه‌سپه‌کان ،ئه‌سپه‌کان،ئه‌سپه‌کان.قامچی قامچی،قامچی.قژکاڵ،قژکاڵ،قژکاڵ. اری شاڵگه‌ردن وله‌چکه‌که با له‌یه‌کیان ده‌ئاڵێنێ.=è
قژڕه‌ش ده‌سکه جه‌کێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌دوای عاڕه‌بانه‌که‌دا ڕاده‌کا. ئێستا قامچی هه‌ر واهه‌ڵده‌سورێن وله‌پشتی ئه‌سپه‌کان ده‌درێن .قژڕه‌ش له‌سه‌رکالیسکه‌که‌یه.به‌و ده‌سکه جه‌که‌ی پێیه‌تی به‌سه‌ر قژکاڵ وگو‌ێزه‌ل داده‌دات.قیژه‌ی گوێزه‌ل،هاواری قژڕه‌ش.قامچی کالیسکه‌چی.ڕووخساری ئه‌سپه‌کان که غارده‌که‌ن وله گه‌ڵ خۆیان کالیسکه‌که به‌ره‌و ده‌ریا ده‌به‌ن.
p شه‌قام،تاکسی،تاوێک دواتر.
قژڕه‌ش قژکاڵی له کۆڵ کردوه و بۆ لای تاکسێکه‌ی ده‌با و ده‌یخاته سه‌رسه‌نده‌ڵێکه‌ی پشته‌وه و بۆ خۆی له پشت فه‌رمان داده‌نیشێ.گۆێزه‌ل له‌سه‌ر سه‌نده‌ڵێکه‌ی پێشه‌وه بێهۆش که‌وتووه.
تاکسێکه وه‌ڕێ ده‌که‌وێ.قژڕه‌ش نیگه‌رانی گۆێزه‌له.بانگی ده‌کا وبه‌قوربان و سه‌ده‌قه‌ی ده‌بێ.به‌ڵام گوێزه‌ل بێهۆشه و قژره‌ش به شڵه‌ژاویه‌وه لێ ده‌خوڕێ.قژکاڵ ده‌جووڵێته‌وه‌و خه‌ریکه وه‌هۆش بێته‌وه،قژڕه‌ش ئاگای لێده‌بێ.تورمز ده‌گرێ و ده‌سکی جه‌که‌که له‌ژێر داشبۆرته‌که ده‌ردێنێ و دیسان به سه‌ری قژکاڵی داده‌کوتێ.قژکاڵ بێهۆش ده‌بێته‌وه.تاکسی به‌توندی و به سیگناڵ لێدان به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستی خۆی ،له‌م شه‌قام بۆ ئه‌و شه‌قام ده‌ڕوات.
p نه‌خۆشخانه، شه‌و، کالیسکه، رۆژ.
پیره‌پێاو له پیاده‌رۆکه ره‌ت ده‌بێ و ده‌چێته ئه‌و ژووره‌ی گوێزه‌ل لێی که‌وتووه.له گه‌ڵ چوونه ژووره‌وه‌ی پیره‌پێاو،گوێزه‌ل ته‌مه‌شای ده‌کات.پیره‌پێاو دێته پێشێ و به خه‌جاڵه‌تێه‌وه شاڵگه‌ردنه‌که‌ی قژکاڵی ده‌داته ده‌ست.
پیره‌پێاو:ببوره،نه‌مزانی ئاوای لێدێ.
گوێزه‌ل شاڵگه‌ردنه‌که وه‌ر ده‌گرێ.بۆنی پێوه ده‌کا پاشان هه‌ڵیداوێ بۆ حه‌وا.وێنه‌یه‌کی کورت له شاڵگه‌ردنه‌که که با له کالیسکه‌که‌وه بۆ حه‌وای ده‌بات.
دادگا.رۆژ.
دادگایه‌کی چکۆله‌یان وه‌ڕێ خستووه،قازی و کار به ده‌ستانی دادگا له شوێنی خۆیان دانیشتوون،پیره پیاو ودایکی گوێزه‌ل له شوێنی بینه‌ران دانیشتوون.
قژڕه‌ش: شۆفیرێکی باش بووم.هه‌میشه بیمه‌کانم له‌کاتی خۆیدا ده‌دا.ماڵیاتم
ده‌دا.به ژنه‌که‌م وه‌فادار بووم.ژنه‌که‌م هه‌موو ژیانم بوو.کاتێ خیانه‌تی
پێ کردم ئیتر هیچ شتێکم بۆ نه‌مابۆوه ئارامیم پێ ببه‌خشێ.هیچ
کات بیرم نه‌ده‌کرده‌وه رۆژێک ببمه قاتڵ.
قازی:[ده‌سکی جه‌کی تاکسێکه‌ی وه‌ک که‌ره‌سه‌ی قه‌تڵ به‌ده‌سته‌وه‌یه.] تۆ
مه‌حکوم به ئێعدامی.دوایین به‌رگری خۆت بڵێ.
قژڕه‌ش:من به‌رگریم له‌نامووسم کردووه.ئه‌گه‌ر وامنه‌کردبایه له خۆم خۆش
نه‌ده‌بووم.من ئه‌رکی خۆم به جێ هێناوه.ئه‌من رازیم.به‌خته‌وه‌رم.
قازی:به‌ڵام من به‌ش به حاڵی خۆم ناڕازیم.قازی هیچ قازانجێکی له ئیعدامی هیچ
که‌سێک پێ ناگات ئه‌مه کۆمه‌ڵه قازانج ده‌کات.دادگا به‌رگری له مافی ژیانی خه‌ڵک
ده‌کا.جگه له یاسا هیچ که‌س مافی ساندنی ژیانی که‌سێکی دیکه‌ی نییه...چه‌نده‌م پێ
خۆش بووئازادت بکه‌م.تێتده‌گه‌م له چ بارودۆخێک دای.به‌ڵام من هیچم له‌ده‌ست
نایات.به‌ڵام چونکێ بۆ خۆت،خۆتت ناساندووه ده‌توانی بۆ خۆت چۆنێتی
مردنه‌که‌ت هه‌ڵبژێری.
قژڕه‌ش:بمخه‌نه ده‌ریاوه.چونکێ نه‌نکم ده‌یکوت هه‌رکه‌س له ده‌ریادا بمرێ،جارێکی
دێته‌وه سه‌ر دنیا.
دایکی گوێزه‌لله جێگای خۆی هه‌ڵده‌ستێ.)زاواکه‌م مه‌کووژن.من لێی رازیم.ئه‌و
کچه‌که‌می به‌خته‌وه‌ر کردبوو.
قازی بۆوه‌ی دایکی گوێزه‌ل بێده‌نگ بێت له سه‌ر میزه‌که ده‌کوتێ
قازی:ئیتر قسه‌یه‌کت نییه؟
قژڕه‌ش:با...،شتێک ئازارم ده‌دات.من ژنه‌که‌مم به‌خته‌وه‌ر کردبوو.ئه‌وژیانه‌خۆشه‌م بۆ
پێک هێنا بوو.بۆ ئاشقی بۆیاغچییه‌ک بوو.شۆفیرێکی تاکسی چی له بۆیاغچییه‌ک
له‌متره؟ئێوه پێتان وایه من له‌و ناحه‌زتر بم؟
pده‌ریا،که‌شتی،خۆرئاوا. .
که‌شتییه‌ک له ده‌ریادا به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات.چه‌ند مه‌لێوان قژڕه‌ش دێننه سه‌ر که‌شتێکه.یه‌کێکیان ئاڵایه‌ک که ته‌رازووی عه‌داڵه‌تی له سه‌ر کێشراوه‌بۆوه به ته‌ناف هه‌ڵده‌کیشێ.مه‌لێوانه‌کان ده‌ست و لاقی قژڕه‌ش ده‌گرن وله تابوتێکی ده‌خه‌ن.ده‌رگای تابوته‌که پێوه‌ده‌ن.به‌ڵام ویده‌چێ یه‌کێک که مه‌لێوانه‌کان ده‌رگای تابوته‌که جوان کیپ ناکات.پاشان به ده‌ستووری سه‌رۆکی مه‌لێوانه‌کان تابوته‌که ده‌خه‌نه ده‌ریاوه.
p نه‌خۆشخانه،رۆژ.
دوربین به رێره‌وی نه‌خۆشخانه‌که‌دا ده‌ڕوات.هات و چۆ به‌رده‌وامه.له رادیۆوه ئه‌وگۆرانییه‌ی گوێزه‌ل له حه‌مامدا ده‌یکووت ده‌بیستین.کامێرا ده‌گاته ئه‌و وه‌تاغه‌ی گوێزه‌ل تێیدا که‌وتووه.دایکی گوێزه‌ل له په‌نایه‌وه دانیشتووه.گوێزه‌ل به بێده‌نگی ده‌ڕوانێته چاوه‌کانی دایکی.ماوه‌یه‌ک به بێده‌نگی تێپه‌ڕ ده‌بێ.
گوێزه‌ل:دایه بۆ مه‌جبورت کردم له گه‌ڵ که‌سێک که خۆشم ناوێ زه‌ماوه‌ند
بکه‌م.
دایکی گوێزه‌ل:تۆ هێشتا له ژیان ناگه‌ی.خۆ ژیان هه‌موی هه‌ر دڵداری کردن
نییه.من سێ جار ئه‌م چێشتووه.
کامێرا دیسان له رێره‌وه‌که‌دا هه‌ر به‌و جێگایه‌ی جاری پێشوو پێیدا هاتبوو وه‌ڕێ ده‌که‌وێ.هێشتا ده‌نگی گۆرانێکه هه‌ر دێت.هیچ هات و چۆیه‌ک له رێڕه‌وه‌که‌دا نییه.کامێرا دێته ژورێ.گوێزه‌ل به ته‌نیایه، هه‌ڵده‌ستێ.شوشه حه‌به‌که رۆ ده‌کاته مستێه‌وه‌و چوارچوار و پێنج وپێنج به ئاوه‌وه قوتیان ده‌دات.ئه‌وسا لیباسه‌کانی له کومێده‌که ده‌ردێنێ و له به‌ریان ده‌کات.هێواش چاوێک له رێره‌وه‌که ده‌کا و له دیوه‌که وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ.
p بازاڕ،ده‌ریا،درێژه.
گوێزه‌ل ده‌چێ بۆ بازاڕ،ماسییه‌ک ده‌کڕی.خۆی ده‌گه‌یه‌نێته قه‌راغ ده‌ریا.ماسێکه ده‌خاته حه‌وزی ده‌سته‌کانێوه.به‌ڵام هه‌رچی چاوه‌ڕوان ده‌بێ ماسێکه زیندوو نابێته‌وه.ناچار ماسێکه فڕێ ده‌دا و ده‌ڕوات.
pمه‌یدانی کالیسکه‌کان و دارستان،رۆژ.
گوێزه‌ل ده‌گاته مه‌یدانی کالیسکه‌کان.چه‌ند منداڵێکی گه‌ڕۆک خه‌ریکی ساز لیدانن.کالیسکه‌یه‌ک به‌کرێ ده‌گرێ ومنداڵه‌کان له گه‌ڵ خۆی سوار ده‌کات.کالێسکه‌که وه‌ڕێ ده‌که‌وێ،ئێستا منداڵه‌کان سازلێده‌ده‌ن و کالێسکه ده‌ڕواو گوێزه‌ل ورده ورده حاڵی به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێ.ده‌ست به دڵێوه ده‌گرێ و خۆی وێک دێنی.منداڵه‌کان سازلێده‌ده‌ن،تا ده‌گه‌نه ئه‌و مه‌یدانه‌ی گوێزه‌ل جاری پێشوو ئاوره‌که‌ی لێکردبۆوه.دێته خۆارێ و له په‌نای کوچکاوره کووژاوه‌که داده‌نیشێ.پاشان هه‌ڵی ده‌کاو ده‌ڕوانێته کالێسکه وێستاوه‌که‌و ئه‌و منداڵانه‌ی سازلێده‌ده‌ن.گوێزه‌ل ورده ورده حاڵی خراپتر ده‌بێ.هه‌رچی پووڵ له کیفه‌که‌ی دایه ده‌ری دێنێ و له به‌ینی کالێسکه‌چی و منداڵه‌کاندا به‌شی ده‌کات و ئاماژه‌یان پێده‌کات بڕۆن.منداڵه‌کان سواری کالێسکه‌که ده‌بن و به سازلێدان دوور ده‌که‌ونه‌وه.گوێزه‌ل که‌له سه‌ره‌مه‌رگ دایه چاوی بڕیوه‌ته ئه‌و کالێسکه‌یه‌ی موسیقاکه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات.ده‌ڵێی چاوی به مۆله‌ق وه‌ستاوه.
pباخی گشتی،رۆژ.
پیره‌پیاو به‌سه‌رنجێکی تایبه‌ته‌وه که‌ل و په‌له‌که‌ی داده‌مه‌زرێنێ.میکڕۆفۆنێکی بچوک به قه‌فه‌زه‌که‌وه ده‌به‌ستێ و سیمه‌که‌شی به‌سه‌معه‌که‌یه‌وه ده‌نێ و له نێو داره‌کاندا خۆی ده‌شارێته‌وه.ده‌نگی باڵنده‌که له زه‌بته چکۆڵه‌که‌ی پیره‌پیاوه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه و ده‌نگێکی وه‌ک ئه‌و له نێو داره‌کاندا وڵامی ده‌داته‌وه.
p شه‌مه‌نده‌فه‌ر،رۆژ.
گوێزه‌ل له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که دایه.ده‌ستفرۆشه‌کان خه‌ریکی فرۆشتنی شته‌کانیانن.فاڵگرێ فاڵ ده‌فرۆشێ.پیرێژنێک رووبه‌ڕووی گوێزه‌ل دانیشتووه ،فاڵێ هه‌ڵده‌گرێ،ده‌یکاته‌وه‌و ده‌یداته ده‌ست فاڵگره‌که.
پیرێژن:من سه‌وادم نییه بۆ خۆت بۆمی بخوێنه‌وه.
فاڵگره‌که:منیش سه‌وادم نییه.
پیرێژن:[رووده‌کاته گوێزه‌ل]خاتوون ئێوه سه‌وادتان هه‌یه؟.
گوێزه‌ل گوێی پێ نادا.لاوێک که ده‌ستی به میله‌یه‌کی ئاسنه‌وه گرتووه،دێته پێشێ و فاڵه‌که له‌ده‌ست پیرێژنه‌که وه‌رده‌گرێ بیخوێنێته‌وه.
لاوه‌که:[له رووی فاڵه‌که‌وه]
په‌ریه‌کی چکۆڵه‌ی خه‌مین ده‌ناسم
له ئه‌قیانوسێکا ده‌ژی و
دڵی له شمشاڵێکی دارینا
ئه‌ژه‌نێ هێدی هێدی
په‌ریه‌کی چکۆڵه‌ی خه‌مین
به ماچێک سه‌ر ده‌نێته‌وه شه‌وێ و
به ماچێک له دایک ده‌بێ به‌یانی.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که راده‌وه‌ستێ.گوێزه‌ل هه‌ڵده‌ستێ دابه‌زێ.
p باخی گشتی.درێژه.
گوێزه‌ل له‌ولاوه دێت.چاوێک به ده‌وور و به‌ریدا ده‌خشێنێ.خۆی ده‌گه‌یه‌نێته ئه‌و سه‌نده‌ڵیه‌ی قه‌فه‌زێكی له سه‌ره،سووکێ داده‌نیشێ.له گه‌ڵ که‌سێکی دیکه که له سه‌ر سه‌نده‌ڵێکه دانیشتووه و ئێمه هێشتا نه‌ماندیوه قسه ده‌کات.پیره‌پیاو هه‌ر وه‌ک جاری پێشوو ده‌یه‌وێ سه‌ر له کاره‌که ده‌ربێنێ و هه‌ر کایه به وڵۆمی سه‌معه‌که‌که‌ی ده‌کات.ماوه‌یه‌ک ده‌نگیان نابیسێ.پاشان جه‌مسه‌رێکی سیمه‌که‌ی که هه‌ڵبڕاوه ده‌دۆزێته‌وه و پێوه‌ی ده‌نێته‌وه و ده‌نگه‌که‌ی دێته‌گوێ.
گوێزه‌ل:خۆزگه سه‌ربازیت کردبایه.خۆزگه شۆفیری تاکسی بوایه‌ی.ئه‌وسا
دایکم منی ده‌دا به تۆ.
ده‌نگی پیاوێک:ده‌زانی به‌خته‌وه‌ری له چی دایه؟له‌وه‌دایه تاکسیت
هه‌بێ.سه‌ربازیت کردبێت.
به رووخساری پیره‌پیاودا واده‌ر ده‌که‌وێ له سه‌ر جێگاکه‌یان هه‌ستاون و به به‌ر ده‌م ئه‌ودا تێده‌په‌ڕن.که پشتیان ده‌که‌وێته پیره‌پیاو ده‌یانبینین.کابراکه قژی ره‌شه،به‌ڵام هێشتا به جوانی دیار نییه.پیره‌پیاو به‌دوایان ده‌که‌وێت.
pهێڵی رێگای ئاسن و به‌ر ده‌رگای ماڵی گوێزه‌ل.
گوێزه‌ل به‌ره‌و لای ماڵی خۆیان ده‌ڕواو قژڕه‌ش به‌چاوی پڕ له تاسه‌وه سه‌یری ده‌کات که به سه‌ر هێڵه‌کاندا هه‌نگاو ده‌نێ و دوور ده‌که‌وێته‌وه.پیره‌پیاو به سه‌ر هێڵه‌که‌دا به‌شوێن گوێزه‌ل ده‌که‌وێت.گوێزه‌ل ده‌چێته ژوورێ.پیره‌پیاو له به‌ر ده‌رگای ماڵی گوێزه‌ل چاو له قژڕه‌ش ده‌کا که له سه‌ر هێڵه‌که راوه‌ستاوه‌و ته‌مه‌شایان ده‌کات.
تاکسی مێرده‌که‌ی گوێزه‌ل دێته‌وه له کاتێکدا ئه‌مجاره قژکاڵ لێی ده‌خوڕێ.پیره‌پیاو به ئاماژه‌ی ده‌ست قژڕه‌شی پیشان ده‌دات که له سه‌ر هێڵه‌که راوه‌ستاوه.
پیره‌پیاو:ئێوه ئه‌و پیاوه ده‌ناسن؟
قژکاڵ:کامه پیاو؟
قژڕه‌ش خه‌ریکه له سه‌ر هێڵکه دوور ده‌که‌وێته‌وه و ته‌نیا له پشته‌وه ده‌یبینین.
پیره‌پیاو:ئه‌و کابرایه‌ی خه‌ریکه دوور ده‌که‌وێته‌وه.
قژکاڵ:کامه؟
پیره‌پیاو:وام زانی له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌ت خزمایه‌تی هه‌یه.ده‌زانی چییه؟من له‌و باخه
گشتیه‌دا
خه‌ریکی ئه‌وه‌م جوتێک بۆ قه‌نارێکه‌م بگرم.به‌ڵام ئه‌و ژنه‌ی تۆ هۆشی بۆ
نه‌هێشتومه‌تووه.ئێسته ماوه‌یه‌که له گه‌ڵ ئه‌م کابرایه...[دوو دڵه]لێگه‌ڕێ کاره‌که پیستر
بێ.
قژکاڵ:ژنه‌که‌ی من ده‌ڵێی؟
پیره‌پیاو:باسی قه‌نارێکه‌ی خۆم ده‌که‌م.جوتێکی بوو مرد.رۆژێکیان به هه‌ڵکه‌وت له
باخی گشتی گوێم له ده‌نگی قه‌نارییه‌ک بوو.بۆوه‌ی قه‌نارێکه‌ی خۆم له ته‌نیایی رزگاری
بێت
ده‌ڵێم بیگرم.له‌وه‌ته‌ی جوته‌که‌ی مردوه‌وه ئیدی ناخوێنێ.ده‌ی! ئێوه ماندون بڕۆنه
ژوورێ.
لێده‌دا ده‌ڕوات.قژکاڵیش هه‌روا راوه‌ستاوه و ته‌مه‌شای ده‌کا خه‌ریکه دوور ده‌که‌وێته‌وه.کاتێ ده‌یه‌وێ بچێته ژوورێ ئه‌و لقه گوڵه‌ی کڕیوێتی له نێو ماشێنه‌که ده‌ردێنێ.
pماڵی گوێزه‌ل،رۆژ.
قژکاڵ ده‌چێته ژوورێ.گوێزه‌ل له چێشتخانه‌خه‌ریکی چێشت لێنانه و هه‌ر ئه‌و گۆرانییه ده‌ڵێ وا جاری پێشوو له حه‌مامدا ده‌یکوت.'من ئه‌وینی تۆ وه‌ک نه‌هێنیه‌ک له دڵما راده‌گرم.'قژکاڵ ده‌رگای چێشتخانه‌که ده‌کاته‌وه.گوێزه‌ل ده‌یبینێ.سڵاوی لێده‌کا و خه‌ریکی چێشته‌که‌ی ده‌بێته‌وه.قژکاڵ گوڵ به‌ده‌ست له به‌ر ده‌رگای چێشتخانه‌که راده‌وه‌ستێ.
قژکاڵ:ئه‌مشه‌و بچین بۆ ماڵی دایکت؟
گوێزه‌ل:ئه‌وه چۆنه؟!خۆئه‌وه‌نده له مێژ نییه له ماڵی دایکم بوین.
قژکاڵ:بۆ خۆت ده‌زانی چه‌نده‌م دایکت خۆش ده‌وێ.له سایه‌ی سه‌ری
دایکته‌وه تۆم هه‌یه.
گوێزه‌ل درێژه به گۆرانی کوتنه‌که‌ی ده‌دا.قژکاڵ له بن لێوه‌وه گۆرانێکه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ڵێته‌وه.گوێزه‌ل بێده‌نگ ده‌بێ،قاپێک ئاو له تاوه‌که ده‌کا.چزه‌چزی لێ هه‌ڵده‌ستێ و بێ سه‌رنجدان به قژکاڵ به‌به‌ر ده‌میدا داچێته وه‌تاغه‌که و ده‌رگا له سه‌ر خۆی داده‌خا.قژکاڵ ده‌چێته پشت ده‌رگا داخراوه‌که و چه‌ند جار بانگی لێده‌کا به‌ڵام وڵامێک نابیسێ.
p شه‌مه‌نده‌فه‌ر،رۆژ.
قژڕه‌ش له‌شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا خه‌ریکی درست فرۆشییه.ئاولیمۆ گیره‌که‌ی له دڵی لیمۆکان رۆده‌کاو لیمۆکه له په‌نجه‌کانیدا ده‌کوشێ و ئاوی لیمۆکه ده‌چۆڕێنێته لیوانه‌که‌وه و ده‌یداته ده‌ست مشته‌رێکان.
p تاکسی و شه‌مه‌نده‌فه‌ر،درێژه.
گوێزه‌ل له شه‌قامه‌که‌وه خه‌ریکه‌دێت.قژکاڵ به تاکسێکه‌وه وه‌شوێنی که‌وتووه.ئه‌و گوڵه‌ی دوێ شه‌و قژکاڵ بۆی کری بووبه ده‌ستێوه‌یه‌تی.سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که ده‌بێ.قژکاڵ تاکسێکه به جێ دێڵێ.به دوای گوێزه‌ل دا،له دوایین ساتدا سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که ده‌بێ.گوێزه‌ل له سه‌ر ته‌ختێک داده‌نیشێ.قژکاڵ له په‌ناوه‌یه‌تی.گوێزه‌ل به سه‌ر سووڕمانه‌وه ته‌مه‌شای ده‌کات.
گوێزه‌ل:له کوێ بوی؟
قژکاڵ:تۆ له کوێ بوی؟
گوێزه‌ل:ده‌چم شت ده‌کڕم.
قژکاڵ:شتێکت ده‌وێ بۆ به خۆم ناڵێی بیکڕم؟
گوێزه‌ل:له ماڵێ به‌ته‌نیا بێ تاقه‌ت ده‌بم.
قژڕه‌ش ده‌یانبینێ،له شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که‌دا دێت و ده‌چێت و وه‌رای ئاولیمۆده‌کات.به‌ڵام چاوی هه‌رله گوێزه‌ل - ه.یه‌ک دوو مشته‌ری بۆ کڕینی ئاولیمۆ ده‌ستیان بۆ لای درێژ ده‌که‌ن.که‌چی ئه‌و ئاگای له خۆ نییه و نایانبینێ.قژکاڵ ده‌یبینێ و بانگی ده‌کا.قژڕه‌ش ده‌چێته پێشێ. که‌ره‌سه‌ی ئاولیمۆ گیره‌که‌ی له ناخی لیمۆیه‌ک رۆده‌کا و لیمۆکه به په‌نجه رێک ده‌کوشێ.چاوی له گوێزه‌له.گوێزه‌ل له ترسی میرده‌که‌ی رووی وه‌رگێڕاوه‌و له په‌نجه‌ره‌که‌وه ته‌مه‌شای ده‌ره‌وه ده‌کات.لیوانی ئاولیمۆکه به‌ده‌ست قژکاڵه‌وه‌یه.قژڕه‌ش هه‌روا ئاوی لیمۆکه ده‌گرێ و ده‌یکاته لیوانه‌که‌وه تاکو سه‌رڕێژ ده‌بێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|