
07-24-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
فیلمنامه‌ی : نۆره‌ی ئه‌شقێنی 3
p باخی گشتی،رۆژی دوایی.
مه‌لێک لهسهردارهکان ده‌خوێنێ و پیره‌پیاو له‌حه‌ولی گرتنی دایه.قژڕه‌ش لهولاوهدێت و له‌په‌نای قهفهزهکهدادهنیشێ.پیره یاو خۆی حه‌شار ده‌دات و زه‌بته‌که‌ی هه‌ڵده‌کا.گوێزه‌ل _ یش ده‌گاتێ و له‌ته‌نیشت ئه‌و داده‌نیشێ.پیره‌پیاو گۆیی له‌قسه‌کانیان راگرتووه.له‌به‌ینی دارهکانهوهچاوی بهقژکاڵ ده‌که‌وێ لهتاکسێکهی داده‌به‌زێ.جه‌کێکی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و بۆ لای ئه‌وان دێت.پیره‌پیاو خۆی حه‌شار ده‌دات.ده‌نگی ئه‌و سازه‌ی له‌سه‌ره‌تای دیمهنهکهوهدێت به‌رزتر ده‌بێت.به‌جۆرێک پیره‌پیاو به‌زه‌حمه‌ت گوێی له‌قسه‌کانی قژڕه‌ش و گوێزه‌ل ده‌بێت.ده‌نگی سازهکهلهگهڵ نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌یان ژه‌نی نزیکتر ده‌بێته‌وه.پیره‌پیاو وڵۆمی سه‌معه‌که‌که‌ی ده‌باته‌سه‌رێ،به‌ڵام ده‌نگی سازهکهدیسانیش ناهێڵێ هیچ شتێک ببیسێت.ئێستهمنداڵهگهڕۆکه ان له‌به‌ر ده‌می پیره‌پیاو راوه‌ستاون و ساز لێده‌ده‌ن و داوای پاره‌ی لێده‌که‌ن.پیره‌پیاو هه‌وڵ ده‌دات منداڵه‌کان دورخاته‌وه،به‌ڵام ئه‌وان بهلاسارییهوهههر ده‌ژه‌نن.قژکاڵ لهقژڕهش و گوێزه‌ل نزیک بۆته‌وه.پیره‌پیاو له‌داخان سهمعهکهکهلهگوێچکهی ده‌ردێنێ.ده‌نگی ساز و ده‌نگی ناو دیمهنهکهتهواو ده‌بێ.قژکاڵ هه‌ڕا دهکاتهقژڕهش.منداڵه‌کان له‌سه‌ره‌خۆ هه‌روا ساز لێده‌ده‌ن.گوێزه‌ل هه‌وڵ ده‌دا ده‌ستی قژکاڵ بگرێ،که‌چی زه‌ربه‌یه‌کی لێ ده‌که‌وێ و بهعهرزیدا ده‌که‌وێ.پیره‌پیاو دیسان سهمعهکهکهلهگوێی ده‌کاته‌وه.ده‌نگی به‌رزی سازهکهدێتهوهنێو دیمه‌نه‌که.ده‌سکی جهکهکهدهکهوێتهدهست قژڕه‌ش به‌چه‌ند زهربهقژکاڵ له‌کار ده‌خاو هه‌ڵدێ.
p دادگا،رۆژ.
قازی و ئه‌ندامانی دادگا له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیان دانیشتوون پیره‌پیاو و دایکی گوێزه‌ل له‌شوێنی بینه‌ران دانیشتوون.
قازی:تۆ مه‌حکوم به‌مه‌رگ کراوی.دادگا ده‌یه‌وێ دوایین به‌رگریت ببیسێ.
قژڕه‌ش:من رازیم له‌پێناو عه‌شقێکدا بوومهدهکوژرێم.
قازی:به‌ڵام دادگا ناڕازییه.دادگا هیچ قازانجێکی له‌ئیعدامی هیچ که‌سێک پێ
ناگات.ئهمهکۆمهڵهقازانج داکات.دادگا به‌رگری له‌ناموسی خه‌ڵک
داکات.جگهلهیاسا هیج که‌س مافی ساندنی گیانی که‌سێکی دیکه‌ی نییه.من
به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم خۆش بوو کارێکت بۆ بکه‌م.
دایکی گوێزه‌ل:[ههڵدهستێهپێ] ئه‌و ده‌بێ سه‌زا بدرێ چه‌ند جار هاتبووه
خوازبێنی کچه‌که‌م.پێم کوت:"به‌د به‌ختی ده‌که‌ی.مێردی کچه‌که‌م
هه‌مووشتێکی بۆدابین کردووه.له‌هیچ شتێکی که‌م نییه.ئه‌م قاتڵهبهختهوهری
کچه‌که‌می تێک دا.
قازی بۆوه‌ی دایکی گوێزه‌ل بێده‌نگ بێت به‌چه‌کوچ له‌سه‌ر میزهکهدهکوتێ.
قازی:وهسێتێکت نییه؟
قژڕه‌ش:جگهلهخودا هیچ که‌سێکم نییهوهسێتی بۆبکه‌م.پێم خۆشهپێی
بڵێم[روودهکاتهئاسمان] خودایهلهم دنیایهزۆر خۆشم رابوارد.ئه‌گه‌ر ویستت
جارێکی دیکهبمهێنیهوهدنیا،هه‌ر ئاوا بمهێنهوه.
قازی:یانی له‌و کاره‌ی کردوتهپهشیمان نی؟
قژڕه‌ش:پێش ئه‌وه‌ی ئاشق بم ژیانم زۆر به‌ناخۆشی تێپه‌ڕ ده‌بوو.
په‌شیمانم له‌وه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نم ئاشق نه‌بووم.داوای لێبوردن له‌خودا ده‌که‌م.
قازی:زگم پێت ده‌سووتێ.به‌ڵام ناتوانم سهزات نه‌ده‌م.یاسا رێگایه‌کی بۆت
نه‌هێشتۆته‌وه.به‌ڵام ده‌توانی شێوه‌ی مردنه‌که‌ت بۆ خۆت هه‌ڵی بژێری ته‌نیا
ناتوانی داوای ئه‌وه‌بکه‌ی بتخه‌نه ده‌ریاوه.چونکێ،تێبینییه‌ک پێشی ئه‌م کاره‌مان
لێ ده‌گرێ.
قژڕه‌ش:کهوایهپێم خۆشهههر له‌و جێگایه‌ی دڵداریم لێ کردووهبمرم.له‌ژێر ئه‌و
داره‌ی له‌گه‌ڵ دڵداره‌که‌م له‌وێ بووین.
قازی:من پرسیارێکم بۆ پێش هاتووه.هاوسه‌ری ئه‌م ژنهلهتۆ جوانتره
،تاکسی هه‌یه،تۆ هه‌م له‌و ناحهزتری و هه‌میش ده‌ستفرۆشی.له‌به‌ر چی تۆی
له‌و پێ باشتره؟
قژڕه‌ش:منیش نازانم.به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌کرێ بۆ خۆی بێنن لێی بپرسن.با جارێکی
دیکهبیبینم.
قازێ:[لهمیزهکهدهکوتێ] کۆتایی دادگا راده‌گه‌یه‌ندرێ.
p باخی گشتی،رۆژ.
قژڕه‌ش سواری کالێسکهیهک ده‌که‌ن دوو کالێسکهی پارێزه‌ری دیکه‌شی له‌گه‌ڵن.کاتێ دهگهنهدارهکهی جاران دایده‌به‌زێنن.هه‌ر دوو ده‌ستی لهپشتهوهبهتهناف به‌ستراوه.په‌تی سێداره‌ی دهخهنهمل.کالێسکهچێکان هه‌وساری ملی ئه‌سپه‌کان ده‌که‌نه‌وه.کاتێ ده‌ستووری ئیعدام ده‌درێ ده‌ستێک تهنافهکهدهکێشێ .ئهسپکهجڵهو به‌ربووه‌کان به‌ره‌و ده‌ریا راده‌که‌ن.
p نه‌خۆشخانه،رۆژ.
کامێراکهلهرێڕهوی نه‌خۆشخانه‌که‌دا ده‌گه‌ڕێ،هات و چۆ به‌رده‌وامه.کاتێ دهگاتهئهو دیوه‌ی گوێزه‌ل - یان لێ خه‌واندووه،له‌پێشدا پیره‌پیاو و پاشان دایکی گوێزه‌ل دێنه‌ده‌ر.گوێزه‌ل به‌ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه.گوێزه‌ل هه‌ندێک سه‌بر ده‌کات.پاشان هه‌ڵده‌ستێ بێ ئامانج به‌م لا و ئه‌و لادا ده‌گه‌ڕێ.شتێک به‌بیری ده‌گا.شووشه‌ی ده‌واکان هه‌ڵده‌گرێ.سه‌ره‌که‌ی دهکاتهوهتا رۆی کاتهسهر له‌پی ده‌ستی.به‌ڵام هیچ حه‌بی تێدا نه‌ما بوو.بیر له‌رێگا چاره‌یه‌کی دیکهدهکاتهوه.
کامێرا دیسان له‌رێره‌وی نهخۆشخانهکهوهبهرهو لای ژووره‌که‌ی گوێزه‌ل ده‌ڕوا،رێڕيوهکهچۆڵهو ده‌نگی ئه‌و گۆرانییه‌ی گوێزه‌ل لهچێشتخانهدهیکوت لهرادیۆکهوهبههێواشی دێته‌به‌ر گوێ.کامێرا دهگاتهژوورهکهی گوێزه‌ل.گوێزه‌ل لهتهرکی ژووره‌که‌دا که‌وتووه.
p باغچه‌ی گشتی ،رۆژ.
پیره‌پیاو له‌نێو داره‌کاندایه.ده‌نگی داخرانی ده‌رگای قهفهزهکهدهبیسێ،خۆی ده‌گه‌یه‌نێته قه‌فه‌زه‌که،قهنارێکهپێوه نووه.
p که‌شتی،رۆژ.
گوێزه‌ل له‌سه‌ر سه‌نده‌ڵییه‌ک دانیشتووه.قژکاڵی بۆیاغچیش دێت و له‌ته‌نیشت گوێزه‌ل داده‌نیشێ.که‌ل و په‌لی بۆیاغهکهشی پێیه.
گوێزه‌ل:ئه‌و کابرا پیره‌ت دیوه؟[قژکاڵ چاوی لێده‌کا] زۆر لهمێژهبهدوای ئێمه‌وه‌یه.تائێستا دووجار بۆ مێرده‌که‌می گێڕاوه‌ته‌وه.وه‌ره‌با لێرهبڕۆین .
هه‌ڵده‌ستن و سواری کهشتییهمسافربهرهکهدهب ن.پیره‌پیاو له‌کاتێکدا قه‌فه‌زی قهنارێکهی بهکۆڵهوهیهپاش ماوه‌یه‌ک خۆی دهگهیهنێتهسهر که‌شتێکه.گوێزه‌ل و قژکاڵ له‌په‌نای دیواری کهشتێکهراوهستاون و بهیهکهوهقسهدهکهن.پیر هپیاو بهماتهماتهخۆیان لێ نزیک ده‌کاته‌وه،کاتێ ده‌زانێ ئه‌وان دیتویانه،دهچێتهپێشێ.
پیره‌پیاو:ده‌مه‌وێ که‌وشه‌کانم بۆیاغ که‌م.
قژکاڵ داوای لێده‌کا له‌سه‌ر سهندهڵێکهدانیشێ.کهوشهکا نی داده‌که‌نێ و په‌ڕۆیه‌ک له‌ژێر پێی پیرهپیاودا راده‌خات و که‌وشه‌کان ده‌با.
قژکال:ئێستا ده‌یانهێنمه‌وه.ده‌بێ له‌پێشدا بیانشۆم.
ده‌چێته‌سه‌ر سه‌کۆی که‌شتێکه.له‌دواین ساتدا لهکهلێنی دهرگاکهوهئاماژهبۆ گوێزه‌ل ده‌کا به‌دوایدا بڕوات.پیره‌پیاو وه‌رده‌سووڕێ و دهڕوانێتهگوێزهل.که‌شتی له‌نگه‌ر ده‌گرێ.گوێزه‌ل و قژکاڵ له‌گه‌ڵ مسافیره‌کان داده‌به‌زن.پیره‌پیاو هه‌ر چاوه‌ڕوانه.
p ماڵی گوێزه‌ل،شه‌و.
له‌زه‌نگی دهرگاکهدهدهن.گوێزه‌ل لهچێشتخانهدێتهدهرێ و دهرگاکهدهکاتهوه.پیرهپ او له‌پشت ده‌رگاکه‌یه.گوێزول نازانێ بڵێ چی.پیره‌پیاو زه‌ق زه‌ق لێی ده‌ڕوانێ هه‌ڵێ ده‌سه‌نگێنێ.گوێزه‌ل دهرگاکهپێوهدهدا.پیرهپیا و له‌زه‌نگ ده‌داته‌وه.گوێزه‌ل هه‌روا پشتی بهدهرگاکهوهداوهو راوه‌ستاوه.پیره‌پیاو هه‌ر له‌زه‌نگ ده‌دا،ئاخری گوێزه‌ل ناچار ده‌بێ دهرگاکهدهکاتهوه.پیرهپ او دیسان هیچ ناڵێت
گوێزه‌ل:چیت ده‌وێ؟
پیره‌پیاو:که‌وشه‌کانم .
گوێزه‌ل:بۆ دایم بهدوامهوهی؟
پیرهپیاه:ئهوهرازێکه.
گوێزه‌ل:که‌وشه‌کانت بهمن نین.
گوێزه‌ل ده‌رگاکه داده‌خا.پیره‌پیاو دیسان لهزهنگهکهدهداتهوه.گو ێزهل پاڵ بهدهرگاکهوهدهدا و مسته‌حیل راده‌وه‌ستێ و نازانێ چی بکات.زه‌نگی دهرگاکهبهردهوام لێده‌درێت.وردهوردهدهرگاکه ده‌که‌وێته‌به‌ر مست و پێلاقه.
گوێزه‌ل لهدهرگاکهدوور ده‌که‌وێته‌وه‌و له‌قوژبنێکی ژوورهکهجوتێ که‌وشی مێرده‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ.دهرگاکهدهکاته وهو که‌وشه‌کان دهخاتهدهرێ و دهرگاکهدادهخاتهوه.پیره پیاو که‌وشه‌کان له‌پێده‌کات،پڕ بهپێیهتی.دیسان دایاندهکهنێ و له‌زه‌نگ ده‌داته‌وه.ده‌رگا ناکرێته‌وه.چه‌ند جارلهزهنگهکهدهدات.ده‌ر ا ده‌کرێته‌وه‌و گوێزه‌ل لهکهلێنی دهرگاکهوهسهر سام و تووڕهتهمهشای ده‌کات.
پیره‌پیاو:ئه‌م کهوشانهلههینهکانی خۆم تازه‌ترن.ئێوه‌چۆن دڵتان دێت
کڵاو له سه‌ر مێرده‌که‌تان نێن؟
گوێزه‌ل:تکات لێده‌که‌م بڕۆ.نامه‌وێ مێرده‌که‌م شک بکات.
پیره‌پیاو که‌وشه‌کان له‌پێ ده‌کاو ده‌ڕوات.
p به‌ر ده‌رگای ماڵی گوێزه‌ل،ساتێ دواتر.
قژڕه‌ش دێته‌وه،لهزهبتهکهیهو ده‌نگی موسیقا دێت.پیره‌پیاو دهچێتهپێشێ و به‌ر له‌وه‌ی قژڕه‌ش دابه‌زێ لهشووشهکهدهدا.قژڕه‌ش شووشهکهدادهداتهوه.
پیره‌پیاو:پیاوی چاک که‌نگێ ده‌ته‌وێ پێشی ئه‌و ژنه‌ت بگری؟تائێستا
حه‌وت جار به‌چاوی خۆم دیتومهوهختێ تۆ له‌سه‌ر کاری ئه‌و له‌گه‌ڵ
کابرایه‌کی غهریبهلهو باغی گشتی خه‌ریکی دڵداری کردنه.
قژڕه‌ش:ژنی من!؟
پیره‌پیاو:باوه‌ڕ ناکه‌ی گوێ له‌ده‌نگیان بگره.
زهبتهکهلهگیرفانی ده‌ردێنێ و نه‌واره‌که‌ی نێوی ده‌ردێنێ و دهیداتهدهست قژڕه‌ش.قژڕه‌ش بهدوودڵێهوهچاو لهنهوارهکهدهکات.پاشان نه‌واری مهسیقاکهلهزهبتهکهی ده‌ردێنێ و نهوارهتازهکهی ده‌خاته‌سه‌ر.
ده‌نگی باڵندهدێت.
پیره‌پیاو:لهپێشترهوهیه.
قژڕه‌ش نهوارهکهدهخاتهپێشێ،به ڵام دیسان هه‌ر ده‌نگی باڵندهدێت.
پیره‌پیاو:بۆ خۆم ده‌نگیانم زه‌بت کرد.حه‌تمه‌ن له‌و دیوه‌ی دیکه‌ی دایه. قژڕه‌ش نهوارهکهدهخاتهدیوهکه ی دیکه‌و هه‌رچی ئه‌م باره‌و ئه‌وباری ده‌کات هه‌ر ده‌نگی باڵندهدێت.
پیره‌پیاو:ده‌توانی بێی له‌باغی گشتی بیانبێنی.
p ماڵی گوێزه‌ل،درێژه.
قژڕه‌ش ده‌چێته‌ژوورێ.ئه‌و گوڵه‌ی بۆ گوێزهلی کڕیوهبهدهستێوهیهتی.گوێز هل لهچێشتخانهکهوهنارهی دێت.قژڕه‌ش له‌به‌ر ده‌رگای چێشتخانهکهرادهوهستێ،چاو لهگوێزهل ده‌کات.گوێزه‌ل لهروانینهکهی سه‌ر سام ده‌بێت و خۆی لێ ده‌دزێته‌وه،به‌ڵام تاقه‌ت ناهێنێ دیسان ته‌مه‌شای ده‌کاته‌وه.قژڕهشيش بهتوڕيیهوهچاوی بڕیوهتهگوێزهل و دانهدانهپهلکی گوڵهکهههڵدهوهرێنێتهعه رزی.پاشان سووکێ قایشی شاڕواڵهکهی له‌قه‌دی ده‌کاته‌وه‌و له‌ده‌ستی ده‌ئاڵێنێ و په‌لاماری گوێزه‌ل ده‌دا.گوێزه‌ل ده‌قیژێنێ و خۆ له‌باوه‌شی ده‌هاوێ.قژڕه‌ش هه‌روا لێیده‌دا.گوێزه‌ل لهچێشتخانهکهرادهکا.کامێر لهچێشتخانهکهرادهوهستێ .قژڕه‌ش وه‌دوای گوێزه‌ل ده‌که‌وێ،ده‌نگی قامچی و قیژه‌ی گوێزه‌ل و ئه‌م باره‌وباری که‌ل و په‌لی ماڵهکهدێت،چێشتی سه‌ر گازهکهسووتاوهو دووکه‌ڵ ده‌کات.
p تاکسی،شه‌و.گوێزه‌ل
گوێزه‌ل به‌گیانی خوێناویهوهلهپشتهوهی تاکسێکهدا کهوتووهوقژڕهش لێی ده‌خوڕێ.وه‌رده‌سووڕێ و بهڕقهوهتهمهشای گوێزه‌ل ده‌کات و وێنه‌که‌ی سور فهرمانهکهلێ ده‌کاته‌وه و به‌ددان ورد و کوتی ده‌کات.
p نه‌خۆشخانه،درێژه.
په‌رستارێک گوێزه‌ل ده‌رمان ده‌کات.
په‌رستار:ئه‌وه‌بۆ وات لێهاتووه؟
گوێزه‌ل هیچ ناڵێت.
قژڕه‌ش:مێرده‌که‌ی لێی داوه.
په‌رستار:بۆچی؟
قژڕه‌ش:ئه‌وه‌نده‌ی خۆش ده‌وێ بۆیه.
pماڵی گوێزه‌ل،سه‌عاتێ دواتر.
گوێزه‌ل بهپانسمان کراوی له‌گه‌ڵ قژڕه‌ش دێنهوهبۆ ماڵێ.گوێزه‌ل لهقوژبنێک داده‌نیشێ.قژڕهشیش له‌و لاوه‌تر داده‌نیشێ.پاش تاوێک هه‌ڵده‌ستێ قایشی شه‌ڕواڵه‌که‌ی ده‌ردێنێ و روودهکاتهگوێزهل.گوێزه‌ل ده‌قیژێنێ و راده‌کات،کامێرالهنێو ئاوێنهکهوهدهیانبینێ،جار جار به‌دوای یه‌کتردا به‌به‌ر ده‌م ئاوێنه‌که‌دا تێده‌په‌ڕن.شتێک لهئاوێنهکهدهکهوێ و ده‌شكێ.ئێستا ته‌نیا ده‌نگیان دێت و لهئاوێنهشکاوهکهدا هیچ دیار نییه.
p تاکسی،ساتێک دواتر.
گوێزه‌ل بهپانسمانی شه‌ڵاڵی خۆێنهوهلهسهر سه‌نده‌ڵی پشتهوهکهوتووهو قژڕه‌ش تاکسێکهلێدهخوڕێ.گۆرانی "من ئه‌وینی تۆ له‌دڵما وه‌ک نه‌هێنییه‌ک راده‌گرم ".لهزهبتهکهوهدێتهبه ر گوێ.
p نه‌خۆشخانه،ساتێک دواتر.
په‌رستارێکی دیکهپانسمانهخوێناوێکهی گوێزه‌ل لێ ده‌کاته‌ه‌وه.قژڕه‌ش راوهستاوهتهمهشا ده‌کات.
پهرستارهتازهکه:ئه‌وه‌بۆ وات لێهاتووه؟
گوێزه‌ل هیچ ناڵێت.
قژڕه‌ش:مێرده‌که‌ی لێی داوه.
پهرستارهتازهکه:بۆچی!؟
قژڕه‌ش:ئه‌وه‌نده‌ی لێ بێزارهبۆیه.
pماڵی گوێزه‌ل،سه‌عاتێک دواتر.
گوێزه‌ل بهپانسمانی تازهوهبهڵام داماوتر له‌پێشوو له‌گه‌ڵ قژڕه‌ش دێنهوهماڵێ.گوێزهللهتر اندا خۆ ده‌خا به‌سه‌ر لاقی قژڕه‌ش دا.
گوێزه‌ل:ئیتر لێم مهدهتوانای خۆڕاگریم نییه.
قژڕه‌ش ههڵیدهستێنێ و بهمێهرهبانیهوهلهسهر تهختهکهدهیخهوێنێ.پاشان له‌ته‌نیشت تهختهکهههڵدهستێ و په‌رده‌ی پهنجهرهکهلادهدا.رۆژ بۆته‌وه.دهچێتهچێشتخانهکه ،چه‌قۆیه‌ک هه‌ڵده‌گرێ،له‌گیرفانی ده‌نێ و له‌ماڵێ وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ.
p باخچه‌ی گشتی،رۆژ.
قژکاڵ له‌و لاوهدێت.ده‌یانبینێ.دێ بگه‌ڕێته‌وه.پیره‌پیاو هه‌رای لێده‌کا.
پیره‌پیاو:ئه‌هۆی بۆیاغچی،بۆیاغچی.
قژکاڵ دێته‌پێشێ،دوو دڵه به‌ڵام هه‌ر دێت.
قژڕه‌ش:وه‌ره‌ئه‌م کهوشانهم بۆ بۆیاغ که.
قژکاڵ که‌ل و په‌له‌که‌ی داده‌نێ و خه‌ریکی بۆیاغ کردنی که‌وشی قژڕه‌ش ده‌بێت.قژڕه‌ش قامکی له‌قوتوی بۆیاغهکهرۆ ده‌کا و هه‌ر به‌و ده‌سته‌ی چه‌قۆکه‌ی پێیهلهسهرو چاوی قژکاڵی هه‌ڵده‌ساوێ.قژکاڵ به‌سه‌ر خۆی ناهێنێ و بۆیاغی که‌وشه‌کانی قژڕه‌ش ته‌واو ده‌کات.پیره‌پیاو لاقی دهنێتهسهرقوتوی که‌ل و په‌له‌که‌ی هه‌تا که‌وشه‌کانی ئه‌ویش بۆیاغ بکات.قژکاڵ سه‌روچاوی بهشاڵگهردنهکهی ده‌سڕێ و ته‌مه‌شایه‌کی قژڕه‌ش ده‌کات،خۆین به‌ری چاوی گرتووه‌و کایهبهچهقۆکهدهکات.
قژکاڵ خه‌ریکی بۆیاغ کردنی که‌وشه‌کانی پیره‌پیاو ده‌بێ.پیره‌پیاو قوتوی بۆیاغهکهههڵدهگرێ و هه‌ر وه‌ک قژڕه‌ش به‌و لایه‌ی دیکه‌ی ده‌م و چاوی قژکاڵی دادێنێ.قژکاڵ له‌پڕ هه‌ڵده‌ستێ و هه‌ڵدێ.قژڕه‌ش وه‌دوای ده‌که‌وێ.
p شه‌قام،رۆژ.
قژکاڵ به‌سه‌روچاوی رهشهوهبهشهقامدا راده‌کات و بهشاڵگهردنهکهی سه‌روچاوی ده‌سڕێ.قژڕه‌ش به‌دوایدا هه‌ڵدێ.
p ئیسکله‌ی مسافیرههڵگرهکان،درێژه.
قژکاڵ ده‌چێته‌ناو ئیسکلهکهوه،به‌سه‌ر ئه‌و ئاوسنهی بۆ له‌مپه‌ری مسافیرهبێ بلیته‌کان دایان ناوهباز ده‌دا و بهروهلای ئه‌و گه‌میه‌ی لایداوهتهکهنار ده‌چێت.
قژڕهشیش لهئاسنهکهدهپهڕێتهوه. مهعمورێک پێشی ده‌گرێ.قژڕهشبڕێک پارهلهگیرفانی ده‌ردێنێ و له‌باتی بلیت دهیخاتهمستێ مهعمورهکهوهوخۆیدهگه هنێتهگهمێکه.
p شوێنه جۆراوجۆره‌کانی گه‌می،درێژه.
قژڕه‌ش له‌نێو مسافیرهکاندا به‌دوای قژکاڵ دا ده‌گه‌ڕێ به‌ڵام نایدۆزێته‌وه.ده‌رگای مهبالهکان یه‌ک به‌یه‌ک ده‌کاته‌وه‌و نایبینێته‌وه.ده‌چێته‌سه‌ر سه‌کۆی گهمێکهدیسان هه‌ر نایبینێته‌وه.
له‌دوایین ساتدا قژکاڵ ده‌بینێ له‌په‌نایه‌ک خۆی شاردۆته‌وه.بۆ لای ده‌چێ و هێرش ده‌کاته سه‌ری.شه‌ڕ ده‌ست پێده‌کات،به‌ڵام ئێمهنایانبینین،چونکێ به‌رداوام شتگه‌لێک پێش چاومان ده‌گرن.ئێستهچهقۆکهکهوتۆت ه‌ده‌ست قژکاڵ.په‌لاماری قژڕه‌ش ده‌دات.چهقۆکهلهسهر ملی قژڕه‌ش راده‌گرێ.قژڕه‌ش ماندوو داماو خۆ به‌ده‌سته‌وه‌ده‌دات.
قژکاڵ:نات کوژم چونکێ بۆوهنههاتوینهتهئهم دنیایهیهکتری
بکوژین[چهقۆکهدهداتهوهدهست قژڕه‌ش]به‌ڵام حازرم
بمرم[ده‌ستی قژڕه‌ش و چهقۆکهلهسهر ملی خۆی داده‌نێ]بمکوژه
به‌ده‌ست خۆم نییهناتوانم خۆشم نه‌وێت.
pته‌لاری زه‌ماوه‌ند،رۆژ
ته‌لارێکی چکۆڵه‌و جوان و روو به‌ده‌ریا بۆ ئاهه‌نگی زه‌ماوه‌ند رازاوه‌ته‌وه.گوێزه‌ل به‌جلی بووکێنێهوهو قژکاڵ بهلیباسی سپی زاوایهتییهوهلهتهنیشت یه‌ک دانیشتوون.قازیش لهپهنایانهو قژڕه‌ش بهلیباسهکانی جارانیهوهمیوانداری له‌میوانه‌کان ده‌کات.
دایکی گوێزه‌ل ده‌یه‌وێ زهماوهندهکهبهجێ بهێڵێ.قژڕه‌ش پێشی گرتووه‌و ناچاری ده‌کات بمێنێته‌وه.
قازی:لهمێژهحهز ده‌که‌م وه‌ک که‌سێکی ئاسایی بژیم.ته‌مه‌نێک بوو رۆڵی
کۆمه‌ڵایه‌تیم به‌ڕێوه‌ده‌برد.لهحهوتوی رابردووهکهههاڵی زه‌ماوه‌ندی
ئێوه‌م بیست،پیشه‌ی دادوه‌ریم به‌جێهێشت و ده‌فته‌ری زه‌ماوه‌ندم
داناوه.قه‌زاوه‌ت بۆ که‌سێک ده‌بێ که‌بیر له‌ئاکامی تاوانکهبکاتهوهنهک
هۆیه‌که‌ی.هه‌ر تاوانبارێکم مه‌حکوم ده‌کرد و هۆیهکهیم ده‌بیست به‌و ئاکامه
ده‌گه‌یشتم ئه‌گه‌ر منیش له‌جیاتی ئه‌و بوایه‌م...
پیره‌پیاو دێتهژوورێ.قه‌فه‌زی قهنارێکانیشی پێیه.به‌دوای قژڕهشدا ده‌گه‌ڕێ.له‌ده‌نگی ئهوموسیقایهی بڵاو ده‌بێته‌وه بێزاره.خۆی دهگهیهنێتهقژڕهش.
پیره‌پیاو:قهنارێکانی خۆمم بۆ هێناوی.له‌ته‌نیایی رزگارت ده‌که‌ن.به‌ڵام ئه‌م
کاره‌ت بۆ کرد.؟
قژڕه‌ش له‌ته‌نیشت میزێک داده‌نیشێ.سه‌یرێکی قهنارێکان ده‌کات.پاشان چاو له‌چاوی پیره‌پیاو ده‌بڕێ.
قژڕه‌ش:دوو ساڵ عاشقی بووم.شهوانهدهاتمه بهپهنجهرهکهیان گۆرانیم
بۆدهکوت،ئه‌و ئاوی به‌سه‌رمدا ده‌ڕشت و زیاتر شه‌یدای خۆی ده‌کردم.ئه‌و
ده‌مه‌ی بۆت گێڕامهوهلێم دا.خۆشم ده‌ویست.بۆ لێـم دا؟بۆ لێم دا؟(کوڵی گریانی
هه‌ڵده‌ستێ.)ئه‌ویش عاشق بوو.کاتێ من ده‌توانم عاشق بم.ئه‌و بۆ ناتوانێ عاشق
بێت؟
پیره‌پیاو توانای بیستنی قسه‌کانی قژڕه‌شی نییه.ده‌ست ده‌کا به‌گریان.سه‌معه‌که‌که‌ی ده‌ردێنێ و دهڕوانێتهرووخساری قژڕه‌ش.ده‌نگی ناو دیمهنهکهتهواو ده‌بێ.قژڕه‌ش دیسان قسه‌ده‌کا.ده‌گری و ته‌نانه‌ت جارجاره‌ش پێده‌که‌نێ به‌ڵام ده‌نگی نابیستین.پیره‌پیاو وێڕای ئه‌و پیده‌که‌نێ و ده‌گری پاشان هه‌ڵده‌ستێ،ده‌چێته‌لای میزی بوک و زاوا بهڕقهوهسهیرێکیان ده‌کات و دهڕواتهدهرێ.له‌گه‌ڵ رۆیشتنی ئه‌م دهنگهکهدهگهڕێتهوهبۆ زه‌ماوه‌نده‌که،قژڕه‌ش بهقهنارێکانهوهدهچێتهل ای میزه‌که‌ی گوێزه‌ل.
قازی:[ده‌ست له‌سه‌رشانی قژڕه‌ش داده‌نێ]ده‌زانی ئێمهکهسایهیته
راسته‌قینه‌کانی خۆمان نین.که‌س باوه‌ڕمان پێ ناکات.تۆ دهبوایهئهم
کابرایه‌ت بکوژتایه.منیش تۆم لهسێدارهدابایهو،ژنه‌که‌ش ده‌بوایه
چاره‌نووسێکی تاڵی بوایه.
قژڕه‌ش ئاڵقه‌که‌ی په‌نجه‌ی ده‌ردێنێ و دهیداتهدهست گوێزه‌ل.
قژڕه‌ش؛بیدهبهههر که‌سێکی خۆشت ده‌وێ.
قژڕه‌ش ماشێنهکهلێ ده‌خوڕێ.گوێزه‌ل و قژکاڵ لهسهندهڵی پشتهوهدانیشتوون،هه‌ر یه‌که‌ی له‌شووشه‌ی لای خۆیهوهسهیری ده‌ره‌وه‌ده‌کات.ماشێنهکهد گاتهبهر ده‌رگای ماڵی گوێزه‌ل.له‌ڕێکی هێڵهکهرادهوهستێ،به‌جۆرێ کهشهوقی چراکانی ده‌که‌وێته‌سه‌ر هێڵه‌که.قژڕه‌ش داده‌به‌زێ.سیوجی تاکسێکهدهداتهدهست قژکاڵ.
قژڕه‌ش:دیاری زهماوهندهکهتانه.خودا حافیز.
قژڕه‌ش بهقهفهزی قهنارێکانهوهبهسهر هێڵه‌که‌دا ده‌ڕوات.تیشکی چرای ماشێنهکهسێبهرێکی درێژی لێ دروست کردووه،گوێزه‌ل و قژکاڵ ته‌مه‌شای
یه‌کتر ده‌که‌ن.
قژکاڵ:ئه‌وه‌ئێمه‌ین به‌یه‌ک گه‌یشتین!؟
گوێزه‌ل:دیسانیش به‌خته‌وه‌ر نیم .!
قژکاڵ:به‌خته‌وه‌ری چییه؟
گوێزه‌ل:نازانم!ئێستا هه‌ست ده‌که‌م ئه‌وم خۆشتر ده‌وێ.
قژکاڵ:ده‌چم ده‌یهێنمه‌وه،منیش ئاشقی ئه‌شقم،نه‌ک ئاشقی مه‌عشوق.
لهماشێنهکهدادهبهزێ و به‌دوای قژڕه‌ش دا هه‌ڵدێ.
قژکاڵ:ئه‌هۆی راوه‌سته،راوه‌سته.
خۆی دهگهیهنێتهقژڕهش لهپشتهوهوهک تاپۆیه‌ک ده‌چێ به‌ده‌ست له‌پشتی ده‌دا.تاپۆکهوهردهسووڕێ.پیر هپیاوه.باوه‌ڕ ناکه‌ن.چاو له‌چاوی یه‌کتر ده‌بڕن.پاشان پیره‌پیاو باوش بهقژکاڵ دا ده‌کات.
پیره‌پیاو:بمبورهمیزهکهتان به‌جێهێشت.به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو.خۆم پێ رانه‌گیرا.بۆخۆم هاوده‌رده‌ی تۆ بووم.قه‌ناری ته‌نیا بیانویه‌ک بوو.گوێزه‌ل ئێستا له‌کۆیه؟
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|