ژیاننامه و به رهه مه کانی خه لیل سه ددیقی
خه‌لیل سه‌ددیقی
کاک خه‌لیلی سه‌ددیقی هونه‌روه‌ری ده‌نگخۆشی كورد، كوڕی «حاجی محه‌مه‌د سه‌ددیق»، له ساڵی 1309 (1930) له شاری مه‌هاباد، له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند له دایك بوو. کاک خه‌لیل له كاتێكدا له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی له مه‌هاباد ده‌رسی ده‌خوێند، زۆربه‌ی كات و ساته‌كانی وه‌ختی پشوودان و حه‌سانه‌وه‌ی له گوندی «تازه‌قه‌ڵا»ی نزیك نه‌غه‌ده، كه موڵكی خۆیان بوو، ده‌گوزه‌راند...
کاک خه‌لیل تازه پێی نابوه ته‌مه‌نی شازده ساڵییه‌وه كه بارودۆخی سیاسی وڵات به ته‌واوی گۆڕا و كۆمار له مه‌هاباد پێكهات. دیاره ئه‌و ته‌مه‌نی له‌وه که‌متر بوو كه بتوانێ نه‌خشی زۆر به‌رچاو و گرینگ له كۆمار دا بگێرێ. به‌ڵام له ده‌سته‌ی لاوانی حیزبی دێمۆكرات‌دا، ئه‌ندامێكی چالاك و خۆێنگه‌رم بوو. هه‌ر له‌و كاته‌دا بوو كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت په‌یمانی نیزامی و ئابووری به ڕێگه‌ی «كۆماری ئازه‌ربایجان»ه‌وه له گه‌ڵ مه‌هاباد به‌ستبوو و داخوازییه‌كانی ئه‌وانی دابین ده‌كرد. کاک خه‌لیل یه‌كێك له‌و لاوانه بوو كه دوایی هه‌ڵبژێردرا تا بۆ درێژه‌دان به خوێندن بچێت بۆ باكۆ. له دوایین ڕۆژه‌كانی بانه‌مه‌ڕی 1325 (ئاوریلی 1943) له گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌واڵانی گه‌یشتنه باكۆ و له زانكۆی ئه‌فسه‌ری «سالیانسكی» كه فه‌رمانده‌كه‌ی «مالچانۆڤ» بوو ده‌ستیان به خۆێندن و ڕاهێنان كرد. به‌ڵام ته‌مه‌نی كورتی كۆمار، ماوه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌دا كه ئه‌م خۆێندكارانه زیاتر له حه‌وت مانگ بتوانن له باكۆ بمێننه‌وه و ناچار بوون به‌ره‌و مه‌هاباد بگه‌ڕێنه‌وه.
دیاره بارودۆخ و ده‌ستڕۆیشتوویی بنه‌ماڵه‌ی کاک خه‌لیل، توانیان ئه‌و له مه‌ترسی گیران و دوورخستنه‌وه بپارێزن، تا به چه‌شنێكی ئاسایی درێژه به ژیان بدات. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی ئاواڵانی، هه‌موو ده‌م له ژێر چاوه‌دێری پۆلیس و ده‌زگا جاسووسییهكانی ئێران دابوو. سه‌رده‌می پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له باکۆ، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ڕه‌خساند که دیسان له‌گه‌ڵ ئاواڵان له ده‌وری یه‌ک ڕابوێرن و له ئاوات و بیر و باوه‌ڕ و ئه‌زموونه‌کانیان بدوێن. هه‌نێک له ئاواڵانی ئه‌و سه‌رده‌می کاک خه‌لیل بریتی بوون له ڕه‌حمانی قازی، فه‌تاحی کاویان، هاشمی نانه‌وازاده‌گان، عه‌زیزی نانه‌وازاده‌گان، سوله‌یمانی موعینی، جه‌لیلی گادانی، هاشمی فیدایی و محه‌مه‌دی ماملێ.
له ساڵی 1331 (1962) ژیانی هاوبه‌شی کاک خه‌لیل و فاتمه خانم، هه‌ر ئه‌و کچه کورده ڕووسوورهی که کاک خه‌لیل له چه‌پکه گوڵێک بۆ سیت فاتمه له‌گه‌ڵی ده‌دوێ، ده‌ست پێ ده‌کات و ئه‌م ئه‌وینه پاک و بێگه‌رده، هه‌م له‌لایه‌ن کاک خه‌لیلی تا سه‌ر کام له ژیان نه‌بردوو تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیان و، هه‌م له لایه‌ن فاتمه خانمی تێر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر ڕانه‌بردوو تا ئێستا که پیر و به‌ساڵا چوویه، هه‌ر به وه‌فاداری مایه‌وه (فاتمه خانمی خێزانی كاك خه‌لیل، كه له كاتی نووسینی ئه‌و وتاره‌دا زیندووبوو، چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر كۆچی دوایی كردووه ـ چیا).
کاک خه‌لیلی سه‌دیقی له ساڵی 1332 (1953) له ئیزگه‌ی ڕادیۆ مه‌هاباد که ته‌نیا ده‌نگی ئه‌م ڕادیۆیه له شاری مه‌هاباد و ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌بیسرا، دامه‌زرا و تا ساڵی 1342 (1963) به‌رده‌وام بوو. ده‌سته‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندانی کورد، وه‌ک سه‌ید ڕه‌حیمی قوڕه‌یشی، برایمی ئه‌فخه‌می و بیوک خانباغی کاروباری ئه‌م ڕادیۆیه‌یان هه‌ڵده‌سووڕاند و به‌رنامه‌کانیان ڕێک و پێک ده‌کرد. کاک خه‌لیل چه‌ند گۆرانییه‌کی به ئۆرکێستێکی ساکار، له سه‌ر ئه‌م ڕادیۆیه پێشکه‌ش کرد، وه‌ک: خۆشه گه‌رمێن، ده‌مێک ساقی، شیره‌که‌م لێ ده‌ڕژێ و لانکۆڵێ...
ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌ربازیی کاک خه‌لیل له شاری سنه، له ساڵه‌کانی 1333 و 1334 (1954 و 1955) ده‌رفه‌تێکی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆرکێستری ڕادیۆ کوردی سنه که هه‌مان ساڵ دامه‌زرابوو، هاوکاری بکا و ده‌رگای ئاشنایی له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی لێهاتووی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده، وه‌ک به‌هائه‌دین نه‌ورۆزی، عوبه‌ید خالقی، حیکمه‌ت نه‌به‌وی، محه‌مه‌د لوتفی، ئه‌وسه‌ت ئیبراهیمی ڕه‌نگڕێژ و برایمی زیاپۆش و پاشان له ساڵه‌کانی دواتر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مه‌زهه‌ری خالقی به ڕوودا بکرێته‌وه. ئه‌م گۆرانیانه‌ی کاک خه‌لیل له ڕادیۆ سنه تۆماری کردن بریتین له: بووک مریه‌م، فاتمه، به‌رهه‌ڵبێنه و لانکۆڵی و، ده‌گوترێ ئه‌م گۆرانیانه‌ش بوون که ناوبانگی کاک خه‌لیلیان گه‌یانده ده‌ره‌وه‌ی موکریان.
له کاره‌کانی تری کاک خه‌لیل که زۆربه‌یان له مه‌جلیساندا له‌سه‌ر شریت تۆمارکراون، ئه‌ژده‌هاک، قه‌تار، ده‌مه‌گری مه‌گری، ئه‌و چاوانه‌ی وا خوماری نازن و ئایشیلێ نازه‌نینێ و هه‌ندێک مقام و به‌سته‌ی فۆلکلۆری تر ماون.
کاک خه‌لیلی سه‌دیقی له ته‌مه‌نی 39 ساڵیدا له 4ی ڕێبه‌ندانی 1348 (24 ژانویه 1970)، له نه‌خۆشخانه‌ی شێروخورشیدی مه‌هاباد دڵه پڕ له ئه‌وینه‌که‌ی له کوتان که‌وت و له گۆڕستانی بوداغ سوڵتانی مه‌هاباد نزیک گڵکۆی سوله‌یمانی موعینی که سالێک به‌ر له کاک خه‌لیل شه‌هید کرابوو و هه‌روه‌ها له ئاواڵانی نزیکی ئه‌ویش بوو، به خاکی نیشتمان ئه‌سپێردرا.
سه‌رچاوه: ئاوڕێک وه‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندی کورد خه‌لیلی سه‌ددیقی، ع. مازیار، گزینگ، ژ 27، 2000 (ل42-45). سه‌رنج: ئه‌و نووسراوهیهكورتكراوهتهوه ـ چیا.
__________________
درمان غم عشق بگویم که چه باشد
وصل است و بهار است و می بربط و چنگ است
....
زنهار مرو هیچ سوی بیشه ی عشاق
چنگال غمش تیزتر از چنگال پلنگ است
----
ئه و روژه ی "مه جنون" له زوخاو نوشی ...مه ینه ت فه وتانی، کفنیان پوشی
من بومه واریس له قه وم و خویشی . . . سپاردی به من ئازاری و ئیشی
|