
09-24-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌مه‌نێکه چاوه‌کانم داوه‌ته ده‌ست چاوه‌ڕوانی ..
-1-
ته‌مه‌نێکه چاوه‌کانم
داوه‌ته ده‌ست چاوه‌ڕوانی
وا بینایشم له ده‌ستدا
تۆ هه‌ر ته‌شریفت نه‌هانی
-2-
ته‌مه‌نم کرد به قوربانی
ساته‌کانی چاوه‌ڕوانی
که‌چی نه‌خۆت جارێ هاتی و
نه به‌و قوربانیه‌شت زانی
-3-
دووریت ناخی هه‌ڵته‌کانم
ته‌نیایی تێکی شکانم
چاوه‌ڕوانیش هێواش هێواش
مۆمی ته‌مه‌نی سووتانم
-4-
به ڕێژنه بارانی عیشقت
خه‌می ناخم بشۆره‌وه
ببه به هه‌ناسه و ڕۆحم
به ئه‌وینت شادکه‌ره‌وه
-5-
له‌وڕۆژه‌وه باخی دڵم
شه‌ماڵی تۆی لێ تۆراوه
وه‌ک گه‌ڵایه‌کی هه‌ڵوه‌ریو
په‌رێشانه به ده‌ست باوه
-6-
له‌وه‌ته‌ی تۆ به‌جێت هێشتووم
ته‌نیایی و خه‌م ناخی خواردووم
شادی‌م له‌گه‌ڵ تۆیا ڕۆی و
گریان به‌رۆکی پێگرتووم
-7-
بۆچی هێشتت جیابینه‌وه
خۆ ئێمه یه‌کمان خۆشئه‌ویست
بۆ یه‌ک ئه‌ژیاین و ئه‌مردین
به دڵ یه‌کتریمان ئه‌ویسیت
-8-
له‌وه‌ته‌ی لێک دابڕاوین
چاوکاری گریان و زاره
سه‌ری کاسم مه‌ستی خه‌مه و
دڵیشم چاوگه‌ی ئازاره
گه‌لاوێژ حه‌مه قادر
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|