گول هه‌نار
گوڵ هه‌نار
ئه‌ی هه‌ناری گوڵ هه‌ناری هه‌ورامانم
ئه‌ی کیژۆڵه ناسکۆڵه‌که‌ی نیشتمانم
ئه‌ی جوانی ناز ناسکی هیوای ژیانم
ئه‌ی هاو ده‌می ته‌نیایی هه‌موو شه‌وانم
کوڵمه سووری سێوی سووری باخی ژینم
رۆژی ژینی باڵا جوانی دڵ ئه‌وینم
ئه‌ی نازداری دڵ پر عه‌شقی لادێ و شارم
ئه‌ی کچی جوان تۆیی شۆخه‌که‌ی زۆر نازدارم
سه‌رم بنێ به سینگ ته‌وه له باوه‌شتا رام بژێنه
لێوت له سه‌ر لێوم دانێ و هه‌ست و دڵم بهه‌ژێنه
له سه‌ر سینگی نه‌رمی خۆت دابه ئارامی بم خه‌وینه
تۆ هاورێ ته‌نیایی من به‌و خه‌ونه‌کانم وه‌دی بێنه
سمکو بی که س
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )