
10-03-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆیه خۆشم ئه‌وێی!
چه‌نده خۆشه..
ئه‌و ساته‌ی پێم ئه‌ڵێی
خۆشم ئه‌وێی
ئه‌زانم پێت ناخۆشه..
كه لێت ئه‌پرسم
بۆ..؟
منیش وه‌ك هه‌موو ژنێك
دوو چاو و
دوو لێو و
یه‌ك دڵم هه‌یه..!
پێم ئه‌ڵێی لێم مه‌پرسه
بۆ..؟!
خۆشم ئه‌وێیت و بۆیه!
دوو چاوی تۆ پڕن له نهێنی
پڕن له ڕه‌نگی تابلۆیه‌كی سیحراوی و
دوو لێوت وه‌ك بۆڵه‌كانی
هێشووه ترێیه‌كی ته‌مووز
تامی شه‌راب ئه‌ده‌ن و..
دڵیشت كۆشكی میهره‌بانی یه
خۆشم ئه‌وێیت و بۆیه!
لێت ئه‌پرسم..
هه‌موو ژنێك چاوی جوانه و
لێوی ئاڵه و
دڵی میهره‌بانه
ئیتر بۆچی خۆشت ئه‌وێم؟
پێم ئه‌ڵێی..
چاوه‌كانت دوو ڕاوچین و
زۆر ده‌مێكه دڵی منیان پێكاوه
لێوه‌كانت دوو كۆترن و
بانگی ئه‌شقی لێوه‌كانم ئه‌كه‌ن
بۆ ماچ
دڵیشت به‌ندیخانه‌ی ئه‌زه‌لی منه
ئیتر لێم مه‌پرسه..
بۆ..؟!
خۆشم ئه‌وێیت و بۆیه!
كه‌ژاڵ ئیسماعیل
هۆڵه‌ندا، 04-07-2006
• • •
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|