
10-08-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ه‌وان
ه‌وان
فه‌وزیه سوڵتانبه‌گی‌ــ بۆکان
هه‌موو ئیواره‌یه‌ک ته نگی نۆێژی شێوان زریکه‌یه‌کی سامناک بێده‌نگی ماڵه‌که‌مان ده‌شڵه‌قێنێ، باوکم له هه‌موویان زیاترداده‌چڵه‌کێ و ڕه‌نگی ده‌بزرکێ. دایکم سه‌ری ده‌خاته نێو کۆشیه‌وه به بانگ و سه‌ڵا ده‌گری. ئێمه‌ش به ده‌م قیژه‌وهاواره‌وه هه‌ر یه‌که‌ی له قوژبنێک ده‌خزێین.خه‌ڵك هه‌ر یه‌که‌ی قسه‌یه‌ک ده‌کا، یه‌ک ده‌ڵێ: ماڵه‌که‌تان ئه‌وانگه‌لی تێدایه،یه‌ک ده‌ڵێ گۆرستانه و حه‌تمه‌ن جێی قه‌بری پیاو چاکێکه. یه‌کی دیکه ده‌ڵێ یا خوا که‌س نه‌که‌وێته به‌ر چاو و ده‌می خه‌ڵک.نووشته‌یه‌کی چاوه‌زار بنووسن باشه!
دایکم له‌کن شێخ نوشته‌یه‌کی نووسی و قوڕئانه گه‌وره‌که‌ی مزگه‌وتیشی هێناوه وله سه‌ر تاقه‌که‌ی داناوه،که‌چی ڕۆژ ده‌گه‌ڵ رۆژزیکه‌که به‌رزترو سامناکتر ده‌بێ.
وه‌ک هه‌موو ئێواره‌یه‌ک له‌ده‌وری سفره‌که کۆ ببووینه‌وه و چاوه‌ڕێ بوین دایکم شێو تێکات له پڕ قیژه‌یه‌ک وه‌ک بوومه‌له‌رزه دایچڵه‌کاندین و هه‌موو که‌ل و په‌لی ماڵه‌که که‌وتن به‌سه‌ر یه‌کدا ورد وخاش بوون.
ئه‌و ئێواره‌یه به‌چاوی خۆم دیتم له پشت ده‌رگاکه تا ده‌ست هه‌ڵێنی که‌ڵه‌گه‌ت په‌لکه‌کانی دوو بست له عه‌رزی ده‌خشان. په‌نچه‌کانی سوور سوور وه‌ک دندووکی که‌و.نازانم خوێن بوو یا له خه‌نه‌ی گرتبوون.حه‌په‌سا بووم، زارم کردبۆوه و ده‌مویست هاوار بکه‌م شیرن،که‌چی هه‌رچیم ده‌کرد نه ده‌نگم ده‌رده‌هات و نه‌زمانم ده‌گه‌ڕا،تاله ده‌رگا ڕۆییشته ده‌رێ و له‌تاریک و حه‌وشه‌که‌دا ئاوا بوو.
هه‌ر که له جیبه‌که دابه‌زی جه‌رگ و هه‌ناوم به‌ر بۆوه.ناسیمه‌وه،سه‌ر و قوونی ببۆ یه‌ک. گه‌ڵاو گه‌ڵ ده‌ڕۆیی.مامم و کابرایه‌کی سمێڵ زلی دیکه‌شی له‌گه‌ڵ بوو.
به فه‌رموو فه‌رمووی بابم وه ژوور سه‌رێ که‌وتن.
یه‌که‌م جار بوو هاتبوومه شار.له گه‌ڵ منداڵه‌کانی مامم خۆشاردنه‌وه‌مان ده‌کرد.من خۆم به حه‌و شه‌که‌ی ئه‌وان داکرد وویستم له پشت ده‌رگاکه خۆم بشارمه‌وه.به‌ده‌نگیکی بۆڕی زلام داچڵه‌کیم:چه‌تیو ئه‌وه ئێره بۆ هاتووی !
له قه‌راغ شێره ئاوه‌که قوونی دا به‌سه‌ر لێواری حه‌وزه‌که،ژێر شاڵوارێک وکراسێکی سپی چڵکنی له‌به‌ردابوو.ته‌شتێکی پڕ له خوێن و جه‌رگ و دڵی له به‌ر ده‌م بوو.به کێرده زه‌لامه‌که‌ی ده‌ستی خێرا خێرا له جه‌رگ و دڵه‌که‌ی ده‌کرده‌وه و له دمی ده‌ئاخنی.خوێن به ده‌م و له‌وس و قامکه‌کان و ئانیشکیدا ده‌هاته خوارێ و ده‌تکایه سه‌ر ژێر شاڵواره‌که‌ی.سه‌رم له گێژه‌وه هات و دڵم خاو بۆوه،ئیتر نه‌مزانی چۆن ڕۆییشتمه ده‌رێ.
-"خه‌یاڵاتی بووی درۆ وا له کن که‌س باس نه‌که‌ی!"
دایکم خۆی له دار و به‌ر دا گۆتی: نه‌بووه ونابێ.شیرن کوا بۆ مێرد ده‌بێ؟ئه‌ویش بۆ ڕه‌حمان زگزل.
بابم به سه‌ریدا گوڕاند:خودا له‌ونی لێ گۆڕیوی! تاکه‌ی کۆڵانه‌و کۆڵان ده‌که‌ی به دوایدا!؟لێیگه‌ڕێ بابڕوا.ئێمه‌ش ده‌حه‌سێینه‌وه،ئه‌ویش داده‌مه‌زرێ.به ترسه‌وه کوتم:ده‌ڵێن ئازاری له‌گه‌ڵه،دوکتووره‌کان پێیان‌کوتووه جه‌رگ و دڵی حه‌وت ئافره‌تی سه‌رودڵدار بخوا چاک ده‌بێته‌وه.
مامم ده‌ستی شایه‌دی به لاملیدا دا و گوتی:ئه‌شهه‌دوبیللا درۆیه.من له‌و جیرانه‌تیه‌وه بۆ نه‌م دیوه که‌س بخوات.
که دایکم چوو به دوایدا،هه‌ر دوو لاقی به لێواری کانیه‌که‌دا شۆڕ کردبۆوه و هه‌وریلاری ده‌گوت.هه‌ر که چاوی به دایكـم کوت ده‌مه‌و ڕوو که‌وته نێو ئاوه‌که.هه‌ر دووک چاوی له ژێڵڵا هاتبوون و که‌فی هه‌ڵده‌خڕاند.دایکم توند ده‌ستی نایه سه‌ر چاوی.له ژێر قامکه باریک وماندوه‌کانی دایکمدا وه‌ک چۆله‌که‌ی سه‌ر بڕاو هه‌ڵی ده‌خسته‌وه.دوای هه‌ڵبه‌ز هه‌ڵبه‌زێکی زۆر، ئارامی گرت.چاوێکی به ده‌ور وپشتیدا گێڕا،هه‌ستاو به هه‌وریلار گوتن به‌ره‌و ماڵێ هاته‌وه.
له خۆشیاندا پێی وه عه‌رزی نه‌ده‌که‌وت:"شوکور ده‌چم بۆ شار... ."
*
بــــــــــــه‌یــــــــانــی زوو بوو.
ده‌نگ له هیچ که‌س وله هیچ شتێکه‌وه نه‌ده‌هات.
ده‌رگا داره‌که‌ی حه‌وشه جیڕه‌یه‌کی ناخۆشی لێوه هات.
هێشتا شادیه‌که‌ی دوێنێ ئێوارێ به سه‌ر سیمایه‌وه ده‌شنایه‌وه.
خێسه‌یه‌کی دواوه‌ی داوه.دیار نه‌بوو له چی!به په‌له هه‌ڵات و له پشت جیبه‌که دانیشت.
سیمای شیرن،له پشت شووشه‌ی جیبه‌که‌وه جار به‌جار لێڵ‌ده‌بوو.
لێڵ ولێڵتر و..........
تا بوو به خاڵێکی ڕه‌ش و له دوای ئه‌ویش هێڵێکی درێژ و باریکی له ته‌پ و تۆز، له پاش خۆی به جێ هێشت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|