
10-08-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شاری شاخ و ڕووناکی
شارێکه
سنووری به گوڵه هێرۆی سه‌ر بابه‌سه‌ن و
زامی سه‌ر سینگی کێوی فه‌ڕه‌نگ ته‌ندراوه.
بووکه شووشه‌یه‌ک له باوه‌شی به‌رائه‌تی خوێن و
به‌رامه‌ی نهێنی باخچه‌کانی قارنێ ده‌وره‌یان لێداوه
په‌نجه‌ی سڕ بووی برووسکی ئازادی
له هه‌گبه‌ی خه‌می شه‌قامه سووره‌کانی
تارای سپی به سه‌ر چاوانی کێشاوه.
له نێو برینه تاڤگه‌ییه‌کانی مناڵانی قه‌ڵاتان دا
هه‌رده‌م
شنه‌ی پیاسه‌ی گیان له سه‌ر ده‌ستان ده‌له‌رێته‌وه.
شارێکه
په‌ڵه‌یه‌ک به ڕووی شانازی و
مێژوویه‌ک که له به‌ر ده‌رگای ماڵی گورگ دانیشتووه
نیگای به چارۆگه‌ی ناز و قیبله‌ی له باشووره
شه‌رمی ناو کۆڵانه‌کانی به هه‌نگاوی قورسی مه‌ولوود بایه‌زیدی هه‌ڵگیراوه
له ستایشکردنی برینه‌کانی دا
په‌نجه‌ی که‌ماڵ حه‌سۆ و قه‌ڵه‌می به بڕشتی گه‌لاوێژێکی مه‌ندن.
شارێکه
له تۆماری چرا گڕ سۆزه‌کانی کۆماری بێده‌نگی دا
ناوی دره‌خته
ناوی شاخه و
ناوی به ناوی هه‌ورازه‌وه نه‌خشاوه
دڵی سوڵتان داده‌خورپێ
سووڵتان به یاقووب به گوێی مه‌مه‌د دا ڕازی هه‌رمان و
داستانی ڕاستانی شاخ ده‌چرپێنێ
شاخ له هزری مه‌مه‌د دا منداڵییه
نیسێیه‌کی به سامه
کاکه مارفه به سمێڵێکی قه‌ترانی و جه‌مه‌دانییه‌کی که‌ج به‌ستوو
فره‌نجییه، پشتێندی کوێستانان خاڵ خاڵی براکه‌یه‌تی و
بزه‌یه‌کی کاڵ له هه‌راو و هه‌تاو
که له ئاسۆ دا گوڵی کردووه.
شارێکه
پڕه له تامی نێرگز و پڕه له بۆنی که‌ڵه پیاوانی غوربه‌ت نشین.
له به‌ر پێی شه‌قامه ته‌سکه‌کانی دا
هه‌وێنی هاتنی خۆر و تاڤگه‌ی که‌روێشکه‌ی گه‌نم په‌نگی خواردۆته‌وه.
شارێکه
لاسووره و باڵا به‌رزه و هه‌ناره
وه‌ک تیشک
که ئێواران له ده‌رگای هه‌موو ماڵێک ده‌دا و به‌یانی باشیان لێده‌کا
شارێکه
له هه‌یئه‌تی مانگ
له ترپه‌ی دڵی چاوه‌ڕوانان ئاخندراو
له به‌فر لێوڕێژ
له ڕووناکی
له بزه
له کۆتر
له ماچ
له خوا
له په‌یکێک شه‌راب و شێعر
وه‌کوو گۆرانی
وه‌کوو گیان
وه‌کوو حه‌سره‌تی هه‌ژار
شارێکه
شارێکه
شارێکه.
کاوه حه‌سه‌ن پوور
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|