
11-26-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بالوولی زانا و بالوولی شێت کاتێ که منداڵ بوون زۆر هار بوون و، ئازاری خه‌ڵکیان ده‌دا. خه‌ڵکیان بێزار ده‌کرد. ئه‌وان زۆر قۆشمه بوون. بالوولی شێت سواری چێوێکی درێژ یا قامیشێ ده‌بوو و تاوی ده‌دا و، به هات و هاوار ده‌یوت: ئه‌مه ئه‌سپی منه. ئه‌مه ئه‌سپی منه. بالوولی زاناش به شوێنی‌دا هه‌ڵده‌هات و قاڵه قاڵی ده‌کرد. بالوولی دێوانه هێنده هات و هاواری ده‌کرد که ده‌راوسێیه‌کان ده‌نگی بێزارییان به‌رز بووه‌وه.
ژنێ هاته‌ده‌ر سه‌یری کردن و وتی: ده‌بێ به‌ڵایه‌ک به سه‌ر ئه‌م که‌لله شێتانه بێنم که چی ئیتر خه‌و و حه‌سانه‌وه‌ی خه‌ڵک تێک نه‌ده‌ن.
ژن چوو ته‌نووری هه‌ڵکرد و و دوو گله نانی دروست کرد. ده‌وای کرده ناو نانه‌کان، تا بیانداته بالوولی شێت و بالوولی زانا، تا بیخۆن و بمرن و، ئیتر له کووچه و کۆڵاندا هات و هاوار نه‌که‌ن. ژن نانه‌کانی هێنا و بالوولی زانای بانگ کرد و پێی وت: ئه‌م نانه گه‌رمانه بگرن و بیخۆن. نه‌زرم کردووه. یه‌کێکیان بۆ تۆ و ئه‌وه‌که‌شیان بۆ باڵوولی شێت.
بالوول نانه‌کانی وه‌رگرت. ناوه‌ڕاستی هاوین بوو. هه‌وا زۆر گه‌رم بوو. وتیان: باشتر وایه که بڕۆین له کناری چه‌م و ئاوه‌که مه‌لێ بکه‌ین و پاشان نانه‌کانمان بخۆین.
ئێستا له‌و لاوه ببیسین که کوڕه‌کانی ئه‌و ژنه‌ی که ده‌وای کردبووه ناو نانه‌که بۆ هه‌ر دوو بالوول، له ده‌شت و بیاوان گه‌ڕابوونه‌وه و تینوو و برسی بوون. ده‌یانویست له قه‌راخ چه‌م و ئاوه‌که نه‌ختێ بحه‌سێنه‌وه و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو دێ.
بالوولی دانا و بالوولی شێت چاویان پێیان که‌وت و، به‌زه‌ییان پیاندا هاته‌وه. بالوولی زانا وتی: وه‌رن ئه‌م نانه گه‌رمه بگرن، ژنێ نه‌زری کرد بوو و پێی داین، ئێوه بیخۆن.
ئه‌وان حه‌فت که‌س بوون که هه‌ر حه‌فتیان کوڕی ئه‌و ژنه بوون. هه‌ر کامیان تیکه‌یه‌ک نانیان خوارد و ده‌ست به جێ هه‌ر له‌وێ مردن.
بالوولی شیت به بالوولی زانای وت: ئه‌و ژنه ده‌رمانی کردووه‌ته ناو نانه‌کان، بۆیه هه‌موویان مردن. وه‌ره با ئه‌م نانه‌ش بخه‌ینه ناو ئاوه‌که و بڕۆین. ئه‌گه‌ر لێره به جێی بهێڵین ره‌نگه سه‌گێ بێت و بیخوا و ئه‌ویش بتۆپێ.. نانه‌که‌یان خسته ناو ئاوه‌که و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو دێ.
بالوولی شێت له حاڵێکدا که سواری ئه‌سپه دارینه‌که‌ی بوو، کووچه و کۆڵانی پڕ کردبوو له ته‌پ و تۆز و به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌کرد و ده‌یوت: هه‌ر که‌س هه‌ر کارێ بکا، به خۆی ده‌کا. خوه‌ڵ به سه‌ر خۆیدا ده‌کا.
بالوولی شێت ئه‌سپی خۆی تاو ده‌دا و، به ده‌نگی به‌رز گۆرانی ده‌وت. ژن له ماڵ هاته‌ده‌ر و گه‌ڕایه‌وه ژووره‌وه. سه‌یری کرد کوڕه‌کانی نه‌هاتنه‌وه. هه‌واڵیان به ژنه‌که دا که کوڕه‌کانی له بان چه‌م و ئاوه‌که مردوون.
ژن خه‌ڵکی کۆ کرده‌وه‌و هه‌موویان چوون بۆ سه‌ر چه‌م و ئاو. سه‌یریان کرد به‌ڵێ، هه‌ر حه‌فت کوڕی ژنه‌که مردوون. ئه‌م لا گه‌ڕان، ئه‌و لا گه‌ڕان هیچیان نه‌دیت. تا سه‌ره‌نجام سه‌یریان کرد ئه‌و نانانه‌ی که ژنه‌که بۆ خۆی کردوونی، له ناو ئاوی چه‌مه‌که‌ن. ژن دای به سه‌ری خۆیدا و وتی: خۆم به خۆمم کرد، له‌عنه‌تم لێ بێ.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|