
11-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
من لێت زیزم
هه‌موو ڕۆژێ کاتێ هه‌تاو
هه‌ڵدێ و ماچی ئاسمان ئه‌کات
کاتێ شه‌ماڵ دێت و
یاری به په‌رچه‌می خاوم ئه‌کات
دڵم زیز ئه‌بێت له ژیان
چاوم پڕ ئه‌بێت له گریان
ئاخر گوڵم وات فێر کردووم
هه‌موو سپێده‌یه‌ک به تیشکی خۆرا
نامه‌یه‌کم بۆ بنێریت
وا ڕاهاتووم هه‌موو شه‌وێ
به چاوی ئه‌ستێره‌کان و
تریفه‌ی مانگدا
شیعری جوانم بۆ بنێریت
که‌چی عه‌یامێکه ونیت
نامه‌یه‌کی تۆم پێ ناگات
ته‌نهاییت ڕاسپاردووه
بێت له جیاتیت باوه‌شم کات
ئه‌مڕۆ دڵم بڕیاری دا
به هه‌ورێکی دڵ پڕی وه‌ک خۆی
ئه‌م نامه‌یه‌ت بۆ بنێرێت
تێیدا پێت ئه‌ڵێت ده‌رکه‌وه
چاوه‌ڕوانیت شێتم ئه‌کات
ده‌رکه‌وه پێش ئه‌وه‌ی سهراب
بۆ چاوانی ڕاکێشم کات
له بیرت دێ؟
له بیرت دێ پێت ئه‌وتم
گه‌ر زیز بی لێم، من دڵ ته‌نگم؟
ئیتر له خۆم نابورم و
ئاوێزانی مه‌رگم؟
ده‌وا پێت ئه‌ڵێم زیزم
زیزم له‌وه‌ی که لێم ونیت
ده‌ده‌رکه‌وه....
ده ده‌رکه‌وه نه‌کا زیزیم
وه‌ک گه‌رده‌لولێ هه‌ڵکا و
چی یادگاری نێوانمانه
بۆ ئامێزی گۆڕێ به‌رێت
ده‌رکه‌وه ده‌ی مه‌یه‌ڵه زیزیم
بێته شه‌پۆلێکی توڕه و
خۆم و عه‌شقم به‌ره‌و که‌نارێ
له فه‌نابوون به‌رێت....
کانی هه له بجه ی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|