
11-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ئه وه ش چه ند شیعریکی کاک ڕێکان
ماڵئاوایی
هه‌ر کاتێ ده‌ڵێم ماڵ ئاوا
زه‌مه‌نێ له ته‌مه‌نم که‌م ده‌کات
هه‌ر که‌سێکیش بڵێت لێت بێزار بووم
بزانه درۆ له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌کات
من هه‌رده‌م به‌نده‌ی قژی کاڵتم
ئاوێنه بچکۆله‌که‌ی ناو بۆفیه‌ی ماڵتم
بێ وه‌فایی
که ئه‌و رۆژه هات لێتم نه‌پرسی...
نه‌ڵێی بێ وه‌فا بوو
منی له‌بیر کردووه
ئه‌و کات پێت ده‌ڵێن:
گله‌ییه‌کانت ببه سه‌رگۆری
ساڵانێکه ماڵی تاریکه و وه‌فاتی کردووه
په‌شیمانی
گه‌ر ده‌تزانی...
به‌هارێکم نه‌وڕه‌س ده‌رناکه‌م
گه‌ر ده‌تزانی...
خه‌زانێکم به‌رگی زه‌رد له‌به‌ر ناکه‌م
گه‌ر ده‌تزانی...
شه‌وه زه‌نگێکم هه‌ست به تروسکایه‌ک ناکه‌م
گه‌ر ده‌تزانی...
ئاسمانێکم ده‌رک به بوونی ئه‌ستێره‌کان ناکه‌م
بۆ هێشتت...
ملوانکه‌ی هیوا ئه‌رخه‌وانیه‌کانم به گه‌ردنت داکه‌م
ته‌نیا وشه‌یه‌ک
گه‌ر به وشه‌یه...
وڵامت ده‌گاته وڵاتی وێرانه‌م
هه‌ست ده‌که‌م له کۆشکی ئه‌وینی دڵت
خاوه‌ن ماڵێکی بێگانه‌م
گوڵم
کلیلی ئه‌وینی ته‌لاره‌که‌تم لێ مه‌شاره‌وه
مه‌هێڵه غه‌ریب بم و وا بزانم که‌سێکی دێوانه‌م
تۆران
فرمێسکت...
تینویه‌تی دڵی په‌ر په‌رتم ده‌شکێنی
چاوانت...
ده‌ریایه‌کی بێشه‌پۆله و ئارام ده‌نوێنێ
نازت...
هه‌سته‌کانی سه‌رووی خۆشه‌ویستیم ده‌هه‌ژێنێ
دووریت...
به‌نده‌یه‌کی عاشق و داگیرساو ده‌تۆرێنێ
خانه خوێ
میوان نیم گوڵم
له باخی ئه‌وینتا خانه خوێم
که شنه‌ی باش بیت
من ڕێبوارێکی بێ ماڵ و جێم
با ڕووش بکه‌یته سه‌رکه‌شترین چیای ژیان
من ئاڵوده‌تم،گومان مه‌که هه‌ر به دواتا دێم
دوا ڕۆژ
وا ئه‌و ڕۆژه‌ش هات
که تاڵه سوره‌کانی سه‌رقاڵی په‌رش بوونن
وا ئه‌و دڵانه‌ش که‌وتنه گریان
که خه‌ریکی نغرۆ بوونن
وا ئه‌و چاوانه‌ش تاریکاییان کڕی
که گیرۆده‌ی لێڵ بوونن
وا ئه‌و هه‌ستانه‌ش که‌وتنه سه‌ر چۆک
که بزڕکاوی وێڵ بوونن
دووری
ده نزیک به‌وه گوڵم
بۆ ئه‌وه‌نده دووریت لا خۆشه ؟
بۆ ئه‌و دڵه‌ت به جارێ
له عه‌شقی من فه‌رامۆشه ؟
که نیگاکانت لێم ونده‌بێ و
تیشکی ئاوێزانم بۆ نانێرن
سه‌راپای زینده‌گیم
وێنه‌ی ئاسمانێکی بۆشه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|