
11-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
شوکرانه
سوجده هه‌ر بۆ تۆیه ئه‌ی خودا
پڕشنگت کرد ئاوات و مه‌به‌ستم
به‌خشیوته گوڵێک له باخی په‌روانه‌کات
که ساڵانێکه به ڕووحی پاکی مه‌ستم
که ڕۆژێکیش له دوری ئه‌و
خۆر ئاوا بکه‌م...
نه‌ک هه‌ر له دونیا
له خۆشم په‌ستم...
که ده‌تزانی...
به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو
چۆن دڵت هات
به وشه‌یه‌ک له‌ناوی ببه‌یت؟
گه‌ر به‌ختیاریشت لا که‌م بوو
چۆن ده‌ستت کردی
دڵێک له خاچ بدیت؟
که عاشقم و ده‌سوتێم بۆت
تو ئه‌وینی پاکت لێم ببوره
ببینه خۆریش گڕی گرتووه بۆ زه‌وی
هه‌ر چه‌نده ناگات پێی و لێشی دووره
گه‌ر دونیا
تاریکایی بکاته میوانم
گه‌ر زه‌مه‌ن
گۆرستانه‌کان بکاته جێ ژوانم
گه‌ر ئه‌هریمه‌ن
بیخنکێنێ په‌پوله‌ی خۆزگه‌کانم
هه‌رگیز نایبیستی
بڵێم له خۆشه‌ویستیت په‌شیمانم
گه‌ر ماڵئاوایی هه‌ناسه‌ی هه‌ڵکێشایه
ده‌مخنکاند
گه‌ر جه‌سته‌ی هه‌بووایه
له‌ژێر پێتا ده‌م سوتاند
گه‌ر باڵنده‌یه‌ک بووایه
په‌ڕه‌کانیم ده‌وه‌راند
گه‌ر دره‌ختێکیش بووایه
له بیابانێکی تینوودا ده‌مڕواند
به‌خشین
دووریت بۆمن کوچه‌یه‌کی برسیه و
کڵپه‌ی گریانم پێده‌فرۆشێ
یادگاریه‌کانت ده‌بنه جه‌لاده‌کانی بیابان و
جامی غه‌مم پێده‌نۆشی
کڵپه‌ی گریان و غه‌می نه‌بڕاوه‌م
ده‌ده‌مه ده‌ست دایکێکی ئه‌نفال
تا ڕه‌نگی سورم پێ ببه‌خشێ
خواش به‌م ڕه‌نگه ناوێزه
وێنه‌ی تۆم له چاوانا بۆ بکێشێ...
نا ئاگایی
وا مه‌زانه که دڵ ڕه‌قم و بیرم ده‌چیته‌وه
نه خه‌و چاوم ده‌ناسێ و
نه له دیواری دڵم ده‌بیته‌وه
چی بکه‌م...
سه‌راپام به بای هه‌ناسه‌یه‌کی هاوڕێم ده‌بوژێ
کۆمه‌ڵێ جوانی و یادگاری
تۆخم ڵی ده‌کوژێ
نه
نه گه‌رمی خۆرم ده‌وێ و
نه فێنکی شاخ...
نه جوانی په‌ریه‌کان و
نه بۆنی گوڵه باخ...
هه‌ناسه‌ی پڕ سۆزت
به‌سه بۆ خستنه خه‌وی چاوه‌کانم
فرمێسکه‌کانیشت
بۆ ئاودانی جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و هیواکانم
گه‌ر ئه‌و ڕۆژه‌ش هات
بێبه‌شیان کردم له‌تۆ...
ده‌بمه دره‌ختێکی پێش ده‌رگاتان
تا جار جار هه‌ڵمژم
هه‌ناسه‌ی پڕله حه‌سره‌تی تۆ
هه‌ور بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌گری
که عه‌وداڵیه‌تی زه‌وی لێ ده‌سه‌ندرێ...
مانگ بۆیه وا کزه
ده‌زانێ شه‌وی یه‌ڵدای لێ ده‌فڕێنرێ...
ئه‌ی بۆ من نه‌گریم
بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی که‌وا جێم ده‌هێڵن...
چاوانم تێر نه‌بوون
بۆیه گوڵم ئێستاش هه‌ر به‌دواته‌وه وێڵن...
هه‌ره‌س
که ده‌نگی ناڵه هات
ئه‌وا خه‌رمانی شیوه‌نی منه...
که بۆنیش خۆی به ماڵت داکرد
بزانه هی ڕێبوارێکی ونه...
که پرسیشیان بۆ مه‌زن زه‌رده په‌ڕه و
به جارێ توایه‌وه؟
بڵێ ئاسن له غوربه‌ت هه‌ره‌س دێنێ
ئه‌و بێنازه‌ش له دووری منه...
وه‌ڵامێکی سپی
ڕاسته قوڵایی په‌یامه‌که‌ت
په‌ڕ‌ه‌یه‌کی سپی بوو
له نهێنیه‌که‌ت تێگه‌یه‌شتم
وێنه‌ی ناخی خۆتی هه‌ڵگرتبوو
گه‌ر خاڵیش بێت
له هه‌ستی دره‌وشاوه‌ی بێنه‌وات
هه‌رگیز له‌یادی ناکه‌م
دڵی گه‌وره‌ی پڕ له وه‌فات
وه‌ڵامێک بۆ تۆ
که تۆ ڕێبوار بیت
وڵاتی دڵی من نه سنوری هه‌یه و نه لێپێچینه‌وه
نه بازگه‌شم لێت ده‌پرسێت
کوا پاسپۆرتی خۆشه‌ویستی تا پێک شادبینه‌وه
که دیکتاتۆریش بووم لێم ببوره
گه‌ر ڕۆژێ زیندانیت که‌م و بتخه‌مه ناو قه‌فه‌زه‌ی سنگمه‌وه
وا باشتره لام به‌ندکراوبیت
نه‌ک بڕۆی و به جارێ نه‌تبینمه‌وه
ڕاسته ئازار دانت
غه‌مێک له دڵمدا ده‌پشکوێنێ
ڕۆژی ڕووناکم لێده‌کاته تارمایی و
شه‌وی تاریکم به دیاری بۆ ده‌هێنێ
مادام تۆ خالقی ئه‌م غه‌مه‌ی
له جێی توڕه‌یی نه‌ستی په‌یوه‌ستیم ده‌بزوێنێ
یادگاریه‌کان
یادگاریه‌کانت له مێشکم ده‌رده‌که‌م
با به وه‌ستاوی نه‌مێننه‌وه
ئه‌نجن ئه‌نجنیان ده‌که‌م و
ده‌یانخه‌مه ناو خوێنمه‌وه
تا سوڕ بخوات به‌ناو جه‌سته‌ما
هه‌ر کاتێ له بیرم کردیت
له ده‌رگای دڵم بده‌ن و
تۆم بۆ بهێننه‌وه
شه‌ق
گه‌ر به فیشکه سوره‌کانی ناو ماڵمان بخوڕن
گه‌ر ده‌ست به باڵی
بازێکی ده‌م خوێناویه‌وه بگرن
گه‌ر شه‌وانی پڕ حه‌سره‌تی ژنه شه‌هیدێک
به سکه نانێک بکڕن
ئێوه‌ش چاوه‌ڕێ که‌ن
ئه‌و ڕۆژه‌ش دێت
که په‌رستۆکانی کولانه‌کانی ئێوه‌ش بفڕن
چونکه ئه‌وه یاسایه،یاسای ژیانه...
که ده‌رکوتی مه‌نظڵێکت کرد
ئه‌وانیش به شه‌ق ده‌یدڕن ده‌گای ئه‌و هێلانه...
ئه‌وینێکی ون
ئێستاکه‌ئه‌وین لای تۆ
په‌پوله‌یه‌کی برینداره‌و
له‌سارده هه‌ناسه‌تدا ژاکاوه
وا هه‌ست ده‌که‌م
له‌سه‌ر دیواری حه‌زه‌کانیشت
وێنه‌ی دڕنده‌یه‌کت بۆ کێشاوه
لای منیش نزاگایه‌که
سۆفیه‌کی بێ ڕووگه
تێیدا ده‌تلێته‌وه
له جێگه‌ی زیکر و کڕنۆش
وانه‌کانی شیرین و شه‌م و حه‌بیبه‌ی تێدا ده‌ڵێته‌وه
ڕێکان
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|