
11-30-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
سكاڵا
ته‌مه‌نم ڕۆیی و جوانیشم ژاكا
خۆزگه و ئاواتم هه‌موو له ده‌ستدا
ــــــــــــــ
ئه‌و گوڵه‌ی ویستم ببێ به میوان
بوو به دڕكێك و چه‌قی له گیان
ــــــــــــــ
هه‌ر تۆ بوویت ژیانت سووتاند
خونچه‌ی ئاواتت له ناخدا وه‌راند
ـــــــــــــ
دابڕان و غوربه‌ت منیان شێواند
بزه و پێكه‌نینیان له لێوان تۆراند
ـــــــــــــــ
ناچارم كه كه وا ڕێێ پیری بگرم
گۆچانی ژیان به گه‌نجی بگرم
ـــــــــــ
گه‌ڵای ته‌مه‌نم زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا
پاییزی خه‌زان له چاوما ڕووا
ـــــــــــــ
ئێستاش ئه‌كه‌م گڕ و گاڵ
بیانوو ئه‌گرم هه‌ر وه‌كوو مناڵ
ئا مێز
له که نا ری عه‌شقی تۆدا
هه زاران جار شه‌پۆلم دا
هه‌روه‌ک مه‌ستێ بۆ دوا پێکێ سه‌رنجم دا
به‌س سه‌رخۆش نه بووم به مه‌ی
کاتێ ڕووخسارتم له چاو دانا
بۆیه ئێستا سۆفی ئاسا
چاووتم کردووه به په‌رستگا
بۆ ئه‌وینت هه‌زاران هۆنراوه‌م هۆنیه‌وه
به‌رگێ نه‌ما وێنه‌ی تۆی تیا جێ نه‌که‌مه‌وه
خه ریکه ئه‌بمه په‌یکه‌ر کێشێ
به‌س ئه‌و تا بلۆیه‌ی تۆ نا زی به که‌س ناکێشرێ
بۆیه پێنووس نا ده‌م به که‌س
تا به باڵاتا بنووسێ
چونکه ئه‌زانم گوڵم
که‌س شک نا به‌م
وه‌ک خۆم له ئا مێزت گرێ .......
خه یاڵ
دوێنێ شه وخه یاڵێک بردمی بۆ لای وێنه که ت
کاتێ چووم و لێ ی وردبومه وه
لێوانت ئه جوڵانه وه
منیش به په رۆشه وه لێوم نا به لێوته وه
وێنه چووه جێی خۆیه وه
منیش هه ستم له ناو گوڵزاری دابڕان‌دا
وه کو مۆمێک توایه وه......
سلێمانی
خۆشم ئه‌وێی سلێمانی
ئه‌ی سه‌رچاووگه‌ی خۆشه‌ویستی
کازیوه‌ی به‌ری به‌یانی
جێگه‌ی یادگاری و خۆشی جارانی
گۆیژه‌ت بووکه‌و له زستاندا
به‌رگی بوکێنی کردووه به‌به‌ردا
هه‌موو شوێنکت له چاوما
مانگێکی دره‌وشاوه له شه‌ودا
ئاسمانی شین و باڵنده‌ی ده‌م به گۆرانی
به‌یانی شار‌و به‌رده‌رکی سه‌رای
پیاسه‌ی ئێواره‌ونازی کچانی
ئه‌مبه‌نه‌وه ناو یادی لاوی
ده‌باشان و دوکان و دانیشتنی ئێوارانی
بانگت ده‌که‌ن بۆ ساتێ له مه‌ستی
باخچه‌ی گشتی وسه‌رچناری
ئه‌ی ڕه‌وێننه‌وه کانی غه‌ریبی
ئه‌و شاره پڕه له سۆز‌و ئه‌وین
له وه‌فاو خۆشه‌ویستی به‌تین
دڵداری و چاو بڕکێ و پێکه‌نین
ئه‌مانه شادین نابنه برین
تێکڕا خۆشین له بۆ ژین
سلێمانی له بیرم نا چیته‌وه
بڕیار بێ ئه‌م جاره هاتمه‌وه
خۆڵه‌که‌ت له شووشه‌یه‌کدابه‌رمه‌وه
تا له باخی دڵما بی ڕۆێنمه‌وه
نامه وێ گوێم لێ بێ
به سه با گوێم پڕ نه بێ له شتی نا به جێ
با سه رده می نه زانی ده رچێ و له ناو چێ
میلله تان ڕۆژ له دوای ڕۆژان
هه نگاو ئه نێن به ره ولوتکه ی ژیان
پێشبڕکێ ئه که ن له گه ڵ گه لان
هاوار ئه که ن یا نیشتمان
سروودی نیشتمان ئه ڵێن به گیان
ئێمه له جیاتی سروودی ژیان
بناغه دائه نێین بۆ ئازاری گیان....
هێمن نه‌قشبه‌ندی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|