
12-04-2010
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ته‌پڵ
حمید المختار*
به‌یانییه‌ک به‌خه‌به‌ر هاتم، ده‌بینم بوومه‌ته ته‌پڵ، ته‌پڵێکى ته‌واو به‌تاڵ، پشتێنێکم پێوه‌یه و دوو ڕووى وه‌کو یه‌کیشم هه‌یه، زرنگانه‌وه و ناڵه‌م هه‌یه، له‌هه‌موو بۆنه‌کانیشدا ده‌نگێکى زلم لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.. سه‌ره‌تا ژنه‌که‌م شڵه‌ژا و سه‌رى سوڕما.. ئینجا پرسى:
- به‌ڵام ئه‌ى چۆن ده‌ژى؟
پێم وت که من چیتر پێویستم به‌خواردن نابێ..هیچ نه‌بێ وا له‌ده‌ست زۆرخۆرێ رزگارتان بوو..
ژنه‌که‌م وتى: ئه‌ى چۆن ده‌خۆى؟
پێش ئه‌وه‌ى وه‌ڵام بده‌مه‌وه، که‌مێ بیرم کرده‌وه؛به‌ده‌نگه ده‌نگ ده‌ژیم ئێوه‌ش به‌ده‌نگى ئازار و شیوه‌نم سه‌ما ده‌که‌ن..
ژنه‌که‌م پرسى: ئه‌ى چۆن ده‌ڕۆى؟
وتم: من کێشم که‌مه‌و ده‌توانن به‌ئاسانى هه‌ڵمگرن..
به‌مجۆره ئیتر ده‌بوو ژیانى خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌پڵێکى به‌تاڵدا بگونجێنن.. ژنه‌که‌م له سووچێکى ژووره‌که‌دا داینام.. سه‌رقاڵى کاروبارى ناو ماڵ بوو ئیتر هه‌رچه‌ند یه‌کێک له منداڵه‌کان بگریانایه هه‌وڵى ده‌دا به‌لێدانى سک و پشتم بێده‌نگى کات تائه‌مه بووه عاده‌ت و بوومه گه‌مه‌ى ده‌ستى منداڵان به‌گشتى.. دواى ئه‌وه بۆ شتى تریش به‌کاریان ده‌هێنام بۆ شه‌وانى خه‌نه‌به‌ندان و شایی..لاوان به‌ده‌م سه‌ما و بازدانه‌وه، به‌سه‌ر سه‌یاره تیژڕهوهکانهوه هه‌ڵیان ده‌گرتم، ئه‌و کاتانه‌ى هیستیریانه سه‌مایان ده‌کرد.. به‌ڵام من زیاتر چێژم له ئاهه‌نگه‌کانى ژنان وه‌رده‌گرت ئه‌و کاته‌ى کچه هه‌رزه‌کاره‌کان ده‌یانخستمه سه‌ر رانیان و زۆر به‌نه‌رمى لێیان ده‌دام و گۆرانى و مه‌قامى وایان ده‌ووت که باسى له سۆز و عه‌شق و مه‌رگ ده‌کرد..
ئێواره‌یه‌کیان ژنه‌که‌م هیچى نه‌دۆزیه‌وه ده‌رخواردى منداڵه‌کانى بدات هاوارى کرد: به‌شه بایعییه‌که ته‌واو.. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى منیش ته‌پڵێکى بێکار بووم، ژنه‌که‌م بیرى له‌وه کردووه به‌کرێ بمداته تیپى مۆسیقا میللییه‌کان به‌و جۆره لهتیپێکى گه‌ڕۆکدا که زه‌ماوه‌ندى ده‌گێڕا و مهولوى ده‌خوێنده‌وه کارم کرد تا ئه‌وکاته‌ى که‌وتمه ده‌ست ته‌پڵ کوتێکى به‌دمه‌ست که بۆ پیشه‌که‌ى دڵسۆز نه‌بوو، بڕیارمدا منیش قینهبهرایهتى بکه‌م به‌گۆڕینى ده‌نگى خۆم، به‌ڵکو بڕیارم دا نه ده‌نگ و نه ئه‌و تۆن و زرنگانهوهیهى ئه‌و ده‌یه‌وێ بیده‌مێ، جارێکیان له ئاهه‌نگى ژنهێنانى یه‌کێک له بازرگانه‌کانى شاردا منى ده‌کوتا و خۆى ماندوو کردبوو ده‌یویست له ته‌پڵ لێدانه‌که‌یدا هونه‌ر بنوێنێ تا بهخشیشى زیاترى بده‌نێ که‌چی له‌برى ئه‌وه‌ى زیاتر گرنگیم پێ‌بدا و که‌مێ ره‌حمم پێبکا شێتانه ده‌ستى به‌لێدانم کرد.. خۆ منیش پۆڵا نه‌بووم، من چى بووم جگه له ته‌پڵێکى بۆش، بۆیه ده‌موچاوم دڕا‌و کونێکى گه‌وره‌ى تێ بوو، کاتێ ئه‌وه‌ى بینى شه‌قێکى تێهه‌ڵدام، به‌نێو قاچى سه‌ماکه‌ره‌کاندا تلۆر بوومه‌وه به‌ده‌م سه‌ما هارهکهیانهوه ده‌ستیان بهتێههڵدانم کرد..رۆژى دوایی بردمیانه‌وه بۆلاى خێزانه‌که‌م وه‌کو بریندارى جه‌نگێکى چه‌په‌ڵ، من ئیدى ته‌پڵێکى په‌ککه‌وته‌ى، شێوێنراوى دڕا‌و بووم، له کونهکانمهوه گشت نهێنییه‌کى گه‌رم و یادگاره‌کانى مناڵیم به‌ربوونه‌وه.. له‌ماڵێ پیاوێکى غه‌ریبه‌م له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌مدا بینى که پێشتر نه‌مدیبوو، کهژنهکهم بینیمى وه‌کو ژیشک خۆى گرژ کرد و به‌سه‌رما قیژاندى؛ کێ واى لێکردى؟
به‌ڵام من زۆر لێى په‌ست بووم و هیچم نه‌ووت، ئینجا وتى: زمانت بڕاوه ئه‌ى ته‌پڵى دڕا‌و؟
به‌ڵام پیاوه غه‌ریبه‌که ئارامى لێ بڕا و به‌په‌له هه‌ستا و هه‌ڵى گرتم هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ى جرجێکى تۆپیوى هه‌ڵگرتبێ، فڕێى دامه ژوورى شته فرَێدراوهکان، له‌نێو داروپه‌ردووه‌که‌وه بانگى کوڕه بچوکه‌که‌م کرد و تکام لێکرد که بمبات بۆلاى هاوڕێى مناڵیم تا له‌وێ دوا رۆژه‌کانى ژیانم به‌سه‌ر به‌رم، ئه‌و کاته کوڕه بچووکه‌که‌م سه‌لماندى که به‌راستى کوڕێکى به‌ئه‌مه‌که و هه‌ڵیگرتم و بردمى بۆ دوور بۆ لاى هاوڕێکه‌م که له‌وه‌تى ئه‌و گۆڕانه سه‌خته‌م به‌سه‌رهاتبوو نه‌مدیبوو، بردمیانه ژوورێکى تاریک و وتیان لێره راکشاوه، که‌هیچم نه‌بینى لێم پرسین: کوا هاوڕێکه‌م؟ بهگاڵتهپێکردنێکى تاڵه‌وه وتیان: چ تهپڵیکى کوێرى ئه‌وه‌تا له‌به‌رده‌متا .. به‌ڵام کاتێ نزیکتر بوومه‌وه هیچم نه‌دى جگه له زوڕنایهکى ژه‌نگاوى
* حمید المختار شاعیر‌و چیرۆک‌نووس و رۆماننووسێکی عیراقییه‌و له‌بواری رۆژنامه‌نووسیشدا کارده‌کات.
سه‌رچاوه/کورته چیرۆکى(الطبل)ى حمیدالمختار له گۆڤارى(الاقلام)ه‌وه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|