درێژترین 10 پرد له جیهاندا
(سبه‌ی):
1- پردی(ئاكاشی كایكیۆ)
به درێژترین پرد داده‌نرێت له جیهانداو ده‌که‌وێته وڵاتی ژاپۆنه‌وه، ئه‌م پرده ساڵی 1998 دروستكراوه و درێژییه‌كه‌ی 1991 مه‌تره.
2- پردی (گریت بیڵت)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته ولاَتی دانیماڕكه‌وه، ساڵی 1998 دروستكراوه، درێژییه‌كه‌ی 1650 مه‌تر ده‌بێت.
3- پردی (رینیانگ)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته وڵاتی چینه‌وه و به سێیه‌م درێژترین پرد له جیهاندا داده‌نرێت، که له‌ساڵی 2005 دا دروستكراوه و درێژیه‌كه‌ی 1490 مه‌تره
4- پردی (هامبه‌ر)
ده‌كه‌وێته ولاَتی به‌ریتانیاوه و له نێوان ساڵانی 1980 بۆ 1998 دروستکراوه، پێشتر درێژترین پرد بوه له‌جیهانداو درێژیه‌كه‌ی 1410 مه‌تر ده‌بێت
5- پردی (جیانگین)
ده‌كه‌وێته ولاَتی چینه‌وه و به پله‌ی پێنجه‌م دێت له روی درێژییه‌وه، ساڵی 1981 دروستكراوه و درێژییه‌كه‌ی 1385 مه‌تر ده‌بێت
6- پردی (تسینگ ما)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته شاری هۆنگ كۆنگه‌وه، ساڵی 1997 دروستكراوه و درێژیه‌كه‌ی 1377 مه‌تر ده‌بێت.
7- پردی ( فیرازانۆ نارۆز)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته ولاَتی ئه‌مه‌ریكاوه و پێشتر به‌درێژترین پرد داده‌نرا له ساڵانی نێوان 1964 تا 1981، درێژییه‌كه‌ی 1298 مه‌تر ده‌بێت.
8- پردی (گۆڵدن گێت)
- ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته وڵاتی ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵانی 1937 تاوه‌كو 1964 درێژترین پرد بوه له جیهاندا، درێژییه‌كه‌ی 1280 مه‌تر ده‌بێت
9- پردی ( بانگلۆ)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته ولاَتی چینه‌وه، له‌ساڵی 2007 دا دروستكراوه و درێژیه‌كه‌ی 1280 مه‌تره.
10- پردی (كویستن بریدج)
ئه‌م پرده ده‌كه‌وێته ولاَتی سویده‌وه، ساڵی 1997 دروستكراوه و درێژیه‌كه‌ی 1210 مه‌تر ده‌بێت.