
02-09-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
" هاوین له ڕۆژێكا " 1
_"حازرن ؟ "
_"حازرین."
_" ئێستایه... "
_ " خه‌ریكه..."
_ " یانی زاناكان به ڕاستی ئه‌زانن؟ بڵه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووبات ؟ بڵه‌ی ؟ ...."
_ " تیمشا كه‌ن له ده‌ستتان ده‌ر ئه‌چێ ، فه‌قه‌ت تیمشا كه‌ن ..."
منداڵه‌كان به یه‌كا ترنجابوون . وه‌كوو گووڵ ، وه‌كوو گیا ، ئاڵابوون به‌یه‌كا. هه‌موو به‌قه‌ی یه‌ك بوون و بۆ تیمشا كردنی هه‌تاوی شاریاو به‌ڕیز وێستابوون. باران ئه‌باری.
حه‌وت ساڵ بوو هه‌ر باران ئه‌باری . ههزارانو و هه‌زاران ڕۆژ یه‌ك به‌دوای یه‌كا هه‌ر باران بوو. هه‌ر ده‌نگی شۆڕه شۆڕی باران ئه‌هات. ده‌نكه درشته‌كانی باران وه‌كوو كریستاڵ ئه‌هاتنه خووارۆ و تۆفان و هه‌وره گرمه‌ی زۆریان له‌گه‌ڵ خۆیان ئه‌هێنا. شه‌پۆلی زه‌ریا به‌تووندی ئه‌درا به جهزیرهیا. هه‌زاران دارستان له به‌ین چوبوون. هه‌زاران كه‌ڕت دووباره دار ڕوابو ، دووباره له به‌ین چوبووۆ. ژیان له سه‌یاره‌ی وێنووس 2 هه‌ر به‌م شێوه بوو . ئه‌و منداڵانه‌ش له‌گه‌ڵ ژنوو پیاوه‌كانی تر به سه‌فینه هاتبوون بۆ ئه‌وێ تا له وێنووسی بارانی ژیانێكی نوێ دا بمهرزێنن .
_ " ... خه‌ریكه ته‌واو ئه‌بێ ....."
_ " وایه ... خه‌ریكه.... "
مارگۆت 3 دوور له‌وان وێستابوو. دوور له‌و منداڵانه‌ی كهقه ت پێش باران و باران و بارانیان له بیر نه‌بوو . هه‌موو نۆ ساڵیان بوو . حه‌وت ساڵ له‌وه پێشیان له‌بیر نه‌بوو كه هه‌تاو سه‌عاتێك هاته ده‌ر و ڕووی خۆی به دنیای ته‌ماوی نیشان دابوو. شه‌وانه ئاگای لێ بوو كه منداڵه‌كان به‌ده‌م خهوۆ ئهجوولانۆ . ئه‌یزانی كه خه‌ریكن خه‌و به میدادڕهنگیێكی زه‌رد یا ته‌ڵایی ئه‌بینن، یا تاقڕانیێكی ئه‌ونه گه‌وره كه ئه‌توانن ته‌واوی دنیای پێ بكڕن. ئه‌و ئه‌یزانی كه منداڵه‌كان له‌گه‌رمای هه‌تاو هه‌ر ئه‌ونه‌یان له‌بیره كه پێیان وایه وه‌كوو گه‌رمای سه‌ر گۆناو خوێن و ده‌ست و لاقیان وایه .
ڕۆژی پێشووی له كهلاسا هه‌ر له‌باره‌ی ههتاوۆ خوێندبوویانۆ ، كه چه‌نده له لیمۆ ئه‌چێ و چه‌نده گه‌رمه . چه‌ند كورته چیرۆكوو ههڵبهستیشیان وتبوو :
_ " هه‌تاو گوڵێكه ، ته‌نیا یه‌ك ساعه‌ت ئه‌پشكوێ . "
ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستی مارگۆت بوو. به‌ده‌نگێكی ئارام له كهلاسێكی بێ چرپهیاخوێندبوویۆ . له ده‌رۆش هه‌ر باران ئه‌باری . یه‌كێ له كوڕه‌كان وتی :
_ " ئه‌وه هه‌ڵبه‌ستی خۆت نه‌بوو."
_" هی خۆم بوو ، خۆم... "
مامۆستا وتی: " بێ ده‌نگ به ویلیا‌م."
به‌ڵام ئه‌وه دوێنێ بوو . ئێستا باران خه‌ریك بوو هێواش ئهبوۆ . منداڵه‌كان پاڵیان دابوو به شیشه ی ئه‌ستووری په‌نجه‌ره‌كه .
_" مامۆستا له كوێیه ؟ "
_" دێته‌وه..."
_" ئه‌گه‌ر زوو نه‌كات له‌ده‌ستی ده‌ر ئه‌چێ ..."
هه‌موو به شانوو كۆڵی یه‌كترا سه‌ر كه‌وتبوون با باشتر ببینن . مارگۆت به‌ته‌نیا وێستا بوو. كچێكی زه‌ردوو زه‌عیف بوو. ئه‌ڵه‌ی ساڵه‌ها له ناو بارانا گوم بووبوو و باران شینایی چاوه‌كانی و سورایی لێوه‌كانی و كاڵی قژه‌كانی شۆردبووۆ . وێنهیێكی كۆنی تۆزاوی بوو له ئه‌لبۆما ، ڕه‌نگوو ڕوو ڕۆیشتوو . ئه‌گه‌ر قسه‌یێكی كردایه ده‌نگی له ڕۆح ئه‌چوو. ئێستاش به ته‌نیا وێستابوو . چاوی بڕیبووه باران و دنیای ته‌ڕی پشت شیشه‌كه .
ویلیا‌م وتی : " تیمشای چی ئه‌كه‌ی ؟ " ... مارگۆت وه‌ڵامی نهداوۆ . ویلیا‌م چووه پێشۆو پاڵێكی پێوه‌نا : " وه‌ختێ قسه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌كه‌ن وه‌ڵام به‌رۆ ! "
مارگۆت به پاڵهكه تۆزێ جوڵاوۆ و هیچی نه‌كرد . هه‌موو له ده‌وری دوور كهوتنۆ ، بێ ئه‌وه‌ی تیمشایشی كه‌ن .
مارگۆت كایه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ئه‌كردن. ئه‌و حه‌زی له‌و تونێله درێژانه‌ی ژێر ئه‌رز نه‌ئه‌كرد . له قه‌را قهرایا هه‌ر وه‌خت گول ئه‌بوو هه‌ر وا ئه‌وێستا و تیمشای هه‌ڵاتنی ئه‌وانی ئه‌كرد و دوایان نائهكهوت . یا وه‌ختێ ئاهه‌نگێكیان سه‌باره‌ت به خۆشی و كایه و ژیان ئهخوێندۆ ، ئه‌م به حاڵ لێوی ئه‌جوڵان . به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به هه‌تاوو هاوینۆ بوایه ، ئه‌میش له گه‌ڵیان ئهیخوێندۆ و تیمشای په‌نجه‌ره ته‌ڕه كه‌ی ئه‌كرد.
جهنایهتێكی گه‌وره له مافی ئه‌وا كرابوو. چون پێنج ساڵ پێش له ئهرزۆ هێنرابوو . ئه‌و به باشی هه‌تاوی له‌بیر مابوو ، ئاسمانی له‌بیر مابوو . له ئۆهایۆ 4 ته‌مه‌نی چوار ساڵ بوو . به‌ڵام منداڵه‌كانی تر ته‌واوی ژیانیان له وێنووس بوون . دوو ساڵیان بوو كه هه‌تاو بۆ ئاخربار ، ماوه‌ی سه‌عاتێك هاته ده‌ر. ئێستا هیچیان له گه‌رماو ڕه‌نگی هه‌تاو له‌بیر نه‌مابوو. به‌ڵام مارگۆت له‌بیری مابوو .
كهڕهتێكیان چاوی قونجاند و وتی : " هه‌تاو وه‌كوو تاقڕانی وایه! " منداڵه‌كان هاواریان كرد : " نه‌خێر ، وانیه! " وتی : " وه‌كوو ئاوری ناو ته‌نوور وایه! " . دووباره هاواریان لێ به‌رز بووۆ : " درۆئهكهی ، تۆ هیچت له بیر نیه ! " .
به‌ڵام ئه‌و له‌بیری بوو . به هێواشی لێیان جیا بووۆ و چوه لای په‌نجه‌ره خوساوه كه وێستا. مانگێ له‌وه پێش نه‌یویستبوو له حه‌مامی مه‌دره‌سه له ژێر ئاوهكهیا بێستێ . چرنووقی له‌سه‌روو گوێچكی ئه‌گرت و ئه‌یقیژان كه نابێ ئاو له سه‌روو چاوی بدرێ . ورده‌ورده بۆی ده‌ركه‌وت كه له‌وانی تر جیاوازه . منداڵه‌كانیش به‌و جیاوازیه گه‌یشتنوو لێی دوور كهوتنۆ .
ئه‌یانوت قه‌راره دایك و باوكی ساڵی داهاتوو بیبهنۆ بۆ سه‌ر ئه‌رز . ئه‌م كاره بۆ ئه‌و زۆر پێویست بوو . بنه‌ماڵه‌ی مه‌جبوور بوون هه‌زاران دۆلار له به‌ر ئه‌و خه‌رج كه‌ن . هه‌ر له‌به ر ئه‌و هه‌موو كێشه گه‌وره و چكۆلانه ، منداڵه‌كان ڕقیان لێ هه‌ڵگرتبوو . خۆشییان له ڕه‌نگی په‌ڕیوو زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوی نه‌ئه‌هات . خۆشییان له بێده‌نگی و زه‌عیفی نه‌ئه‌هات . یه‌كێكی كه له‌كوڕه‌كان پاڵێكی تری پێوه‌نا :
" بۆچی لێره وێستاوی ؟... له ڕێی چی وێستاوی ؟ "
بۆ ئه‌ووه‌ڵ جار ڕووی تێ كردوو چاوی بڕیه ناو چاوی . ئه‌و شته‌ی وا له‌ڕێی وێستابوو له‌ناو چاویا دیار بوو. كوڕه‌كه قیژاندی به‌سه‌ریا :
" له‌م ده‌وروو به‌ره مه‌وێسته ، قه‌رار نیه شتێك ببینی ! "
لێوی جووڵاوۆ ، ئه‌یویست شتێك بڵێ . دووباره قیژاندی :
"هیچ شتێك ... هه‌مووی شۆخی بوو. "
تیمشایێكی منداڵه‌كانی تری كردوو چاوێكی لێ داگرتن: " ئه‌مڕۆ هیچ شتێك ڕوونایا ... مه‌گه‌رنا ؟! "
ئه‌وانیش پێكه‌نین و سه‌ریان له‌قاند : " نا... هیچ شتێك ... هیچ ڕوو نایا. "
مارگۆت له‌به‌ر خۆیۆ وتی : " به‌ڵام ... قه‌راره ئه‌مڕۆ بێ ... زاناكان خۆیان وتبوویان ... ئه‌وان ئه‌زانن.... هه‌تاو..... "
كوڕه‌كه تون گرتی و وتی : " هه‌مووی شۆخی بوو. وه‌رن با بیخه‌ینه كومۆدهكهوه تا مامۆستا نه‌هاتوه ..."
مارگۆت خۆی كێشا دواوۆ : " نا... ده‌ستم لێ مه‌یه‌ن... "
هه‌موو هوروژمیان بۆ برد و حه‌وایان دا و بردیان . هه‌ر چی هاواری كردوو قیژاندی ، نه‌یتوانی خه‌لاس بێ. بردیانۆ بۆ ناو تونێله كه‌و ناو دیوێك و له ئاخریشا ناو كومۆدێك . درگاكهیان لێ داخست . وێستان تا لهقیژان و جووڵان هیلاك بوو به خۆشحالیۆ ڕۆشتن ، گه‌ڕانۆ بۆ ناو تونێله‌كه . مامۆستا تازه هاتبوو . تیمشایێكی ساعهتهكهی كرد:
_ " هه‌موو حازرن منداڵه‌كان ؟ "
_" به‌ڵێ حازرین ... "
_ " هه‌موو هاتوون ؟ "
_"به‌ڵێ هاتووین ... "
باران خه‌ریك بوو ته‌واو بێ . هه‌موو به‌ره‌و ده‌روازه هه‌ڵاتن . باران ته‌واو بوبوو.
وه‌كوو ئه‌وه وابوو كه له‌سینه‌ما له‌وه‌سه‌تی فیلمێكی ترسناك سه‌باره‌ت به هه‌ره‌س و گێژه‌ڵۆكه و تۆفان و هه‌وره گرمه ، كتووپڕ ده‌نگ قه‌تع بێ . چۆن هه‌موو ساڵۆن پڕ ئه‌بێ له بێده‌نگی . له دوای ته‌واو بوونی بارانه‌كه‌ش ، هه‌موو دنیا بێ ده‌نگ بوو. منداڵه‌كان ده‌ستیان به گوێچكیانۆ گرتبوو . وایانزانی كه‌ڕ بوون . تازه ئه‌یانزانی گوێچكیان به چ ده‌نگێ عاده‌تی گرتبوو.
هه‌موو دوور له یه‌كتر وێستابوون . ده‌روازه‌كه كراوۆ و بۆنی بێ ده‌نگیان بیست ... هه‌تاو ده‌ركه‌وت .
ڕه‌نگی بڕۆنزی گه‌شاوه بوو و زۆر گه‌وره . ئاسمانی ده‌وریشی له كاشیێكی شین و ساف ئه‌چوو . دارستانی ده‌وریشی له شه‌وقی هه‌تاو ئه‌دره‌وشاوه. منداڵه‌كان وه‌كوو له ده‌ست جادووگه‌ر خه‌لاسیان هاتبێ ، هه‌ڵ ئههاتنوو ئهیانقیژان . مامۆستا وتی :
"زۆر دوور مهكهونۆ ، فه‌قه‌ت دوو ساعه‌ت وه‌ختتان هه‌یه ،حاڵی بوون؟ "
منداڵه‌كان له ژێر هه‌تاوا هه‌ڵ ئه‌هاتن. ده‌موو چاویان ئه‌كرده هه‌تاو . گه‌رماكه‌ی وه‌كوو ئاسنێكی داخ ئه‌درا لهڕوومهتیان. جله‌كانیان دا ئهكهند تا هه‌تاو قۆلیان بسووتێنێ .
_ " له لامپا ههتاویهكهی خۆمان باشتره ! "
_ " ئه‌رێ زۆر باشتره ..."
له هه‌ڵاتن هیلاك بوون . به‌رامبه‌ر دارستانه‌كه‌ی كه ته‌واوی وێنووسی داپۆشیبوو وێستان .له هێلانه‌ی هه‌شت پێ ئه‌چوو . ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی بوو. ئه‌ونه هه‌تاوی لێ نه‌درابوو كه له به‌ردوو له په‌نیری سپی و له‌ڕه‌نگی مانگ ئه‌چوو .
منداڵه‌كان خۆیان به‌ئه‌رزا ئه‌خست . پێ ئه‌كه‌نین و به ده‌وری دارستانهكهوه هه‌ڵئه‌په‌ڕین . له به‌ینی دارهكانۆ هه‌ڵئه‌هاتن . ئهخلیسكانوو ئه‌دران به‌ئه‌رزا . پاڵیان بهیهكۆ ئه‌نا . قهراقهرایان ئه‌كرد . بڕێكیشیان به چاوێكی قوونجاوه ئه‌ونه تیمشای هه‌تاویان كرد تا فرمێسك به چاوو ڕوومه‌تیان هاته خوارۆ . ده‌ستیان له‌به‌ر زه‌ردوو شینی سه‌یری ئاسمان ئه‌گرت . هه‌وای تازه‌یان هه‌ڵئه‌مژی . گوێیان بۆ بێ ده‌نگی ئه‌گرت . تیمشای هه‌موو شتێكیان ئه‌كرد . دنیایان زۆر پێ جوان بوو. دواییش وه‌كو جانه‌وه‌ری وه‌حشی ده‌ستیان كرد به هه‌ڵاتن . ههلاتنێكی بێ وه‌ستان.
له ئاخرا .... له‌ناو ههڵاتنیانا ، یه‌كێ له كچه‌كان قیژاندی . هه‌موو وێستان . كچه‌كه وێستابوو . ده‌ستی به‌رامبه‌ری ڕا گرتبوو . ئه‌له‌رزی . وتی :
" ئااااای..... تیمشا كه‌ن.... تیمشاكهن... "
هێواش له‌ده‌وری كۆ بوونۆ و تیمشای ناو ده‌ستیان كرد. له ناو ده‌سته پانوو خڕه‌كه‌ی دڵۆپێك باران نیشتبوو. ده‌ستی كرد به گریان و تیمشای كرد . منداڵه‌كان سه‌ریان حه‌وا دا و تیمشای ئاسمانیان كرد . " ئااااای......"
چه‌ن دڵۆپی باران كه‌وته سه‌ر لوت و چهناكهو ده‌میان . هه‌تاو ڕه‌نگی په‌ڕی و له ژێر ته‌م و مژا گووم بوو . بایێكی سارد به ده‌وریانا سووڕا . گه‌ڕانۆ به‌ره‌و ماڵه ژێر ئهرزهكهیانۆ . ده‌ستیان گرتبوو به سهریانۆ . پێكه‌نین به ڕوویانۆ نه‌مابوو.
ده‌نگی هه‌وره گرمه حهمویانی داچڵه‌كان . پاڵیان به یهكۆ ئه‌نا. وه‌ك شێت هه‌ڵ ئه‌هاتن . تۆفان ده مایل لێیان دوور بوو... پێنج مایل... یه‌ك مایل.... نیو مایل . ئاسمان له له‌حزه یێكا وه‌كوو نیوه شه‌و تاریك داهات .
له به‌ر ده‌روازه‌ی تونێله‌كه تۆزێ وێستان تا باران زۆر بوو . ده‌رگاكه‌یان به‌ست . گوێیان له‌ده‌نگی به‌رزوو ناخۆشی باران بوو . ئیتر هه‌ر ئه‌باری .
_ " حه‌وت ساڵی تر ڕوو ئهیاتۆ ؟ "
_ " ئه‌رێ..... حه‌وت سااااڵ ..."
یه‌كێ له منداڵه‌كان هاوارێكی لێ به‌رز بوۆ :
_" مارگۆت ! "
_ "چی ؟! "
_ " ئێستا ئه‌وتا له ناو كومۆدهكهیا.... نه‌بوو درگاكهمان لێ داخست ..."
_ "... مارگۆت...!! "
كتووپڕ هه‌مویان وێستان. وه‌كوو چیلكه له‌جێی خۆیان وشك بوون . تیمشایێكی یه‌كتریان كردوو تیمشایێكی دهرۆیان كرد كه باران ئه‌باری و ئه‌باری و ههرئهباری . ڕه‌نگیان په‌ڕی . تیمشای ده‌ستوو قاچیان ئه‌كرد . نه‌یان ئه‌توانی سه‌ر حهوایهن . یه‌كێ له كچه‌كان وتی :
" ده‌ی !؟ ... " كه‌س له جێی خۆێ نهجووڵاوۆ . كچه‌كه وتی : " بڕۆین..."
له ناو ده‌نگی ساردی باران ، ورده‌ورده به‌ره‌و داڵانه‌كه ڕۆشتن . له به‌ر درگای دیوه كه‌یا وێستان . گوێیان له ده‌نگی هه‌وره گرمهبوو . شه‌وقی شینی هه‌وره تریشقه ئه‌یدا له سه‌روو چاویان . چونه به‌رامبه‌ر كومۆده داخراوه‌كه و له به‌ریا وێستان .
ناو كومۆدهكه بێ ده‌نگ بوو . درگاكهیان زۆر به هێمنی كردۆ و مارگۆت هاته‌ده‌ر .
1 - All Summer in a Day
2 - Venus
3 - Margout
4 – Ohayo
نوسینی: ڕه‌ی برادبێری
وه‌رگێڕ " سدیقه سه‌میعی"
27 به‌فرانبار 1387
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|