
02-09-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
دڵه ڕاوكێ
له‌و قه‌ڕه‌باڵغیه له‌سه‌ر جه‌دوه‌له شكاوه‌كه‌ی خۆی دانیشتوه و جارجار كه‌سێك شتێكی لێ ئه‌كڕێ . ده‌ره‌لینگی پانتۆڵه دڕاوه تووسیه‌كه‌ی ، به‌ره‌و قاوه‌یی ئه‌چێ . دوو بابۆڵه په‌نیری كوردی خرابووه گیرفانیه وه . وه‌عده‌ی نیوه‌ڕۆی بوو . كراسێكی چڵكنیش كه گیرفانی ، یه‌خه كه‌ی داخستبوو . هه‌موو ڕۆژێ به‌مانه‌وه به دڵه‌راوكێ ئه‌هاته به‌ر پاساژ بۆ كاسبی .
حه‌فته‌ی پێشوو سهرنجام توانیبووی جلی جوانی تاناكۆرا بۆ هه‌ر سێ خوشك و براكه‌ی بكڕێ و خۆشحاڵیان بكات . هه‌ستی به پیاوه‌تی ئه‌كرد . ئه‌مڕۆش بۆ خۆی ئه‌كڕێ . هه‌ر له تاناكۆرا كراسێكی شینی ده‌س نیشان كردبوو بۆ خۆی . « خوایه گیان نه‌یفرۆشتبێ . » دڵه‌ڕاوكێی بوو.
روومه‌تی گه‌ش و جوان بوو ، كه‌چی ده‌ستی له ده‌ستی لاوێكی كرێكار ئه‌چوو : زبر …
بهینێ حه‌ماڵیشی ئه‌كرد . ده‌ره‌قه‌ت نه‌هات !
ده‌ورانده‌ور ، ڕیزبه ڕیز ئاسن و ئاجور ئه‌چوو بۆ ئاسمان . دڵه‌ڕاوكێی بوو . جارجار كه ماندوو یان بێتاقه‌ت ئه‌بوو ، له‌ناوبه‌ینی پاساژ و ماڵ و مزگه‌وته‌وه ، ئه‌یڕوانیه ئاربه‌با . ئاربه‌بای زۆر پێ جوان بوو . ئێستا ئه‌ویشیان لێ ئه‌گرت …
كاجه‌لالی خزمیان كه له پاساژ دووكانی هه‌یه ، ئه‌یوت :
”كوڕه قه‌ینا ! به قوربانت ، باهه‌رپاساژ درووست بكه‌ن ! با موسافیر و موشته‌ری زۆر ببێ . خه‌مت نه‌بێ بازاڕی ده‌س فرۆشه‌كانیش باش ئه‌بێ .”!
شه‌وێكیش باوكی وتی : ” ده‌ڵێن شه‌ش پاساجی تریش ساز ده‌كه‌ن . “
« كوڕه چش ! ئاربه‌بام بۆ چیه ؟ با فرۆشم زۆرببێ ، بتوانم تۆزێ له خه‌رجی عه‌مه‌لی چاوی دایكم به‌م . »…
رۆژ دێت و ئه‌ڕوا . خه‌ڵكیش دێن و ئه‌ڕۆن . له بێ بازاڕی ئه‌وینا ، گیرفانی هه‌ندێ ئه‌ماسێ و هی ئه‌میش ته‌قه‌ی دێ و بزه‌ی دێته سه‌ر لێو!
« ده‌ی خوایه بینێری! » سبه‌ینێ زه‌ماوه‌ندی بێگه‌رده . دڵه‌ڕاوكێی بوو . بیری ئه‌و كاته‌ی ئه‌كرد كه‌باوكی ته‌حویلی زاوای ئه‌یا و دایكی ئه‌گری و چاوی خراپتر ئه‌بێ . په‌له‌ی بوو بچێته‌وه بۆماڵ . ئه‌مشه‌و خه‌نه‌به‌ندانه .
ژنێكی جوانی چاویلكه ره‌ش له‌به‌ر ده‌می وێستا . مناڵێكی كاڵی گووپنیشی پێ بوو ، به‌سته‌نی ئه‌خوارد .
« ئاخر به‌م به‌هاره به‌سته‌نی چی ؟ خۆ به‌سته‌نی هاوینان ئه‌خورێ . »
ـ دونه‌ای چند ؟
ڕاچڵه‌كی . ژنه جوانه‌كه بوو .
ـ ها ؟
ـ گفتم یكی چند ؟
ـ …
ژنه زانی .
ـ هه‌زار و پونصه ت.
ـ چقدر گرون !
« له‌و بۆنه !»
ـ چی خانم ؟ … هین … موغازه‌ها سه هه‌زار می فرۆشن .
ـ هزار میدی ببرم ؟
مناڵه هه‌ر خه‌ریكی به‌سته‌نیه‌كه‌ی بوو .
ـ هین … ناولله … خێر نمی كوند .
ژنه رۆی .
« خۆزگه بمدایه »
دڵه‌ڕاوكێی بوو . هه‌تاوی نیوه‌ڕۆ ئازاری ئه‌دا . ته‌وقی سه‌ری گه‌رم ببوو.
« پێم وایه به‌سته‌نی بۆ ئێستاش ئه‌بێ . »
كتێبه علومه‌كه‌ی له ژێر خۆ‌یا ده‌رهێنا و خستیا سه‌رسه‌ری .دڵه‌ڕاوكێی بوو ئێواره زوو بگاته‌وه بۆ خه‌نه‌به‌ندان .
هه‌ر له سك و زاوه دڵه‌ڕاوكێی بوو . سوبحی سه‌لیمی ـ بانه
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|