
02-09-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
ددان لەدوو بەش پێك هاتووە: تاج كە بەشی سەرەوەی ددانە و ڕەگ كە لە ناو ئێسكدایە.
پەیكەری تاج(Crown): ئەو بەشەیە كە بە چاو دەبیندرێت؛ لەدەرەوە بۆ ژوورەوە لە سێ بەش پێك هاتووە: مینا، عاج، كڕۆكی ددان.
مینا(Enamel) : ئەو بەشەیە كە بە چاو دەبینرێت و شەفافە وڕەقترین و پتەوترین بەشی لەشی مرۆڤیشهكە خوێن پێی ناگات و هەستیشی نییه. 96%ـیماکیی كانزایییە. بەشێكی مردووی ددانە بۆیە ناتوانێت خۆی دروست بكاتەوە.
عاج(Dentine)
ئەو بەشەیە كە لە تاج لە ژێر مینا و لە رەگ دا لە ژێر چیمەنتداهەیە و توانای بەرگریشی لە مینا كەمترە و ڕەنگی مه‌یله‌و زەردە و بەشێكی زیندووویددانە كە بە ساردی و گەرمی و شیرنی هەستیارە. 80%ـی كانزایە. بەشێكی زیندووی ددانەكە لە هەندێك هه‌لومه‌رجدا توانای دروستكردنه‌وه‌ی خۆیشی هەیە--secondary and tertiary dentine).
ئەوەیش لەبەرئەوەیە كە لە ناو عاجدا كەناڵی بچووك بچووک هەنە كە لە میناوە بەرەو كڕۆكی دداندرێژ دەبێنەوە و لە ناویاندا خانەی تایبەت هەیە كە دەتوانن عاج دروست بكەن. ئەوكەناڵانە هۆكارێكە بۆ ئەوەی نەخۆش لە كاتی خواردنی شتی سارد و گەرم و شیرندا هەستبە ئازار بكات و بزانێت كە ددانی گرفتێكی هەیە.
كڕۆكی ددان(Dental Pulp)
لە ناوەڕاستیهەر ددانێكدا بۆشاییەك هەیە كە دەمار و خوێنبەر و خوێنهێنەر لە ناویدا هه‌یە كە پێیدەڵێن كڕۆكی ددان كە بە ڕێگای كونی بنی ڕەگی ددانه‌وه (Apical Foramen دێتە ناوددانهکهوه. قەبارەی لە ددانێكهوهبۆ ددانێكی تر جیاوازه‌و بە هه‌ڵکشانی تەمەنبچووكتر دەبێتەوە. ددان تا كاتێك زیندووە كە كڕۆكهکهی ساغ بێت، به‌ڵام هەر كاتێكلە بەر كلۆری، زەبر، یان هەر شتێكی ترهوهكە كرۆكی ددان بورووژێنێت ئەوا لەوكاتەدا ددانمان توشی ئازار دەبێت. هەندێك جار هەیە ئەو برینەی كە تووشی كڕۆكی دداندەبێت، دەبێتە هۆی مردنی كڕۆكەكەی.
ڕەگ(Root)
ئەو بەشەیە كە لە ناوئێسكدایە و تاجەكەی ڕاگرتووە. ژمارەی لە ددانێكهوهبۆ ددانێكی تر جیاوازه. هەندێكیان یەك ڕەگیان هەیە هەندێكیان دوو یان سێ، كەم جاریش بە تایبەتی ددانی عەقل 4 ڕەگیان هەیە.
ڕەگ بە بەستەریدەوروبەری ددان(periodontal ligament) لە ناو ئێسكهکهدا جێگیر بووە. لە خوارەوەیڕەگی ددان، كونێك هەیە(Apical Foramen) كە لەوێوە كڕۆك دێتە ناو ددانه‌که‌وه.
ڕەگی ددان لە سێ بەش پێك هاتووە كە لە دەرەوە بۆ ژورەوە بریتینلە: چیمەنت، عاج و كڕۆك.
چیمەنت (Cementum)
بەرگێكی تەنكە كە ڕەگی ددانی داپۆشیوە. لە ژێرچیمەنتدا عاج ههیهكە درێژەپێدەری هەر ئه‌و عاجهیهکهلهژێری تاجیددانهکهدا هه‌یه. هه‌ر وەكو مینا، ئه‌م به‌شه‌یش خوێنی بۆ ناڕوات.
بەستەری دەوروبەری ددان (Periodontal ligament)
ڕەگی ددانهکهکان بە ئێسكی شەویلاکهوهدەبەستێتەوە. دەتوانێت ددان یارمەتی بدات بۆ ئەوەی بجوولێت چ جووڵانهوهیفیسیۆلۆجی ددان بێت چ بە هۆی هێزی ئامێری ڕاستكردنەوەی ددان(جووڵانهوهییفیسۆلۆجی، بۆ ددان پێویستە و شتێكی باشە). هەروەها یارمەتیدەریشە بۆ ئەوەی ئەوهێزەی كە لە كاتی قسە كردن یان خواردن دەكەوێتە سەر ددان بلاوهبکات و به‌چوارده‌وردا په‌خش ببێته‌وه.
پووك(Gingiva):
چینێكی نەرمی بەردەوام كە ئێسكی ددان‌و ددانی داپۆشیوە و لە كاتی ئاسایی‌دا ڕەنگی پەمەییە، و دەکرێ له‌کاتی نەشتەرگەریداههڵیبدهیتهوه و پاشان لە شوێنه‌که‌ی خۆیدا ڕایبخهیتهوهو بیدوریتەوە.
ئه‌رک و فرمانه‌کانی ددان:
* بڕین و جاوین و وردکردن وئاسیاوکردنی خواردەمەنی به‌ر لهقووتدانی خواردنه‌که. گه‌ر بهاتبایه‌و وانهبووایهئەنزیمەكان نه‌یانده‌توانی خواردنه‌کان به‌ته‌واوه‌تی له‌ت لهتبکهنهوهو پاشانیش بهجوانیههزم نه‌ده‌کرا، هه‌ر بۆیهپێویستهبهرلهوهی پارووکهمان قووت بده‌ین، جوان جوان بیجاوین.
* پاڵپشتی لە شانە نەرمهكانی ناو دەم دەكات.
* بەبێ ددان قسەكردن ئەستەمە.
* جوانیبە ڕوخساری مرۆڤ دەبەخشێت.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|