
02-10-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
خه‌یاڵی نیوه شه‌و
نیوه شه‌وه و
چاوه‌کانم خولیای خه‌ون،
به‌ڵام
خه‌یاڵی خه‌یاڵاویم شوێن پێی باڵای تۆ ده‌که‌وێ
دڵم له یادی نه‌بوونت وا گیراوه
هێدی ... هێدی منداڵتر ده‌بێته‌وه
تا هه‌نگاوه‌کانی زه‌مان دوورتر ئه‌بن
هه‌ر مناڵتر ئه‌بێته‌وه
تروسکه‌ی فرمێسکه‌کانی سه‌ر لاپه‌ره‌ی گۆنام
پر به گه‌رووی رووناکایی شه‌می دیوه‌که‌م
ده‌چریکێنێ
خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستم
به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵت داکێشراوه
ده‌سته‌کانم
له تاوی باوه‌شی گه‌رمت ،
ئاواڵی مێلاقه‌کانی ژێر خانن
فرمێسکه قه‌تیس ماوه‌که‌ی دڵم
شۆڕ شۆڕ
به سه‌ر نوسراوه‌کانی بیرما ، شۆڕ ده‌بێته‌وه
تۆش
وه‌ک کراسێکی ئاو دامێن
بۆ حه‌ز و تاسه‌کانم
که‌روێشکه‌ته
هه‌ستی تاڵی نه‌بوونت له ناو گه‌روومدا
خه‌نجه‌رێکی تیژه
حه‌نجه‌ره‌م هه‌ڵده‌بڕێ
خه‌ڵاتێک به به‌رینایی هه‌ستت
به سه‌ر سێبه‌ری خه‌یاڵم دا ده‌کێشم
نیوه شه‌وه و چاوه‌کانم خولیای خه‌ون .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|