
02-10-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کانیاوی شێعر
کانیاوی شێعرم ویشک بووه و
روحی وشه‌م
دوایین هه‌نیسکه‌کانی دێت و من
من ئه‌مه‌وێ رووناکایی و روژانه‌ی ده‌ریا
به شه‌وانی تاریک و گریانم بگۆڕمه‌وه
به‌ڵام
داوێنی ده‌ریا
به ده‌ستی نیفره‌تێکی تووند گیرساوه .
هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی
هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی
ئه‌و کات که تینوویی جێ پێی که‌وشه‌کانی سه‌ر شه‌قا می دڵم
ده‌بێت به سێڵاوێک له خوێن
کۆڵان ... کۆڵان ... به دوایی جێ پێی چاوه‌کانت
هه‌نگاو ... هه‌نگاو ... خۆشه‌ویستی
له ناو مه‌زرای عیشق و ژینم
داده‌چێنم .
به تکه تکی فرمێسکه‌کانی دڵه کوشراوه‌که‌م
ئاودێری بێستانی ژین ده‌که‌م
چ سه‌مایه‌که له ناو دڵم
له تامایی ژین
خۆشه‌ویستی پێی هه ڵگرتۆ
سات ... سات ... هه ڵ دێت
ده‌م ده‌میش به نه‌رمی دێت
حه‌یای چاوم له ده‌ست ده‌رچۆ
شه‌رم له ویجدانم ناکا
وا کاسه‌ی بینائیه‌که‌م هه‌ر ده‌م
لێو رێژ له خۆشه‌ویستییه
دڵم له رووداری چاوم
که چاو ده‌برێته دڵدارم
له شه‌رم
بۆته خۆری له شانه کراوی نێو ده‌ستم
به‌ڵام
له ده‌رونی خۆیه‌وه ، به ئاشکرایی
هانی چاوه‌کا‌نم ده‌دات
ئه‌و کات که تینوویی جێ پێی که‌وشه‌کانی سه‌ر شه قامه کانی دڵم
به نیگات
له سه‌ر هه‌ڵدێره‌که‌ی بیرم
سێڵاو له عیشق ساز ده‌کات
کۆڵان ... کۆڵان ... به دوایی جێ پێی چاوه‌کانت هه‌ڵدێم
له ناو مه‌زرای عیشق ژینم
چه‌پکه گوڵێکی سوور ده‌چنم
به دڵێکی لێو رێژ له عیشق
به دیاری بۆ چاوت دێنم .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|