موضوع: شعر كردي ...
نمایش پست تنها
  #1082  
قدیمی 02-10-2011
behnam5555 آواتار ها
behnam5555 behnam5555 آنلاین نیست.
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی

 
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172

3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
behnam5555 به Yahoo ارسال پیام
پیش فرض


په یامی من به گوی ئه و دولبه ره نازداره راناگا
نه‌سیــــم بێ سیـــم ده‌بینێ ، شل ده‌بێ ، به‌م كاره‌راناگا

گوتی ســـه‌یرت هــه‌بێ دووباره دێـــمه دیتـــنت ئه‌مما
له كـورتی‌دا تـــه‌مه‌ن ، وادیـــاره به‌و دیـداره رانـــاگا

وه‌كــوو پـــه‌روانـه ده‌وری لێ ده‌ده‌ن لاوانی خۆوڵاتی
گـوڵی ئـێره بـه ژوانی بـولـبولـــــی ئـــاواره رانـــاگا

نـه‌خــــۆش و ده‌رده‌دار و دڵ‌بـــرینـــدارم، پره‌ستارێك
به حــاڵی ئه‌م دڵــه پــڕژان و پــــڕ ئــــازاره رانــــاگا

ده‌كه‌ی ماچی ده‌م و لێوان ئه‌گه‌ر هــێز و گــورێكت بێ
ده‌نا جــوانێــك بـــه ده‌ردی ئـاشـــقی بێ‌چــــاره راناگا

هه‌تا كۆمتر ده‌بـێ پشتـم پتر هه‌ڵده‌كشــێ مـــینـــی‌ژۆپ
ئـــیتر ده‌ستــم به داوێنــی كـــچی ئــــه‌م شـــاره‌ راناگا

ده‌بێ بولبول له من فێر بێ غه‌زه‌ڵخوێنی، بـه‌ڵام چبكه‌م
گـــرفــتارم ، چـریكه‌م به‌و گـــوڵ و گـــــوڵزاره راناگا

ماموستا هیمن
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن

دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی

خالید حسامی( هیدی )
پاسخ با نقل قول
جای تبلیغات شما اینجا خالیست با ما تماس بگیرید