هاوار
که‌هه‌ورێکی ڕه‌شى بێزار له‌م گه‌ڕان و گریانانه
خۆی هه‌ڵاوارده‌سه‌ر زه‌وی:
له‌پشت لووتکه‌ى کێو بوو به‌مژ
- مژێکی خه‌ستی ناشیرین-.
که‌نیوه‌شه‌و
دێوی دزێوی ته‌م و مژ- به‌بوخچه‌یه‌ک خه‌می دێرین-
به‌پێ‌دزکێ
هورووژمی برد به‌ره‌و ناو شار:
شار نووستبوو، به‌ڵام؛
لووره‌ى گورگ و شاباشی سه‌گ
هێنده‌به‌رز بوو:
وات‌ده‌زانی زه‌ماوه‌ندی ته‌م و شاره.
که‌ڕۆژ بۆوه
ته‌م و مژی دڵ پڕ له‌قین
دوژمنی ئازادیی و گه‌ل و ئه‌وین
قه‌ف‌قه‌ف وه‌ک مار
خۆی ده‌هاڵانده‌ده‌س و پێ:
ئه‌وه‌ى ده‌س بوو قۆڵبه‌س کرا،
ئه‌وه‌ى پێ بوو زه‌نجیرێکی له‌مل کرا،
چاو، چاوى نه‌ده‌بینى ،
هه‌ر به‌ته‌نیا قیژه‌و هاوار
مه‌وداى زیاتر ڕۆیینیان بوو:
چون گوێ نه‌بوو بیان‌بیستێ.
له‌و ڕۆژه‌وه
قیژه‌ى بێده‌نگ له‌دایک بوو!.