
02-15-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
بۆچی رێگا له‌شێواندنی جلی كوردی ناگیرێت؟!
بۆچی رێگا له‌شێواندنی جلی كوردی ناگیرێت؟!

زۆرجار ده‌وترێت ئه‌گه‌ر زمان و جلوبه‌رگ له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد بسه‌ندرێته‌وه هیچی بۆ نامێنێته‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه پێی بناسرێته‌وه، چونكه مێژووی كورد به‌ده‌ستی خۆی نهنووسراوهتهوهو مێژوویه‌كی شێوێندراوه، به‌لام دوو تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه كه تائێستا بوونی نه‌ته‌وه‌ی كوردیان پاراستووه، ئه‌ویش زمان و بهرگهكهیهتی.
بهمۆدهكردنی
جلی كوردی
هه‌ر له‌كۆنه‌وه جلوبه‌رگی كوردی به‌گشتی و جلوبه‌رگی ژنانه به‌تایبه‌تی هێنده جوان و تایبه‌تمه‌ند بووه نه‌ك هه‌ر له‌لای خۆمان، به‌ڵكو لای ته‌واوی كوردناس و گه‌ڕیده بیانییه‌كان و نه‌ته‌وه‌و دراوسێكانی كوردیش جێگای سه‌رنج بووه‌و هه‌میشه نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌پۆشینی جلوبه‌رگی جوان و نه‌ته‌وه‌یی دراوه‌ته قه‌ڵه‌م، بۆ نموونه‌ی راستی ئه‌و بۆچوونه‌ش له‌دوو بۆنه‌ی تایبه‌تدا هاشمی ره‌فسنجانی سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئێران دانی به‌وه‌دانا كه جلوبه‌رگی ژنانه‌ی كورد هه‌م جوانه‌و هه‌م پێویستی بهبالاپۆشی نییه، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا جلوبه‌رگه‌كه رێكپۆشی تێدایه، ره‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مینجار بێت كه سه‌ركرده‌و كار به‌ده‌ستانی نه‌ته‌وه‌كانی تر دان به‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كی باش و جوان و ره‌سه‌نی كوردیدا بنێن.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه له‌م نووسینه‌دا لێی بدوێم ئه‌وه‌یه له‌دوو ساڵی رابردوودا به‌ناوی گۆڕانكاریی و بهمۆدهكردنی جلوبه‌رگی ژنانه‌ی كوردییه‌وه چه‌ندان جۆری تازه له‌جلوبه‌رگ هاتوونه‌ته ئاراوه كه هێنده‌ی لایه‌نی كورتكردنه‌وه‌و رووتكردنهوهیان پێوه‌دیاره هێنده لایه‌نی ره‌سه‌نایه‌تیان پێوه دیار نییه.
جلی ره‌سه‌نی كوردی
ئه‌وه‌ی وایكرد ئه‌م بابه‌ت بنووسم دیدارێكی خاتوو گه‌لاوێژ فه‌تاح بوو له‌ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستاندا، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا گه‌لاوێژ خانی نووسه‌رو رۆماننووس و هاوسه‌ری سیاسه‌تمه‌داری كورد مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د زۆر دڵگران بوو به‌وه‌ی جلوبه‌رگی كوردی ژنانه به‌و ده‌رده براوه‌و پێیوابوو نابێت چیتر رێگا بدرێت ئه‌و جلانه وایلێبكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت رێكخراوه‌كانی ژنان و خه‌مخۆرانی پاراستنی كلتوور‌و جلوبه‌رگی ژنانی كوردی رێگری له‌و ئه‌تك كردنه بكه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كرێت، ئه‌وا هه‌رگیز نابێت ئه‌و جله تازه مۆدانه به‌ناوی جلی كوردی ژنانه‌وه بناسرێن، به‌ڵكو پێویسته وه‌كو هه‌ر جۆرێكی تر له‌جلوبه‌رگی تازه‌و مۆده‌و دیزاینی جیهان ناو بنرێن، خۆ ئه‌گه‌ر به‌كرداریش بیر بكه‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و جله تازانه به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندیان به‌جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی كوردیی ژنانه‌وه نییه، چونكه جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی كوردی به‌ناو و ناوچه‌و جۆره‌كانیانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه، بۆ نموونه جلی ژنانی(ده‌شتی دزه‌یی هه‌ولێر، ولاتی كۆیه، خۆشناوه‌تی، بادینان، ئێزدیه‌كان، هه‌ورامان، گه‌رمیان، سلێمانی، موكریان، كرماشان، شكاك و مه‌نگوڕایه‌تی، هه‌كاری، بۆتانی، وانی، سه‌رحه‌دی، دیاربه‌كری، حه‌له‌بی).
وه‌لامی
دیزاینه‌ره‌كان چییه؟
هه‌ریه‌ك له‌وانه شێوه‌یه‌كیان لهدوورین و لێكدانی پارچه‌كان و به‌ر باخه‌ڵ و قه‌دو گڕوێرو ئهنگوچك و ته‌خته‌ی سنگ و ناوپشت و ته‌نیشت و قۆڵ و یه‌خه‌و مل و دامێندا هه‌یه‌و هه‌ر له‌مێژه به‌و شێوه‌یه هاتوون و هه‌روه‌كو ره‌سه‌نایه‌تی خۆیان ده‌سه‌لمێنێن و داب و ده‌ستووری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن، جا لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی به‌م دواییه ئه‌و خانمه دیزاینه‌رانه به‌ناوی جلی ژنانی كورده‌وه خستیانه بازاڕه‌وه جلوبه‌رگی كام ناوچه‌ی كوردستانه؟ بێگومان ئه‌و دیزاینه‌رانه هیچ وه‌لامێكیان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هیچ جۆرێك ئه‌و جلانه ناچنه خانه‌ی جلوبه‌رگی ژنانه‌ی كوردییه‌وه، به‌ڕای من ئه‌و جۆره جله به‌ناوی جلوبه‌رگی ژنانی كورده‌وه ده‌یه‌ها جۆریان لێ دروستكراوه بێ ویستی دیزاینه‌ره‌كان بۆ شێواندنی جلوبه‌رگ و ره‌سه‌نایه‌تی و گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر ولاتێك یان كه‌سێكی نه‌یار به نه‌ته‌وه‌كه‌مان ئه‌و جۆره جلوبه‌رگانه‌ی دروستبكردایه، ههلایهكی گه‌وره‌ی لێبكهوتایهتهوهو ده‌مانووت ره‌نگه به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره كرابێت و شه‌ڕی تایبه‌ته دژ بهكوردو سڕینه‌وه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی كوردی، به‌لام ئه‌وه‌ی زۆر جێگای نیگه‌رانییه ئه‌وه‌یه ئه‌مجاره چه‌ند ژنێكی كورد(كه نازانم به‌چ مه‌به‌ستێكه) به‌ده‌ستی خۆیان گۆڕ بۆ جوانترین و ره‌سه‌نترین و پڕ به‌هاترین سه‌رمایه‌ی كوردی هه‌ڵده‌كه‌نن و به‌ناوی مۆدێله‌وه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا ده‌هێنن؟!
پرسیار‌و گله‌یی
من ده‌پرسم بۆچی ژنانی هندستان و ژاپۆن و ئهندهنوسیاو چین و مالیزیا‌و عه‌ره‌ب و تورك و تاجیك و خوارووی ئه‌فریقاو...هتد سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌موویان خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی توانادارن و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر كیان و بوونی نه‌ته‌وه‌ییان نییه‌و هیچ دووژمنێك خاكی داگیر نه‌كردوون و هیچ ده‌ستێكی شه‌ڕیش له‌كاردا نییه بۆ شێواندنی ره‌سه‌نایه‌تییان، كه‌چی ده‌ستكاری جلوبه‌رگی خۆیان ناكه‌ن، ئێمه‌ش له‌كاتێكدا كه تائێستا به‌ته‌واوه‌تی دان بهبوونماندا نه‌نراوه‌و ته‌نیا سه‌نگه‌ری به‌هێزیش بۆ بوون و مانه‌وه‌مان زمان و جلوبهرگمانه ئاوای لێده‌كه‌ین و به‌خۆڕایی به‌ده‌ستی خۆمان تێكی ده‌ده‌ین، دواجاریش ده‌ڵێم به‌ڕاستی هه‌قه وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و رێكخراوه‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵه‌كانی پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی و كه‌له‌پووری كوردی له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ولات رێگا له‌و هه‌وڵه بگرن و ههلمَهتی هۆشیاری له‌و باره‌یه‌وه به‌رێوه‌ببه‌ن، پێویسته ئه‌و خاتوونانه‌ش كه دیزاینه‌رن و ئه‌و مۆدانه داده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی زیان نه‌كه‌ن و بازاڕیان له‌بره‌ودا بێت و ناوبانگیان نهپووكێتهوه، به‌ناوی داهێنانی جلوبه‌رگی مۆده‌وه قسه بكه‌ن نه‌ك جلوبه‌رگی كوردی، جێگای خۆشیه‌تی گله‌یی له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بكه‌م، چونكه هه‌ندێك له‌وان له‌ڕێگای بهرنامهكانیانهوه ریكلامی جۆراوجۆریان بۆ ئه‌و جله تازه به‌ناو كوردیانه كرد‌و هه‌ندێك له‌به‌ناو بێژه‌رو پێشكهشكارهكانیشیان ئه‌و جلانه‌یان پۆشی و بوونه مایه‌ی چاو لێكهرییهكی به‌ربلاو و ئه‌و زیانه زۆره‌ی لێكهوتهوه.
سه ر چاوه : http://www.knwe.org/
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|