
02-16-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاوڕێیان وه‌سیه‌ت
گه‌نجینه‌ی غه‌مه دڵی پر ئێشم بووه‌ته خانه‌خوێی ده‌ردی غه‌ریبی
گشت وه‌رزه‌كانی ته‌مه‌ن كۆچی كرد بۆ ته‌نها جارێك هه‌ر شادی نه‌دی
نازانم كاری چاره‌نووسمانه وا له‌گه‌ڵ ئازار هاوڕێی یه‌كترین
وه‌كو دوو عاشق ساتی ته‌نهایی تووله‌ڕێی جێژووان بۆ یه‌كتر ده‌بڕین
زۆر سه‌یره له‌لام كاتێ ده‌بینم خه‌ڵكی هه‌ڵپه‌ی دێ بۆ ئه‌م ژیانه
چۆن ملی داوه بۆ ماڵی دونیا وا هه‌گبه‌ی شانی قورس و گرانه
وا ئاماده‌یه ویژدان بفرۆشێ له ڕێگه‌ی مشتێ ، پول بۆ گیرفانی
خۆی ده‌نێته‌وه بۆ جه‌سته‌ی هاوڕێی تا سه‌رسم بدا‌و ، بێته سه‌رشانی
كوا وه‌فاو سۆزی جارانی هاوه‌ڵ ؟ كوا ئه‌مه‌كداری هاوڕێ و دۆستانم؟
بۆچی خیانه‌ت بووه‌ته پیشه‌تان ! بۆ كوێ كۆچتان كرد براده‌رانم؟
خۆشه‌ویستانی جارانم له كوێن ؟ سه‌یره ئه‌م كه‌ونه بۆوا گۆڕڕاوه ؟
ئه‌وه‌ی كه بۆنی پاكی لێوه بێت له‌م گه‌ردوونه‌دا به ئاسته‌م ماوه ..!
باسی په‌یوه‌ندی نێوان قهومو خوێش با لهگۆشهدا وه‌ك خۆی بمێنێ
چۆن برا قه‌ستی سه‌ری برایه و كوڕ به ئاشكرا باوك نادوێنێ
تۆ بڵێی ئه‌مه كاری زه‌مه‌ن بێ یاخود خۆرسكی مرۆ گۆڕڕاوه
یان بڵێی ئه‌مه تاكه خه‌سڵه‌ت بیت كه وه‌رمان گرتووه له ئه‌وروپاوه
سات‌و خوا ئیتر با تا ئێره بێ و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عه‌هدی جاران
دڵ و جه‌سته‌تان بۆ یه‌ك واڵا كه‌ن ، ئه‌مه وه‌سیه‌ت بێ له‌لاتان یاران.
به‌كر حه‌بیب
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|