
03-16-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌لاریزان
پاییزه و گه‌لا رێزانه
کرپه کرپ و خشپه خشپی گه‌ڵاوه‌ریوه‌کانی ژێر پێم
له شه‌قامی ته‌نیاییم دا
بێده‌نگی ئه‌م جاده‌چوڵانه‌ی تێک شکاندوه
موسیقایه‌کی دڵگیره
له‌غوربه‌تی ئه‌م غه‌ریبی یه به ئازاره وه
جریوه جریوی باڵنده‌کان دێته گوێم
که خویان بۆ سه‌فه‌ریکی به‌ره‌وگه‌رمین ئاماده ده‌که‌ن و ئاوازی ماڵاویی به گوێی سروشتی پاییز دا ده‌چرن
چه‌ند جوان و دڵ رفێنه ئه‌م ئاوازه
هه‌مووی پرخه‌ون و هیوایه
هه‌زار ئاوات و خوزگه‌ی جوان له ناو دڵی پاکیان دایه
له ژێر بارانی پاییزی و بارانی گه‌ڵای داره‌کان دا
خه‌ون و هیوای ساڵانێکی دوری و غوربه‌تم
له ناو هه‌گبه‌ی خه‌یاڵما هه‌ڵ چنیوه و
توشه به‌ره‌ی ئه‌م سه‌فه‌رم ته‌نیا بیر‌و زکر و فکری گه‌رانه‌وه‌م بۆ ئه‌و دیوه
سالهایه ئه‌م غوربه‌ته هێلانه‌که‌ی له‌ناو دڵما هه‌ڵ چنیوه
هه‌ست و دڵی داگیر کردووم
ساڵهایه خه‌ونی گه‌رانه‌وه ده‌بینم و که‌چی له جێ خوم دا که‌وتووم
سالهایه ته‌مه‌نی من وه‌کوو مۆمێک ده‌توێته‌وه
ساڵهایه به‌م ئازاره روح و دڵم ده‌تلێته‌وه
به‌ڵام هه‌رگیز بێ هیوا نیم
هیوادارم به سه‌رکه‌وتن
به گه‌رانه‌وه بۆ دێ و شآرم
بۆ باوه شی ئازیزانم
بۆ ئامێزی تویی دڵدارم
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|