
03-17-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
یه‌که‌م حه‌ز و دوایین وشه
له ناو له‌پی به‌هارێکی قژ سه‌وز دا
یه‌که‌م وڕێنه‌ی عه‌شقم
له پانتای چاوه‌کانت دا مۆڵه‌ق وه‌ستابوو
چاوه‌کانت...
پڕی دڵم پێکه‌نین و
پڕی تاسه‌م خۆشه‌ویستی و
پڕی حه‌زم هیوایان تێزابوو
تۆ...پیره په‌ریێکی زه‌ریایی
پڕی جانتات...حه‌ز و ئوقره
من...نێره‌وزێکی سه‌ربزێوی
لێڕه‌واره چڕ و پڕه‌کانی لاوه‌تی
سڵاوم له دار و به‌رد و گوڵ ده‌کرد
له یه‌که‌م نیگات دا
تۆ...کلیلی ده‌رگای سڵاوی منت ون کردبوو
له دوا نیگات
په‌ته‌کان...
وه‌ک به‌رماڵی پێغه‌مبه‌ران
له سه‌ر ئاو ده‌گه‌ڕان
مه‌له‌مان کرد
له ئوقیانووسه بێ ئه‌وپه‌ڕه‌کانی بیری یه‌کتر دا
تۆ...سه‌رت له بنه‌بان ده‌دا و
من.. له گه‌ڵ ماگمای ده‌روون چپه‌م ده‌کرد
من و تۆ له به‌هه‌شتی خه‌ونێکی ره‌نگین دا
یه‌کترمان به‌سه‌ر ده‌کرده‌وه
تۆ له ئه‌وپه‌ڕی بێ خودایی دا و
من له ئه‌و په‌ڕی سه‌ربزێوی دا
گژه‌مان کرد
له بیابانه بێ هه‌تاوه‌کانی بێ بڕوایی دا
ده‌سته‌و یه‌خه بووین
له ته‌نگه‌ژه هه‌راوه‌کانی به یه‌که‌وه بوون
تۆ ده‌ڵێی: ئێمه چڵکین به یه‌خه‌ی ئه‌م رۆژگاره‌وه
تۆ ده‌ڵێی: گرێی دڵی ئێمه
هه‌ر ده‌سوێته‌وه و هه‌ر ده‌سوێته‌وه
تۆ ده‌ڵێی :عه‌شق خه‌ره‌ندێکه
ته‌مه‌نمان گۆرانی هه‌رمانی تێدا ده‌ڵێته‌وه
له ناو دڵی فرمێسکێکی بێ ره‌زا دا
شه‌رمه‌زار بووین...شه‌رمه‌زار
تۆ..گه‌ڵاڵه‌ی عه‌شقێکی ئه‌فلاتوونیت
گه‌واڵ...گه‌واڵ...
به‌ڕێ کرده سه‌ر زه‌وینی وشک هه‌ڵاتووی بێ ئوقره‌ییم
تۆ...
هۆده پڕش و بڵاوه‌که‌ی بیرمت
وێران کرد...وێران...
به کڵاوڕۆژنه‌ی ئاسته‌نگی په‌یڤ
ئه‌و هه‌ناسانه نانووسرێنه‌وه
من...که‌پری شانشینیم
به شه‌ققه‌ی باڵی په‌پوه‌کان ده‌ناسمه‌وه
لۆیێکی شه‌قژنی ئاواره‌ییم به ده‌سته‌وه
هه‌ناسه‌یێکی پیر و نیوه خنکاوم له ناخه‌وه
سه‌رم پڕه له هه‌وا و شێعر و سیاسه‌ت
له کام قامووس دا ..
ئه‌مه بایه‌خی ژیانه؟
هه‌وای شێ گرتووی چاوه‌کانت
له هێڵی سه‌ربزێو و نه‌سره‌وتووی نیگاکانم
نه‌بانه...نه‌بان
تا تۆ نه‌یه‌ی...
پاپۆڕی بزه نایه‌ته لێواری لێوم
تا تۆ نه‌بی...
له کۆنکۆڕی خۆشه‌ویستی
ره‌د ده‌بمه‌وه و ره‌د ده‌بمه‌وه و
به‌رده‌وام ره‌د ده‌بمه‌وه
له ژێر یه‌که‌م گرێبه‌ستی ئه‌م خۆشه‌ویستیه
نادیاره...
شوێن په‌نجه‌ی کێ؟
له چاوی کاممان هه‌ڵوه‌ری
یه‌که‌م خولیای ئه‌م دۆزه‌خه به هه‌شتاوه؟
تۆ ده‌رگای بێ ئه‌مانی عه‌شقت کرده‌وه
سڵاو بۆ تۆ...
تۆ فڕینی چۆله‌که و هاژه‌ی رووبار و
گڵانی سه‌ر هه‌ڵه‌مووت و
گڕێوی زه‌وی و سینه‌ی ئاسمانت پێ گه‌مه‌یه
تۆ...
هه‌زاره‌ها ره‌هه‌ندی عه‌شقت
به سووتووی دڵم چێ کرد
سڵاو بۆ تۆ...
ئه‌ی په‌ریه قژ زه‌رده‌که‌ی
ئاسۆی ژیان و شێعر و سیاسه‌ت
سڵاو بۆ تۆ ..
که رووحی سه‌رانگرێ بوومت
له زه‌مزه‌می نیگاکانت دا شووشته‌وه
من....پێکه بزه‌یێکی سه‌وزم
له گه‌ڵ هه‌موو حیته وقاقا و پڕمه حه‌رامزاده‌کانی
ئه‌م سه‌ده خوێریلکه‌یه
سڵاو بۆ تۆ..
تۆ ..ئه‌و تاریکیه‌ت دڕدا
که زریزه‌ی به‌فری ژیانمی
له خۆی دا ده‌توانده‌وه.... .
-"له‌و شه‌وه ره‌شه ئه‌نگوسته چاوه
کێ خه‌ونه په‌مه‌ییه‌کانمی له سێداره دا؟
بۆ مۆته‌م پێ ده‌فرۆشن؟
ئیتر حه‌زی بۆگه‌نی باڕووت ئێوه خؤش
بۆ خه‌ونی گولیه‌م پێوه ده‌بینن؟"
تۆ ...ئه‌ی په‌ریه باڵ شکاوه زه‌ریاییه‌که
ئه‌وانه ناناسی ..نا
ئه‌وانه برسی و گولی
خنکاندنی حه‌ز و گوڵ و هه‌ناسه‌ن
ئه‌وانه...
ته‌زووی سه‌ربزێوی ناو کتێبه سه‌وزه‌کانیش
ریسوا ده‌که‌ن
ئه‌رێ...په‌ریه قژ زه‌رده‌که
له هه‌ڵه‌مووتی بزه‌یێک دا خۆت حه‌شار ده
شه‌واره‌ت نه‌که‌ن..
باڵه‌که‌یترت نه‌شکێنن
من راهاتووم سوربی گه‌رم سارد که‌مه‌وه
من راهاتووم
خه‌ونه سه‌وزه‌کان
به‌رده‌وام و به‌رده‌وام
له سه‌ر سووتووی بیره‌وه‌ریم بڕوێنمه‌وه.
عه‌لی سۆهرابی- شنۆ 10/10/1387
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|