
03-17-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له گۆڕستانی کۆندا
رابێرت فڕاست
زیندووه‌کان، به هه‌نگاوه له گژوگیا هه‌ڵکشاوه‌کانیانه‌وه
دێن هه‌تا له سه‌ر ته‌په‌که‌که، کێلی قه‌بره‌کان وه‌خوێننه‌وه.
گۆڕستان هێشتا زیندووه‌کان بۆ لای خۆی راکێش ده‌کا،
به‌ڵام ئیتر هه‌رگیز داوای مردوویه‌کی تر ناکا.
له‌وێ، ئه‌م شێعرانه به‌رده‌وام وه‌به‌ر چاو دێن:
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ زیندوو دێن بۆ ئێره،
تا کێله‌کان بخوێننه‌وه و وه‌گه‌ڕێنه‌وه
سبه‌ینێ، به مردوویی دێن هه‌تا بمێنه‌وه
به‌رده مه‌ڕمه‌ڕکان، که ئاوا به دڵنیاییه‌وه باسی مه‌رگ ده‌که‌ن،
هه‌مووکات سه‌رسامن،
که بۆچی ئیدی مردوویه‌ک له رێوه نایه،
پارێز و خۆبواردنی خه‌ڵکی له به‌ر چیه؟
به سانایی ده‌کرێ گاڵته‌و گه‌پ بکه‌یت و
به به‌رده‌کان بڵێی خه‌ڵکی له مردن بێزارن و
ئیدی قه‌ت نامرن .
وای بۆ ده‌چم که باوه‌ڕ به‌م درۆیه بکه‌ن.
ترجمه‌ی: فتح الله مجتبایی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|