
03-22-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نازانم چۆنت بدوێنم...!
هۆنراوه‌ی: هادی ماجدی
گیرۆده‌تم، نازداری ده‌شت و ڕه‌هه‌ندی مه‌زرا و په‌نجه
باڵا کوڵی قاقا و پڕمه‌و هاوار و سێ‌و،
گۆنات سێوێکی نه‌خشاوه‌و مه‌یل و تاسه‌م جوانترینی تاوانه،
ببووره...ببووره‌قه‌ینا بتگه‌زم!؟
ئیزنم بده‌ی،
ئه‌ونه‌ی به‌رینی جوانی تۆ
و به‌رزی باڵای ده‌سته‌خۆشکانی شه‌یدایی
شووشه‌ی شه‌رم، به‌کڵاشینکۆفی شارێک ئاسه‌واری حه‌یای هه‌ڵچوو ئه‌شکێنم و...
نغرۆم_ نغرۆ...!
ئیزنم بده‌ی،
له‌ئێستاوه‌تا هه‌میشه،
دێم و دێم و دێم
دێم بۆ ماچ و له‌یه‌ک ئاڵان.
ئه‌مه‌حه‌ریره‌یان به‌هه‌شت!؟
بۆی خوایه‌یان بۆی ژیانه!؟...
نغرۆم_ نغرۆ...!
گیرۆده‌تم، کابانی ژووری ئێواره!
ئه‌ونه‌ی کوێر بوونه‌وه‌ی هه‌ستێک،
جارێک ، دوو جار و سێ جار و...
ئه‌ونه‌ی جوانیت ماندووم له‌شار،
تکایه‌له‌جامی لێوت مێژوویه‌ک هه‌ناسه‌م ده‌وێت!
نازانم چۆنت بدوێنم!
چرکه‌چرکه‌و شه‌قام شه‌قام
بۆ ئه‌ونه‌ی "ئه‌م کاته‌ت باش" ێکم پێ بێژی
شوێن پێی بیانوو و فێڵ و پلان ئه‌دۆزمه‌وه‌و
به‌رده‌وامیش له‌ساته‌نیگایه‌کی سارد
پێناسه‌ی بێ‌مه‌یلی و دابڕان و توانه‌وه‌ئه‌خوێنمه‌وه...
نا_ نازانم چۆنت بدوێنم!
بوونت ده‌ریایه‌ک شادییه
سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌هاره‌هه‌ڵبه‌ستی ته‌ڕه
هه‌ست پێ کردنت هه‌توانه،
ژیانه‌وه‌یه
ئۆخژنه
سه‌رهه‌ڵدانه!..
تینی باوه‌شی په‌خشان و وشه‌ی تازه‌ت
کێوێک زامی سارێژ نه‌بوو و قه‌یره‌که‌وتوو ئه‌سووتێنێت
قاقای نیگات، له‌شه‌وگارانی پێکه‌وه‌بوون و هیوا
هه‌ر له‌تاریکی چاو ئاوات
تا ئاوس بوونی پێنووس و شێعر هه‌ڵات
ئاسمانێک نوێ بوونه‌وه‌و بیره‌وه‌ریم پێشکه‌ش ده‌کات!
نا_ نا_ نا_ نازانم چۆنت بدوێنم!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|