
04-16-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
کووچه
تۆ نه‌بووی، مانگه شه‌وێ چوومه‌وه به‌و کووچه‌یه دا
هه‌موو گیانم بووه چاو و، له‌وێ بۆ تۆ ده‌گه‌ڕا
له حه‌ز و تاسه وه‌ها پڕ بوو دڵم ، لێی ده‌ڕژا
سه‌ری هه‌ڵدایه‌وه ئه‌و عیشقه که جاران
له که‌ژ و کێوی ده‌دا
له هه‌موو چۆڵی ده‌روونم گوڵی یادت ده‌ڕوا،
ده‌می سه‌د بیره‌وه‌ری پێده‌که‌نی،
عه‌تری سه‌د بیره‌وه‌ری بوو ده‌گه‌ڕا.
هاته بیرم که شه‌وێ
پێکه‌وه له‌و کووچه‌یه بووین
به په‌ڕوباڵی ئه‌وین
کوێیه که دڵگر بوو، ده‌چووین.
له‌سه‌ر ئه‌و جۆگه‌یه ساتێ به وچان دانیشتین.
تۆ هه‌موو ڕازی جیهان مه‌یبوو له نێو چاوی ڕه‌شت
من توابوومه‌وه به‌و تینی نیگای گه‌رم و گه‌شت.
شین و ساماڵ بوو شه‌و و،
هێمن و مه‌ند و ئارام،
به‌ختی گه‌ش پێده‌که‌نی و،
ده‌وری زه‌مان ئه‌سپی ڕام.
مانگه‌شه‌و هێنده نه‌وی،
هێشووه گزنگی له ده‌راو هه‌ڵدێنا
دار هه‌موو ده‌ستی لق و پۆپی به‌ره‌و
مانگی ته‌واو هه‌ڵدێنا.
شه‌و و، کۆڵان و، گوڵ و، ده‌شت و په‌رێز
هه‌موو گوێی دابووه ئاوازی مه‌لی شه‌وئاوێز.
دێته بیرم که وتت: ”واز له ئه‌وینم بێنه!
”وه‌ره بڕوانه له ئاو، تۆ له خوڕه‌ی ڕامێنه
”وه‌کوو عیشق تێده‌په‌ڕێ، سه‌یری که ئه‌م ئاوێنه!
”گه‌ر به عیشقی منه ئه‌مڕۆ دڵی تۆ دێته سوێ
”چ ده‌زانی که سبه‌ی چیده‌وێ، ده‌تباته کوێ؟
”تا فه‌رامۆشی بکه‌ی تۆ که گرفتاری منی،
”بڕۆ له‌م شاره مه‌مێنه، بڕۆ جێگایه‌کی دی!“
من وتم: ”کوانێ ده‌توانم له ئه‌وینت لاده‌م؟
”چۆن بڕۆم؟ خۆ له نه‌هاتی سه‌فه‌ری وا ناده‌م.
”ڕۆژی ئه‌ووه‌ڵ که دڵم باڵ و په‌ڕی گرت به هه‌وات
”وه‌کوو کۆتر ده‌فڕی ده‌نگی شه‌قه‌ی باڵی ده‌هات،
”هاته گوێسوانه‌یی تۆ و ئیدی نه‌ڕۆی، نیشته‌وه لات.
” نه‌ڕه‌وی لێت، نه‌فڕی ئه‌و به هه‌موو به‌ردی جه‌فات.“
ئه‌وه‌شم وت که: ”وه‌ره! جوانێ ئه‌گه‌ر ڕاوچی تۆی،
”ئه‌وه‌تا ئاسکی دڵم که‌وته هه‌واری ڕاوت
”ده‌ر و ده‌شتان ده‌گه‌ڕێ
تا بکه‌وێته داوت.
”ئه‌وه داوا مه‌که لێم، خۆ له ئه‌وینت لاده‌م
”پێم له گه‌ڵ نایه بڕۆم، قه‌ت سه‌فه‌ری وا ناکه‌م.“
له لقی داره‌که‌وه، قه‌تره‌یێ ئه‌سرین باری
مه‌لی شه‌و ناڵه‌یه‌کی کرد له دڵی زاماری
ته‌ڕ ببوو چاوه‌که‌ت و دیم که نمی تێزابوو
مانگه‌شه‌و پێده‌که‌نی هێنده سه‌ری سوڕمابوو.
دێته بیرم که خه‌مۆش بووی و چ ده‌نگت نه‌ده‌هات
دڵی من مایه‌وه بۆ حه‌سره‌ت و بۆ ده‌رد و به‌ڵات
دڵ هه‌ر ئه‌و کۆتری جاران بوو که هه‌ڵنه‌فڕی له لات.
به غه‌م و ناڵه به‌سه‌رچوو شه‌وه‌که و،
به خه‌فه‌ت زۆری تریش هاته‌وه شه‌وگاری وا؛
نه‌بوو جارێ که بپرسی له دڵێ لێت ڕه‌نجا
نه‌بوو جارێ به گوزه‌ر بێیه‌وه به‌و ژوانگه‌یه‌دا ،
من به‌ڵام ...
چۆن؟ به چ حاڵێک
به ته‌نێ چوومه‌وه به‌و کووچه‌یه دا!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|