
04-16-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
میرزا ئاقا ئه‌سکه‌ری(مانی)
وه رگیر: بریا
"ناشتن"
نه له خاک‌دا و
نه له وشه شینگێڕه‌کان،
ئه‌و له ناو ئه‌و خولیایه‌دا بنێژن
که له پێناویدا مرد!
هه‌ر به‌و جۆره‌ی وا جوانیتان
ده‌نێنه ناو ئاوێنه‌کانه‌وه!
نه له ناو لمستان و
نه له ناو با گڕاوییه‌کان،
گیا له ناو کانییه‌کدا بنێژن
که له حه‌سره‌تی ئه‌ودا هه‌ڵپڕووکا.
هه‌ر به‌و جۆره‌ی وا تۆوی خۆتان
ده‌چێننه نێو ناوقه‌دی داهاتووه‌وه!
نه له ناو په‌رده‌ی فرمێسک دا و
نه له پێچێراوه‌ی پچه پچه‌کان،
ئه‌و له ناو ئه‌و باوشه‌دا بنێژن
که پێیان ره‌وا نه‌دی.
هه‌ر به‌و جۆره‌ی
که حه‌قیقه‌ت ده‌نێنه ناو روحتانه‌وه!
منیش نه له ناو غوربه‌تدا و
نه له ناو کتێبه چۆڵهکانمدا
له وڵاتێک‌دا دامهێڵنه خوارێ
که له پێناوی ئه‌ودا ژیام.
هه‌ر به‌و جۆره‌ی که گه‌نج تان
ده‌سپێرنه وێرانه‌کان!
که هاتوو که‌سێکیش په‌یدا بوو
به‌زم بگێڕێ بۆ مه‌رگی جوانی،
ئه‌و نه له ناو رقدا و
نه له ناو ئاوردا
له نێو ناوی ناحه‌زی خۆیدا بینێژن!
هه‌ر به‌و جۆره‌ی که دزێوی
ده‌نێنه نێوچاوانی ئه‌هریمه‌نه‌وه!
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|