
05-06-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
پياوێک له باڵته‌ی بارانيدا
پياوێک له باڵته‌ی بارانيدا
عه‌زیز مه‌حموودپوور
له حاند يه‌کتر تێده‌په‌ڕين. جاری وايه سوکه‌ڵه سڵاوێک و سهرهلهقهيهک. جاری واشه وێستهيهک ده‌گرين و نيگايهک دهگۆڕينهوه. هه‌ڵبه‌ت نه‌ک ئه‌وه‌ی نيگامان تێک بچڕژێ، به‌ڵکو به ئاسته‌م و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر يه‌ک له‌نگه‌ر بگرن و نه‌گرن. ئه‌وه‌ش ئه‌و وهختانهيه که له تاريکايي شه‌وانه‌دا، له‌به‌ر شۆقی دارتێلێکدا تێکدهنگوێين. خێرا نيگامان لێک دهدزينهوه. ڕوو هه‌ڵ دهماڵين و وا دهنوێنين يه‌کتر ناناسين. دوايهش به پهشۆکاوييهکی تا ڕاده‌يه‌ک ساويلکانه سه‌ر داده‌خه‌ين و وه‌ک دوو سێبه‌ری کهسيره، له حاند يه‌کتر ڕادهبوورين و به تاريکيدا ڕادهخوشێين. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێک دوور ده‌بينه‌وه، نازانم ئه‌و ، به‌ڵام من خۆفێکی نه‌ناس خۆ دهپهستێوێته ده‌روونم. خۆفێک که له سه‌ره‌تادا له بتوونه و پاشان له که‌می ده‌دا و به يه‌کجاری ده‌ڕه‌وێ. هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌گه‌مه به‌ر دهرکهکهيان و پێی ده‌ڵێم:« هه‌ر ئێستا توشی کاکت بووم و له‌وانه‌يه خۆی لێ گرتبێتين.»
که‌چی ئه‌و به بێ ئه‌وه‌ی په‌ی به دڵه‌ڕاوکێی من ببات، زۆر به ئاسپايي ده‌ستم ده‌گرێ و به‌ره‌و تاريکايي نێو درگاکهيانم به‌کێش ده‌کا. بۆی بۆته عاده‌ت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌مه لای به‌په‌له ده‌ستم ده‌گرێ و وه‌ک مغناتيسێک به‌ره‌و تاريکايي نێو درگاکهيانم ده‌با. به خۆی پێی خۆشه بخزێته ئه‌و قوژبنه تاريکه و من قه‌ت گوێم نه‌داوه‌ته ئه‌م کارانه. بۆم ده‌رکه‌وتووه به‌و تاريکاييه ده‌روونی دادهسوکنێ و باشتر ده‌توانێ قسه بکات و ته‌نانه‌ت کاره‌کانی بۆ به ڕێوه بچێ. ته‌واوه‌تی برقی ماڵه‌که و هی سه‌ر دهرانهکهش ده‌کوژێنێته‌وه. پاش ئه‌وه‌ی ده‌چينه ئه‌و جێيهی که ئه‌و پێی وايه باش‌ترين جێيه، به چه‌شنێکی تايبه‌ت ده‌ستم له نێو ده‌ستيدا ڕێک ده‌کوشێ و ده‌ڵێ:«نا مه‌ترسێ ئێستا ئه‌ويش...»
قسه‌که‌ی بۆ ته‌واو نابێ. جهزبهيهکی له حه‌ژمه‌ت تێکهوهمان ده‌گلێنێ. ده‌ستمان ده‌که‌وێته په‌ل و پۆ و هه‌ناسه‌مان سه‌رشێتانه ده‌ور ده‌گرێت. هه‌ناسه‌کانی جار له گه‌ڵ جار گه‌رمتر ده‌بن. وه‌ک ئه‌وه‌ی بيهه‌وێ له زاريهوه خۆ باوێته ده‌روونم، هاڵاوێکی به‌تين دهپهستێوێته هه‌ناومه‌وه. ده‌ستمان بێ ئامان له جوڵانهوهدايه. ئازای ئه‌نامم وهمێلوره که‌وتووه. چه‌ندين هه‌ناسه‌ی قووڵ و شی بوونهوهيهکی له ناکاو. هه‌ناسه‌کانی سارد ده‌بنه‌وه. په‌نجه‌مان لێک ده‌ترازێن و پێمان وايه ده‌بێ يه‌کتر به جێ بێڵين. ئه‌و به‌په‌له ڕوو له ژوورێ ده‌کا و له نێو تاريکاييدا نوقم ده‌بێ، منيش بێ هه‌ست و خوست درگای حهوشهکهيان پێوه ده‌ده‌م و ڕوو له ماڵی خۆمان ده‌که‌م. ده‌ستم ده‌خه‌مه گيرفانم و له زه‌ينمدا به بيرهوهری چه‌ن چرکه له‌وه‌پێشدا دێمه‌وه و ده‌روونم پڕ ده‌بێ له خۆشی. کۆڵان کپ و بێده‌نگه و تاو نا تاوێ ده‌نگی ماشێنێک به پچڕپچڕی دێته گوێ. چه‌ن کۆڵانێک تێده‌په‌ڕێنم و له کۆڵانی خۆماندا لوتمان به لوتی يه‌کدا ده‌ته‌قێته‌وه. خۆی له مليوانی باڵته بارانييهکهيدا شاردۆته‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی سڵهم لێ بکا به پارێزه‌وه له حاندم ڕاده‌بوورێ.
منيش به بێ ئه‌وه‌ی خۆم گورگه بکه‌م سه‌رم داده‌خه‌م و تيژ له حاندی تێده‌په‌ڕم. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌گه‌مه حاندی بروسکهيهک به دڵمدا ڕاده‌خوشێ. ده‌ڕۆم و به جێی دێڵم. ده‌گه‌مه‌وه به‌ر ده‌رکه‌ی خۆمان. کليلهکانم له گيرفانم ده‌ردێنم. سه‌ر وه‌رده‌سوڕێنم و ديبينم خۆی له مليوانی باڵته بارانييهکهيدا وێک هێناوه‌ته‌وه و خه‌ريکه ئاوێته‌ی تاريکايي ده‌بێ. کليلهکه ده‌سوڕێنم و ده‌چمه ژوورێ. کوت و پڕ هه‌ستێکی ناخۆش له دڵمدا ده‌ته‌قێته‌وه. دوو دڵ سه‌ر هه‌ڵده‌بڕم. چاوم لێيه که‌سێک ڕووه‌و پليکانهکانی ژوورێ هه‌ڵدێت و سه‌ره‌نگرێ ده‌دات.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|