که‌سایه‌تییه‌کی ون !
خوالێخۆشبوو میرزا "ئه‌سه‌دوڵڵا غوڵامعه‌لی" کوڕی مه‌ڕحووم بابا عیرفان له ساڵی 1268 هه‌تاوی له شاری سنه له دایک بووه.
خوێندنیسه‌ره‌تایی له زادگای خۆی ته‌واو کردووه به‌ڵام له پۆلی چوار یانپێنجدا دایکی ئه‌مری خودای بهجیهێناوه: وه‌فاتی کرد و باوه‌شی پڕ له‌مێهری دایک بوو به جه‌حه‌نده‌مێکی سارد و پڕ له مه‌ینه‌تی. عه‌زیه‌تیزڕدایک وا ده‌کا وه‌ته‌ن به‌جێ بهێڵێ و بێته بۆکان.
له‌قه‌سه‌به‌یه‌ک نیشته‌جێ ده‌بێ و به نێوی مامۆستای تایبه‌تی منداڵانییه‌کێ له ئاغاکان به نێوی حاجیبایزئاغای ئیلخانیزاده داده‌مه‌زرێ وپتر له سی ساڵ ته‌مه‌نی جوانی و جه‌حێڵی خۆی به نێوی مامۆستا لای ئه‌وانڕاده‌بوێرێ. چاوی له ماڵی دنیا هه‌ر نابێ و به شوێن ئۆقره‌ی دڵێپهرێشانیدا ده‌که‌وێته باره‌گای شێخ حیسامه‌دین(ق) و ده‌بێته یه‌کێکله نزیکانی باره‌گای ئه‌م زاته پیرۆز و چه‌ن ساڵ له نێو کوڵ و حاڵ وجه‌زبه‌ی ئه‌ودا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات. له بۆکان ده‌بێته زاوای ماڵیبارامئاغا و خوشکی سۆفی قادر و میرزا عه‌بدوڵڵای به‌هرامپوور ده‌خوازێ. ماڵ و سه‌روه‌ت بۆی مانایه‌کی نه‌بووه و تیشکی پڕ ته‌وژمی جانانه، چه‌نجاری به‌ره‌و هه‌ورامانات بۆ لای موڕشیدی ڕاده‌کێشێ. وای لێدێ هه‌ستی خاوێن‌و دڵی عارفانه‌ی لای هه‌موو که‌س ده‌درکێ و چونکه له‌و سه‌رده‌مه له‌ئاوایی" قوڵقوڵه" ژیاوه، ناسناوی شێخی قوڵقوڵه‌شی لێده‌ندرێ. به هۆیخۆشه‌ویستی شێخی حیسامه‌دینه‌وه که ناوی "عه‌لی" بوو، شۆره‌تی له "عیرفان"ه‌وه ده‌بێته "غوڵامعه‌لی" و سجیلی بۆ وه‌رده‌گیرێ. له پاشانله‌به‌ر هۆیه‌کی نادیار ماڵ دێنێته بۆکان و دووکان داده‌نێ و تاوتاو و به‌پێی ده‌رفه‌ت سه‌ری پیری خۆشی ده‌دات. ئێستاش بیره‌وه‌ری میرزا لایقه‌دیمیه‌کانی بۆکان هه‌ر هه‌یه و شتی سه‌یر له ڕاستی و پیاوچاکیده‌گێڕنه‌وه. له کاک جه‌عفه‌ری قزڵجیم بیستووه که کاتێ که‌سێک نیسکیان له‌په‌ی لێ ده‌کڕی و ده‌یپرسی چۆنه و به‌چه‌نده؟ ده‌یکوت: دایکی حسێنده‌ڵێ ئه‌وه‌یان ناکوڵێ هه‌ڵی نه‌گری باشتره به‌ڵام ئه‌وه‌یان خۆش کوڵه وقڕانێک گرانتر. میرزا دایمه له حاڵ و جه‌زبه‌ی خۆیدا بووه وته‌نیا به‌هێنانی نێوی شێخ حیسامه‌دین جه‌زم بووه. نه‌یهێشتووه وێنه‌ی لێ بمێنێت وته‌نیا به دزییه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی بزانێ، وێنه‌یه‌کی لێ گیراوه. نه‌کبڵێی شاعیر بووبێ به‌ڵام هێندێکی موناجات و چه‌ن غه‌زه‌لێکی لێ به‌جێماوه. به نه‌خۆشی بڕۆنشیت دووچار بووه و له 25 جۆزه‌ردانی1348داوه‌فاتی کردووه.
دڵبه‌ر چ ده‌بێ ڕه‌حمێ به مه‌ی بێ سه‌ر و پا که‌ی؟
به‌و شهدی له‌به‌ت ده‌ردی دڵی خه‌سته ده‌وا که‌ی
هه‌رچه‌نده که یه‌کسانه وه‌فا و جه‌وری تۆ بۆ من
چه‌ن خێره که ته‌رکی سته‌م و ڕه‌سمی جه‌فا که‌ی
بیستوومه که فه‌رمووته ده‌بێ جه‌رگی توا که‌م
ئه‌و تالیعه کوا گه‌ر تۆ به ئه‌و عه‌هده وه‌فا که‌ی
ئه‌و گیان و سه‌ر و ماڵه که‌وا من هه‌مه ده‌یده‌م
به‌و شه‌رته که زۆڵفت له دولا هه‌ردوو بلا که‌ی
چه‌ن لوتفه که جارێ به که‌ره‌م که‌شفی ڕوخت که‌ی
مسکین و گه‌دایان، به یه‌کباره به شا که‌ی
سووتاوه سه‌راسه‌ر له فیڕاقت " ئه‌سه‌دووڵڵا"
وا چاکه که ڕۆحی به نیگاهێکی فه‌نا که‌ی