په یامی من به گوی ی ئه و دولبه ره نازداره راناگا
نهسیــــم بێ سیـــم ده‌بینێ ، شل ده‌بێ ، به‌م كارهراناگا
گوتی ســـهیرت هــه‌بێ دووباره دێـــمه دیتـــنت ئه‌مما
له كـورتیدا تـــه‌مه‌ن ، وادیـــاره به‌و دیـداره رانـــاگا
وهكــوو پـــهروانـه ده‌وری لێ ده‌ده‌ن لاوانی خۆوڵاتی
گـوڵی ئـێره بـه ژوانی بـولـبولـــــی ئـــاواره رانـــاگا
نـهخــــۆش و ده‌رده‌دار و دڵبـــرینـــدارم، پرهستارێك
به حــاڵی ئه‌م دڵــه پــڕژان و پــــڕ ئــــازاره رانــــاگا
ده‌كه‌ی ماچی ده‌م و لێوان ئه‌گه‌ر هــێز و گــورێكت بێ
ده‌نا جــوانێــك بـــه ده‌ردی ئـاشـــقی بێچــــاره راناگا
هه‌تا كۆمتر ده‌بـێ پشتـم پتر ههڵدهكشــێ مـــینـــیژۆپ
ئـــیتر ده‌ستــم به داوێنــی كـــچی ئــــه‌م شـــاره راناگا
ده‌بێ بولبول له من فێر بێ غهزهڵخوێنی، بـه‌ڵام چبكه‌م
گـــرفــتارم ، چـریكهم به‌و گـــوڵ و گـــــوڵزاره راناگا
ماموستا هیمن