
06-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هیمن و.....
له نوسینی : سمایل عه‌زه‌می
پێشه‌کی
ئه‌گه‌ر هێمن ناسراوترین شاعری سه‌ده‌ی بیسته‌می کورده‌واری نه‌بێ، یه‌کێکه له بنکه‌کانی هه‌ره مه‌زنی ئه‌ده‌بی که زۆر کارتێکردنی بووه له سه‌ر به‌ره‌کانی دوای خۆی و خوێندنه‌وه‌ی هێمن به‌م کۆڕه کۆتایی پێنایێت. ئه‌کرێ ده‌قی هێمن له چه‌ن بواری جیاوازدا بخرێته به‌رباس و لێکدانه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه؛
یه‌که‌م؛ وه‌ک ئه‌دیب- شێعری هێمن پڕه له جوانناسی و جوانکاری هه‌م له ئارایه کلاسیکی یه‌کان که‌ڵکی گرتووه هه‌م له فۆرمه نوێ کان.
دووهه‌م؛وه‌ک رۆشنبیر- نووسراوه‌کانی هێمن هه‌ڵگری گه‌لێک دروشم و پلانی و ئامۆژگارییه، وه‌رگێڕانی له ئه‌ده‌بی بێگانه‌وه ته‌نیا بۆ وه‌رگێڕان نه‌بووه، به‌ڵکوو ئه‌وانه‌ی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه که له‌گه‌ڵ هه‌ست و بیروباوه‌ڕی رێککه‌وتوون. نووسینه‌وه وپیاچوونهوهی له ئه‌ده‌بی فۆلکلۆر و کولتووری کوردیشی له باری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌ند وه‌رگرتووه و باوه‌ڕه‌کانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر عه‌شق و ئازادی و مرۆڤ دۆستی له‌و دهقگهلهدا زق کردۆته‌وه.کتێبی ((پاشه‌ڕۆک)) به‌ڕای من مانیفێستی هێمنه.
سێهه‌م؛ وه‌ک خه‌باتگێڕ- که ئه‌توانم بڵێم حه‌ماسه و وڵاتپارێزی هێمنیان کرده شاعر.
چواره‌م؛وه‌ک چالاکێکی بواری ئاشتی و ئارامی و ماڤ خوازی - بانگه‌وازی هێمن هه‌موو گه‌لان ئه‌گرێته‌وه و بۆ کوردیش به شێوه‌یه‌کی زۆر ئه‌مڕۆییانه له ئینسان به هه‌موو ماڤه رهواکانیهوه ئه‌دوێ...
له هه‌موویان گرینگتر و بهرچاوترو بگره وه‌رچه‌رخانێکی به‌نیازی زه‌مانه وژیرانه، نووسه‌رێکی مۆدێڕنی ئه‌مڕۆیی یه که به دانانی گۆڤاری به‌نرخی سروه* بنکه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی ناڕه‌سمی به‌ربڵاو له به‌شێکی هه‌ره‌گرینگی کورده‌واری سه‌رهه‌ڵئه‌دات که کارئه‌کاته سه‌ر ره‌وتی ئه‌ده‌بی به‌ره‌کانی دوای خۆی و ته‌شه‌نه ئه‌کاته ناوه‌ڕۆکی ئه‌ده‌بیاتی کورده‌واری به گشتی...
ره‌نگه له‌سه‌ر جوان ناسی له شێعری هێمن دا به‌سه‌دان لاپه‌ڕه نووسراون و به ده‌یان وتار بێژراون ،به‌ڵام به‌ڕای من زۆرن ئه‌وانه‌ی که هێشتا نه‌وتراون و وه‌به‌رباس نه‌خراون . یه‌ک له‌و باسه گرینگانه زمان شكێنی و داهێنان-به مانا شێعری و ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌که‌ی- ده‌رخستنی کارکردی فه‌رهه‌نگی ، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانییه‌کانی زمانه . که له شێعری هێمن دا به جوانی ره‌نگیانداوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها لایه‌نی زمانی هێمن له شێعری ئێواره‌ی پاییزدا به‌نیسبه‌ت به‌رهه‌مه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌کی به‌رچاویان هه‌یه. وشه له شێعری ئێواره‌ی پاییزی هێمن دا مانای جیاوازتره و به نسبه‌ت ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که ((ناڵه‌ی جودایی)) ئه‌نووسرێت ،کارکردی نائاسایی پێدراوه. هه‌ر بۆیه له نێو به‌رهه‌مه به‌نرخه‌کانی هێمن دا ، ئه‌و به‌رهه‌مه و له ناو ئه‌وانه‌یشدا ئێواره‌ی پاییز جیاوازه،ده‌رخستنی چه‌ن لایه‌نی جوانناسی و کارکردی ئه‌ده‌بی نوێی زمان، وه‌ک هونه‌ری مۆدێڕن له شێعری ئێواره‌ی پاییزپێخۆری سه‌ره‌کی ئه‌م نووسراوه‌یه.
هێمن، که‌شف و داهێنان
خۆرخه لوییس بۆرخس ئه‌ڵێ ( هه‌رکات لاپه‌ڕه‌یه‌کی سپی ئه‌بینم له به‌رانبه‌رم دا ، واهه‌ست ئه‌که‌م که ئه‌شێ له سه‌ره‌تاوه ئه‌ده‌بیات بۆ خۆم که‌شف بکه‌م)).1 ئه‌م وته له ناخیخۆی دا دوو دڵه‌ڕاوکه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بیات به‌تایبه‌ت شێعر، یه‌که‌م ؛ئه‌رکی نووسه‌ر که‌شف کردن و داهێنانه. دووه‌م؛به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی کاتێک ئه‌خوڵقێ که داهێنان ڕووده‌دا.شاعری وه‌کوو هێمن هه‌رگیز ئه‌ندامی بنکه‌یه‌کی تایبه‌تی ئه‌ده‌بی نه‌بووه و بۆی نه‌ڕه‌خساوه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای نووسینه‌وه هه‌ستی کردووه که ئه‌شێ بابه‌تی جوانتر و جیاوازتر بنووسێ هه‌ر وه‌ک خۆی ئه‌ڵێ (شێعره‌کانم پوخته نه‌بوون.لاسایی شاعره کۆنه‌کانم کردبوو،هه‌موو جۆره شێعرێکم دانابوو...ده‌فته‌ره سوور له سه‌ر کڵی ته‌ندوور بوو به قه‌قنه‌س...راسته هه‌مووی مه‌وزوون بوون و قافیه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام لاسایی کردنه‌وه‌ی ته‌واو بوون و هه‌ستی شاعرانهی خۆمیان که‌م تێدا بوو...زۆر شێعری وام فڕێ داون.))2
دوای ئه‌و ئه‌زموونه ،هێمن ده‌س پێ ده‌کاته‌وه و ئه‌مجار به‌شێوه‌یه‌کی جیاوازتر ئه‌نووسێت هه‌رچه‌ن به‌ڕای هێندێک ؛هێشتا له ژێر کارتێکردنی ئه‌ده‌بی فارس و شاعرانی کورد وه‌کوو؛نالی نه‌هاتووه‌ته ده‌رێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێعره‌کانی وه‌زن و قافیه‌یان هه‌یه و له‌گه‌ڵ ده‌ستووری فارسی‌دا رێک ئه‌که‌ون و به شێوه‌ی غه‌زه‌ڵ و مه‌سنه‌وی و قه‌سیده و دووبه‌یتی نووسراون. به‌ڵام ناوه‌ڕۆکی شێعری هێمن جیاوازییه‌کی به‌رچاوی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی که له سه‌رده‌مێکی جیاوازدا ئه‌ژی و کۆمه‌ڵگا به هه‌موو لایه‌نه‌کانیه‌وه کار ئه‌که‌نه سه‌ر شاعر، هاوکات به‌کارهێنانی وه‌زنی په‌نجه‌یی- ئه‌و وه‌زنه‌ی که بناغه‌ی گۆرانی و به‌سته و لاوکی کوردییه و کۆڵه‌که‌یه‌کی هه‌ره گرینگی که‌شف و داهێنانه وبناغه‌ی گۆڕانه له شێعری گۆران دا- ده‌ستی هێمن بۆ داهێنان ئاوه‌ڵاتر ئه‌کات.هێمن گۆران به پێشڕه ، نوێکار ،جوانپهرهست و رۆشنبیر ده‌زانێ ،هه‌موو سفه‌تێکی جوان ئه‌خاته پاڵ گۆران؛ خۆش خه‌یاڵی و ناسک بینی ، شاره‌زایی و هه‌ستی پاک ، شێعری پڕسۆز و ...ئه‌گه‌ر ئه‌م فاکته‌رانه له ده‌زگایه‌کی مه‌عریفی و پێناسه‌ی شێعری دابنێین سه‌رنجمان بۆ لای هه‌ندێک بنکه و مه‌کته‌بی ئه‌ده‌بی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان راده‌کێشێ و بۆمان ده‌رئه‌که‌وێ که هێمن شاعرێکی سه‌رده‌میانه بووه وپێشوازی له داهێنان و که‌شفی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری کردوه، هه‌ر بۆیه وه‌زن و قافیه و ئارایه کلاسیکییه‌کان له شێعری هێمندا بناغه نین به‌ڵکوو په‌راوێزێکی ئێجگار جوانن، ئه‌مه‌یش پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می خۆی بووه و بۆ هێمن که‌شفه و بۆ شێعره‌کانی داهێنانه.
هه‌ر له سه‌رده‌می هێمندا، زۆر که‌س به‌تایبه‌ت فۆرمالیسته‌کان و له ناو ئه‌وانیش دا زیاتر فۆرماڵیسته رووسییه‌کان، بۆ جیاکردنه‌وه‌ی زمانی شێعر له کارکرده‌کانی دیکه‌ی زمان وه‌ک؛ کارکردی زانستیانه و به‌کارهێنای رۆژانه ،... ئاماژه‌یان به چه‌ن خاڵی تایبه‌ت ئه‌کرد وه‌کوو؛ ئه‌دیبانه نووسین ، سڕینه‌وه‌ی باری ئاسایی وشه و داڕشته و ...هه‌رچه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یش کۆک بوون که ئاڵ و گۆڕ له‌شێوه‌ی روانین به‌و پێوه‌ره باوه‌ڕپێکراو و عاده‌ت کردووانه بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵ و گۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی کارێکی دژوار و بێ ئه‌نجامه. بۆیه هاتنه سه‌ر ئه‌و رایه که؛((هونه‌ر به‌شێک له بینای کۆمه‌ڵایه‌تی پێک دێنێت و پێوه‌ندییه‌کی دیالێکتیکی له گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا ساز ده‌کات وئاڵ و گۆڕی هاوئاهه‌نگی به‌سه‌ردادێ، به‌ڵام کارکرده جوانناسییه خۆکرده‌کانی ده‌پارێزێ و سووره له سه‌ر ئێوه‌ت کردنیان.))3
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی کاری ئه‌ده‌بی ئه‌وه‌یه که به که‌ڵک وه‌رگرتن له جوان ناسی و به‌کارهێنانی سه‌ناعه‌ته ئه‌ده‌بییه‌کان و گۆڕانی هێما و وێناکان ،شته‌کان به جۆرێک بخاته به‌رچاو که خوێنه‌ر وا هه‌ست بکات بۆ یه‌که‌م جاره رووبه‌ڕوویان ئه‌بیته‌وه. ئه‌مه هۆکارێکه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانێت خوێنه‌ر له بازنه‌ی ده‌قی ئه‌ده‌بی دا بهێڵێته‌وه و سرنجی بۆ لای ناوه‌ڕۆک رابکێشێ.هێمن هه‌ستی به‌وه کردوه و سه‌ناعه‌ت و جوانکاری هونه‌ری جوانناسی خۆی ئه‌وێ . ده‌زانێ ئارایه ئه‌ده‌بییه‌کان بۆ سه‌رده‌مێک شیاون و سه‌رده‌می نوێ هونه‌ری جوانناسی نوێ ی ده‌وێ، به‌شێک له خۆشه‌ویستی گۆرانیش له لای هێمن ئه‌وه بووه، هه‌روا که به‌شێک له خۆشویستنی هێمن له لای ئێمه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕانه که له شێعری ئه‌ودا به‌دی ئه‌که‌ین..گۆڕان و داهێنان له شێعری هێمندا زۆرتر له سه‌ر ساختی زمان و ناوه‌ڕۆک و مامڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا رووده‌دا.ئه‌و وشه له شێوه‌ی ئاسایی وکارکردی هه‌میشه‌یی خۆی ئه‌ترازێنێ و ئه‌رک و قورسایی نوێ ی ئه‌خاته‌سه‌ر.به‌تایبه‌ت له شێعری ئێواره‌ی پاییزدا کارکردی وشه به‌نیسبه‌ت شێعری سه‌رده‌می هێمن وه هه‌روه‌ها به نیسبه‌ت شێعره‌کانی پێشتری خۆی جیاوازه.
دوور قاقایه‌کم گوێ لێ بوو ده‌تگوت گولله‌م پێوه ئه‌نێ
چۆن به ئێواره‌ی پاووزیش ئی وا هه‌یه پێبکه‌نێ!؟
پێموایه شاعرێکی فارس وتوویه؛((له نێو شته ئاسایی یه‌کان، یه‌کێکیان زۆر ئاسایی تر خۆی ئه‌نوێنێ ، ورده ورده له باری ئاسایی ده‌رئه‌چێ، ئه‌وکات زقتر و نامۆتر دێته به‌رچاو . بۆیه ئه‌توانین بڵێین له نێو شته نامۆکان میراتێک له ئاسایی بوون ،بوونی هه‌یه...ئه‌مه له جه‌غزێکدا له ئاسایی بوون خۆی ئه‌پارێزێت.))خۆپاراستن له ئاسایی بوونه‌وه بۆ هونه‌ر و به‌تایبه‌ت شێعر خۆپاراستنه له له‌بیرچوونه‌وه.هێمن له‌م مه‌سه‌له ئاگاداره، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ناتوانێ به‌وشێوه‌یه درێژه به نووسین بدات که پێشتر له تاریک و روون‌دا نووسیویه، ساڵانی ته‌نیایی و دووری و ئاواره‌ییش کارئه‌که‌نه سهرناوشیاری شاعرتاوهکوو شێعرێک بخوڵقێت که هه‌م له باری ره‌واڵه‌ت((فۆرم))ه‌وه جیاوازبێت، هه‌م هه‌ڵگری دونیایه‌کی تاڕاده‌یه‌ک جیاوازبێت، دونیای مرۆڤی کورد وه‌ک تاکێک له کۆمه‌ڵگا،تاکی کورد به هه‌موو ئاوات و دڵه‌ڕاوکێ و خه‌م و تهنیاییهکانیهوه. هه‌روه‌ها ئیماژ((تابلۆنهخشاندن))و ئیجاز((کورت نووسین- brevity)) به‌شێوه‌یه‌کی نوێ له شێعره‌که‌یدا ره‌نگ بداته‌وه.ئه‌و تابلۆیانه‌ی که له شێعری ئێواره‌ی پاییزدا ئهنهخشرێن زه‌ینی((subjective))ترن، له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌رکامه‌یان مانای سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه.
له ئاسۆیه‌کی دووره‌ده‌ست ئاوا بوو زه‌رده پاییزی
ده‌تگوت بووکێکی بێ نازه په‌رده جێ دێڵێ به زی‌زی
په‌ڵه هه‌ورێکی چڵکنه گرتی سووچێکی ئاسمان
گه‌ڵای زه‌ردی دارێک وه‌ری زریان بردی به‌ره‌و نه‌مان
یه‌کێکی تر له خاڵه به‌رچاوه‌کانی ئێواره‌ی پاییز ئه‌وه‌یه که بۆچوون و رای جیاواز هه‌ڵئه‌گرێ و له لای خوێنه‌ر به پێی شوێن و باری ده‌روونی و بیری جیاوازه‌وه لێکدانه‌وه‌ی جیاجیای ده‌بێت.
ئارام ئارام به لۆژه لۆژ ئه‌وا به‌ره و ماڵ بوومه‌وه
نه که‌س له پێشمدا ده‌ڕوا نه که‌س دیاره به دوومه‌وه
شێکلۆفسکی ئه‌ڵێ ( جیا له‌وه‌ی که زمانی شێعر له ئاستی خۆیدا نوێ و تازه‌یه و نه‌بینراو و نادیار و که‌شف نه‌کراوی وشه ده‌رده‌خا ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ده‌قێکی نوێ و نائاسایی به‌رهه‌م ئه‌هێنێت)).((شێعر دوو دژ له خۆ ده‌گرێ؛ شێعر به وشه بیرده‌کاته‌وه ، به‌ڵام ناپاکیشی له‌گه‌ڵ ده‌کات، شێعر پشت به وشه ئه‌به‌ستێ به‌ڵام ئاره‌زوو ده‌کا تێیپه‌ڕێنێ، شێعر ناپاکی له‌گه‌ڵ ((زمان)) و ((ئاگایی دژ))ی ناو زمان ده‌کات. زمان مامڵه له‌گه‌ڵ شتی ئاماد(ئاسایی) و ده‌سته‌مۆدا ده‌کا، مامڵه له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی هه‌موان کۆکن له‌سه‌ر ره‌وایی گه‌یاندن تێیدا، له کاتێکدا شێعر مامڵه له‌گه‌ڵ زماندا ده‌کات. زمان به‌ره‌و رابردوو ده‌ڕوات، شێعر به‌ره‌و ئاینده. زمان له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه گفت وگۆ ده‌کا که له‌گه‌ڵ سه‌مت و مه‌رجه‌عی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌گونجێت، که‌چی شێعر ئه‌و سه‌مته کۆمه‌ڵایه‌تییانه تێک ده‌دات.) کاری هونه‌ر و به‌تایبه‌ت شێعر، شکاندن و به‌زاندنی داهێنه‌رانه‌ی شته ئاسایی کانه به‌و مه‌رجه‌ی که بتوانێت هه‌ستێکی تازه وپڕ هیوای مناڵانه له ئێمه‌دا زیندوو بکاته‌وه و بیخاته سه‌ر ده‌سکه‌وته هه‌میشه‌یی و جێکه‌وتووه‌کان. ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێچه‌وانه‌ی زانست ، به‌ره‌و ئه‌و ئاسته ناچن که ساختێکی مونه‌زه‌م و مه‌فهوومی باوه‌ڕپێکراو به دونیا ببه‌خشن، به‌ڵکوو ئه‌یانه‌وێ به شکاندن و به‌زاندن و ده‌سخستنه ناو وشه و ساختی زمان ، ده‌لاقه‌یه‌ک بکه‌نه‌وه تا ئێمه به چاوێک جوانتر و تازه‌تر و نامۆتر ژیان و مرۆف هه‌ست پێبکه‌ینه‌وه.
1-این هنر شعر-لاپه‌ڕه‌ی132- تاریک و روون،له‌کوێوه بۆ کوێ-لاپه‌ڕه‌ی 15 3- درامدی بر فورمالیسم-لاپه‌ڕه‌ی425- بیری ڕه‌خنه‌یی هاوچه‌رخ- نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د.لاپه‌ڕه‌ی225*ئه‌و ره‌وته تا چه‌ن ساڵی پێش له‌و گۆڤاره درێژه‌ی هه‌بو
*ئه‌م وتاره بۆ ((کۆڕی رێزگرتن له ماموستاهێمن له شاری مه‌هاباد))ئاماده‌کرابوو
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|