
06-19-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
"هێمنی موکریانی" ،ئەستێرەیەکی گەشی ناو ئاسمانی تۆرە و ئەدەبی کورد
محەممەد ئەمینی شێخولئیسلامی موکری ناسراو بە "هێمن" ساڵی 1300ی هەتاوی، 1921ی زایینی لە گوندی "لاچین" ی نزیک سابڵاخ لەدایک بوو.
هێمن ،پاش سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی و ساڵی 1983 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی "سەلاحەدینی ئەییوبی" لە شاری ورمێ دانا.
ئەو ناوەندە له بەهاری 1985ەوە گۆڤارێکی وەرزانەی چاندی لە چاپ دابە ناوی" سروە" کە "هێمن" تاسەردەمی کۆچی دوایی بۆ خۆ بەرپرسی بوو .
هێمن ،بەرلە ئینقلاب و ساڵی 1357ی هەتاوی هاریکاریی ڕۆژنامەی "کوردستان"ی چاپی تارانی دەکرد.
لەگرینگترین بەرهەمەکانی مامۆستا "هێمن "دەکرێ ئیشارەت بدەینە :
- تاریک و ڕوون - شیعر 1974
- پاشەرۆک - شیعر‌و پەخشان
- ناڵه‌ی جودایی – شیعر -1979
- توحفەی موزەفەرییە ، کۆکردنه‌وه و په‌راوێز بۆ نووسین
- چەپکێ گوڵ و چەپکێ نەرگیز
- هەواری خاڵی
بابەتێکی نەمر مامۆستا "هێمن"مان لە گۆڤاری سروە هەڵبژاردووە کە بۆچوونی ئەومان لەسەر چەند بۆنەیەکی ئێرانی بۆ ڕوون دەکاتەوە.
بێگومان هه‌مووان ئاگادارن که یەکێک لە کۆنترین جەژنەکانی سەرپاک ئێرانییەکان،جەژنی دێرینی نەورۆزە. مامۆستا هێمن، سەبارەت بەم جەژنە کۆنە دەڵێ: من پێم وایە ئەم ڕۆژە پیرۆزە و ئەم جێژنە گەورەی زۆربەی گەلانی ڕۆژهەڵات، پێوەندیی بە ئابوورییەوە هەیە . جا ئیجازە بدەن بە کورتی لەو بارەوە بدوێم.
بابە با نەخوێندەواریش بم، خۆ ئەوەندەم لە خوێندەواران بیستووە کە ئەو گەلانەی بە زمانەکانی ئێرانی دەدوێن لە ڕۆژگارێکدا کە نە من دەزانم کەنگێیە و نە ئەو کەسانەی خۆیان بەمێژووزان و مێژووناس دەژمێرن ؛ بۆیان ساغ بوەتەوە چەند هەزار ساڵ دەبێ لە قەفقازەوە سەرەوژێر بوونەوە و هەریەکە بۆ لایەک ڕۆیشتن. ئەم گەلانە هەموویان شوانەوێڵە و مەڕدار بوون و ژیانیان بە پشت و گوانی ئەم گیانلەبەرە خوێن شیرین و بەستەزمانە کەزۆرزوو دەستەمۆ بووە، دابین کردووە.
ڕوونتر بڵێم خۆراکیان لە شیر‌و پۆشاکیان لە خوری ئەو حەیوانە بووە. جا بۆیە خۆشیان ویستووە و گەرمێن و و کوێستانیان دەگەڵ کردووە و بە دوای هەوار و لەوەڕگەدا وێڵبوون و گەڕاون .
دەزانم کوردیش ، یەکێک لە و گەلانەیە لە پێشدا شوانەوێڵە بووە ؛ئێستاش ئەگەر کارەساتی ڕۆژگار لێ گەڕێ، کەیفی لە شوانەتییە و وڵاتەکەشی بۆ ئاژەڵداری یا بە زمانی ئیمرۆ "دامداری" و "دامپەروەری" دەناڵێ.
ئێستاش هەرچەند مەڕداری لە کوردستاندا بەداخەوە زۆر کەم بووە و دامپەروەرەکان کاتی بەران تێ بەردانیان گۆڕیوە بەڵام ئەو دابە هەر نەگۆڕاوە و هەرکەس کرتکە مەڕێکی بێ ،ئەو ڕۆژە بەران دەمەڕی دەکا. میوانداری لە جیرانان دەکا ،مێوژ و خورما و شیرینی دەدا بە منداڵان و ئەگەر خەڵاتێکی زۆرباش بۆ شوان لە ئەستۆی بەران نەکا ،کاکی شوان نایەڵێ بەرانی ڕەنگاو بچێتە نێو مێگەل.
بەڵام زۆر دوور نییە هەر بە بیری من مەڕدار لە ئاخر و ئۆخری مانگی "مێهر " بەرانیان دەمەڕ کردووە و جێژنی مێهرەگانیان بۆ کردووە. دیارە ئەو جێژنە ئەوەندە گەورە بووە کە عەرەب وەریانگرتووە و کردوویانە بە "میهرەجان" و بە هەموو ڕۆژی خۆش دەڵێن "میهرەجان".
مەڕ بە پێنج مانگ دەزێ .پێشینیان دەڵێن بەرخ، پاش سەد ڕۆژ ڕووحی وەبەردێ و مەترسی بەرئاویشتن کەم دەبێتەوە. جێژنی "سەدە" کە ئێستاش لە زۆر شوێنی کوردستان دەیکە ن وپێی دەڵێن "بێڵندانە " پێوەندیی دەگەڵ ئەم باسە هەیە .
دوو مانگ پایز و سێ مانگ زستان ، دەکاتە پێنج مانگ و لەشەوی ئەوەڵی بەهاردا زەوی مەڕدێ و جێژنی هەرەگەورەی مەڕدارە.
پێم وانییە پێویستیی بەڕوون کردنەوە بێ، بەرخی مەستەشیر پاشی سێزدە ڕۆژ دەبێ لە کۆز دەرکرێ و بە زاوەماک بیبەیە لەوەڕ ئەوەش سێزدە بەدەرەکە مان.
ئه‌و بابه‌ته‌ی خرایه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌رانی هێژا،کورتکراوه‌ی بابه‌ته‌که‌ی مامۆستا "هێمن" بوو سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز.
له‌بیر نه‌که‌ین "هێمن" ،یه‌کێکه له شاعیره هه‌ست ناسک و پاراوه‌کانی کورد و له سه‌رانسه‌ریی هه‌ڵبه‌ستی دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ت به‌رچاو ده‌که‌وێ.
ئه‌مه‌ش هۆنراوه‌یه‌کی ههرهناسکی" هێمن" به ناوونیشانی "گریانی نیوه‌ی شه‌و":
گریانی نیوه شه‌و
شه‌وانه ئه‌و ده‌مانه‌ی شه‌و ده‌گاته کاتی نیوه‌ی شه‌و
خه‌ڵک نووست و له چاوی من که‌سه‌ر دیسان ڕه‌واندی خه‌و
سکووتێکی به‌سام سه‌رتاسه‌ری ئه‌م دێیه داده‌گرێ
ده‌ڵێی هه‌ر زینده‌وارێکی هه‌یه له‌و دێیه‌دا ده‌مرێ
له هیچ لایه‌ک خشپه‌یه‌ک نایه،چرای ماڵێکی ناییسێ
به ئه‌سپایی له ماڵ دێمه ده‌رێ،ده‌خوشم وه‌کوو نیسێ
ته‌ک و ته‌نیا به‌ئارامی ده‌چم بۆ گرده‌که‌ی به‌ردێ
به‌دڵته‌نگی و کز و خه‌مناکیی ڕاده‌کشێم له‌سه‌ر به‌ردێ
ده‌که‌م جا سه‌یری ئه‌ستێران و هه‌ڵده‌مژم شنه‌ی شه‌وبا
شه‌و و بێده‌نگیی چه‌ند خۆشه،هه‌میشه خۆزگه هه‌ر شه‌و با
وه‌کوو ئاواڵی چاک ،ئه‌ستێره‌کان گوێ ڕاده‌دێرن بۆم
هه‌تا بۆیان به‌یان که‌م، موو به‌موو ڕازی ده‌روونی خۆم
کوڵم هه‌ڵده‌ستێ ئه‌و جاره و له‌به‌ر ده‌ردم ده‌ناڵێنم
هه‌تا ئاوری دڵم ده‌کوژێته‌وه، ئه‌سرین ده‌بارێنم
شه‌وانه گه‌ر نه‌که‌م ئه‌و شیوه‌ن و ناڵین و گریانه
ده‌سووتێنێ وجوودم ،ئاگری ئه‌م جه‌رگه بریانه
به‌ڵی گریانی نیوه‌ی شه‌و ده‌کا ناسۆری دڵ، مه‌رهه‌م
کوڵ و کۆم داده‌مرکێنێ و به‌جێ دێڵێ دڵی من خه‌م
رادیو فرهنگ برون مرزی
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|