ئه‌سپ و كه‌ر له ئاژه‌ڵه شیرده‌ره‌كانن و سه‌ر به یه‌ك خێزانن. ئه‌م ئاژه‌ڵانه له ده‌شتایی و له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه گژوگیاو ئاوی لێیه. ئه‌سپ به‌شوه‌یه‌كی گشتی به كۆمه‌ڵ ده‌ژین. ئه‌سپ پێش شه‌ش هه‌زار ساڵ ماڵی كراوه، هه‌ر ئه‌و كاته‌ش مرۆڤ سه‌گ و بزن و مانگا‌و مه‌ڕ و به‌رازی ماڵی كردووه .
توانای بینین و بۆنكردن و بیستنی ئه‌سپ له مرۆڤ به‌هێزتره، چاوه‌كانی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سه‌ره درێژه‌كه‌یدایه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی ئه‌سپ ده‌دات كه به‌باشی شت ببینێت ته‌نانه‌ت له‌كاتێكیشدا كه ده‌له‌وه‌ڕێت. گوێچكه‌كانیشی درێژن و ده‌توانێت ڕووی بكاته شوێنی ده‌نگ و گوێی لێبێ. كاتێ گوێچكه‌یه‌كی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات و گوێچكه‌كه‌ی تری به‌ره‌و دواوه ده‌بات ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه نیگه‌رانه، كه هه‌ر دوو گوێچكه‌شی بۆ دواوه ده‌بات ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه تووڕه‌یه. ئه‌سپ به‌ئاسانی شوێنی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌زانێت چۆن بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه. ته‌نانه‌ت به تاریكیش ڕێگه‌ی خۆی بزرناكات .
مایین ماوه‌ی ئاوسبوونی یانزه مانگه، كه جوان‌و له‌دایك ده‌بێت، ته‌واو گه‌وره بووه‌وه، پاش چه‌ند كاژێرێك ده‌توانێت له‌سه‌رپێی خۆی بووه‌ستێت وبه‌دوای گوانی دایكی‌دا بگه‌ڕێت. پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌كیش ده‌توانێت بله‌وه‌ڕێت و گیا بخوات .
ئه‌سپ ڕۆڵێكی زۆری هه‌بووه له ژیانی مرۆی كۆندا، به هۆی ئه‌سپه‌وه گواستنه‌وه‌یان ئاسانتربووه و له‌هه‌مان كاتدا بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌ك له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر به‌كارهێنراوه. هه‌روا له شه‌ڕدا به‌كارهێنراوه. له‌م سه‌دساڵه‌ی دواییدا ئه‌سپ بووه به یه‌كێك له‌و ئاژه‌ڵه ماڵییانه‌ی كه زۆر خۆشه‌ویست بووه .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
ویرایش توسط behnam5555 : 06-23-2011 در ساعت 05:35 PM
|