
06-23-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
وشتر
وشتر گیاندارێكی گه‌وره‌یه، زیاتر له ناوچه بیابان و گه‌رمه‌كاندا ده‌ژی. به زۆری له‌بیابانه‌كانی ئاسیا و باكووری ئه‌فریقیا ده‌ژی. وشتر له ئه‌سپ گه‌وره‌تره، نزیكه‌ی دوو مه‌تر له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه به‌رزه. دانیشتوانی ناوچه بیابانیه‌كان كه‌ڵكێكی زۆر له وشتر وه‌رده‌گرن، بۆ گواستنه‌وه شتومه‌ك، كه‌ڵك له شیره‌كه‌ی و گۆشته‌كه‌ی وه‌رده‌گرن، پێسته‌كه‌ی بۆ پێڵاو دروستكردن و تووكه‌كه‌ی بۆ جل و به‌رگ به‌كارده‌هێنن . وشتر دوو جۆری هه‌یه: وشتری یه‌ك كۆپاره و وشتری دوو كۆپاره. كۆپاره‌ش ئه‌و به‌شه ئاوساوه‌یه كه له‌سه‌ر پشتی به‌رزبووه‌ته‌وه و خۆراكی تێدا پاشه‌كه‌وت ده‌كات، هه‌ربۆیه وشتر له بیابانه‌كاندا هه‌ڵده‌كات و ده‌توانێ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێ به‌بێ ئاو و خواردن بژی. گه‌ر وشترێ بۆ ماوه‌ی ده ڕۆژ ئاوی نه‌درێتێ ئه‌وا به جارێ ده‌توانێت ده سه‌تڵی گه‌وره ئاو بخواته‌وه. وشتر چه‌ند گه‌ده‌یه‌كی هه‌یه، هه‌ر وه‌ك هه‌ندێ ئاژه‌ڵی تر كه خواردنه‌كه یه‌كسه‌ر قوتده‌ده‌ن پاشان جارێكی‌تر ده‌یهننه‌وه ناو ده‌میان و ده‌یجوونه‌وه به‌م كرداره ده‌وترێت كاوێژكردن . وشتر ئاره‌ق ناكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت پارێزگاری به‌و به‌شه ئاوه‌وه بكات كه له له‌شیدا هه‌یه. دوو چین برژانگی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی له لمی بیابانه‌كان و له سه‌رمای شه‌وان بپارێزێ. هه‌روا ده‌توانێت كونه گوێ و لوتی بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه لمیان تێنه‌چێت . وشتر ده‌توانێ 450 كیلۆگرام هه‌ڵگرێت و له ڕۆژێكدا 47 كیلۆمه‌تر بڕوات . ئه‌وه‌ی سه‌یره وشتر له‌گه‌ڵ هیچ ئاژه‌ڵێكی تردا هه‌ڵناكات به‌ڵام هاوڕێیه‌كی دێرینی مرۆڤه . وشتری نێرینه پێیده‌وترێت لۆك و مێیینه‌ش سایه، ئه‌وه‌ی كه به‌خێویده‌كات پێیده‌وترێت ئاروان واته وشتره‌وان .
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|