ئاواڵی چه‌ند خه‌شاب و فیشه‌کدانی به‌تاڵ
پڕ له بارمته‌ی هه‌ناسه،
دزی هه‌موو ڕۆژێ بانگی مناره‌ی چه‌ند شه‌قام ئه‌ولاتر
سۆنگه‌ی پلارهاوێژی مناڵی ئه‌م ڕیزه ماڵه
چه‌ند ته‌لیسی پڕ له گڵ، حه‌سار و شانده‌ری هه‌رێمم
کۆنسولخانی بێده‌نگیم و [هه‌را] وڵاتی ده‌رێ
زارخۆشانی که‌لێن لاتاوی وتاری هۆ و هه‌رزه کۆڵان گه‌ڕانه
حه‌ساوگه‌ی ڕه‌م و ڕه‌مکێشی تۆزوخۆڵی ئه‌م ڕێگه‌یه
ڕێسی قسه و باسی ئه‌م ژنه داوێن لارانه‌ش
گه‌رچی ڕیتکه‌ی دیمه‌نی شه‌ڕگه‌ی مێژووم
له ناخما لێک نادرێ ترپه‌یه‌ک
جه‌یازی ماڵه‌که‌م یه‌ک - دوو نێو قه‌دی بێ‌که‌ڵک
سێ - چوار پۆتینی بێ‌واده
پێنج - شه‌ش ئاوڕگی شوانه‌کانی ئێواره‌ی لادێ/ ده‌سته‌دارێکە قامیشی و پلار و تیری گه‌مه‌ی مناڵان
په‌ڕاوێک په‌ڕی جیا و
هه‌زاران جێ پێی سێحه‌ب نه‌ناس
مه‌ته‌رێزم
شاعیرترین واده نه‌ماوی ئه‌م دیاره
له ناوه‌رۆکی حاجه‌تما
ناوی هاتۆ به [دڵ]
ڕۆژه بارانێکه‌ی ڕه‌وه‌کی خه‌ونتانم په‌نا دابوو له شه‌وبوون
له گه‌ڵ قوڕوچڵپاوی بوومه‌لێڵی خه‌ون و نه‌خه‌ونتان
چه‌سبی پێڵاوی ڕێبواڕێک بوو
پێی بڵێن بمداته‌وه
شه‌رته ئیتر
بۆ گه‌رم‌کرنه‌وه‌ی هه‌نیسکی که‌س
نه‌یهێنمه خوار له تاقی خۆی
ئاره‌زوو ئه‌حمه‌دی ــ مه‌هاباد