
07-08-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كورته چیرۆكێك به بڵیندایی جیهان -
"مریه‌م قازی"
مشكی یه‌كه‌م: چی دیكه‌م پێ ناخورێ!
مشكی دووهه‌م: به‌ڵام ده‌بێ بیخۆی!
مشكی یه‌كه‌م: ئه‌تۆ بۆ خۆت برسیته بۆیه وا به من ده‌ڵێی، دوو ڕۆژه چت نه‌خواردووه، ڕاوه‌سته با بڕێكت بده‌مێ.
به‌ڵام كه بڕێكی خوراكییهكه بۆ هاویشت ده‌گه‌ڵ وه‌ی كه هه‌موو توانای خۆی له كار كردبوو نه‌ی گه‌یانده ئه‌و به‌ری قه‌فه‌سه‌كه، مشكی دووهه‌م تا ئه‌و جێگایه‌ی توانی بووی خۆی ههڵاویشتبوو.
مشكی یه‌كه‌م: بمبووره بۆم جێ به جێ نابێ.
مشكی دووهه‌م: زگم دێشێ زۆرم خوارد.
مشكی یه‌كه‌م: ئه‌منیش زگم زۆر دێشێ! برسیمه!
مشكی سێهه‌م له پڕ هاته ژوورێ و سرنجی مشكی ژماره یه‌ك و دووی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا.
مشكی یه‌كه‌م: باوه‌ڕ ناكه‌م گهڕابێیهوه.
مشكی دووهه‌م: چوویه كوێ؟
مشكی سێهه‌م: ئێوه‌ش له‌وانه‌یه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر پێتان بڵێم چم دیت و چم بیست؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س كه پێتان بڵێم ئه‌م شوێنه‌ی ئێستا ئێوه لێی ده‌ژین یه‌كێ له چكۆله‌ترین شوێنه‌كانی ژیان و ته‌مه‌نی ئێوه‌ش هێنده كورته كه باوه‌ڕ ناكه‌ن!
مشكی یه‌كه‌م و دووهه‌م به سه‌رسووڕمانه‌وه هاوكات: چی؟؟!!
مشكی سێهه‌م: نازانن چ جیهانێكه؟ شتی هێنده سه‌مه‌ره هه‌ر نییه! ئه‌وانه‌ێ هه‌موو ڕۆژێ دێنه لامان ئینسانن، له ده‌رێ هێنده زۆرن كه له ئه‌ژمار نایه‌ن... به ده‌یان كه‌ره‌سه‌ی ده‌سكردی وه‌ك ماشێن، ته‌یاره، ماڵ و كه‌شتی و... شتی وایان له به‌ر ده‌ستی دایه... (بڕێكی بیر كرده‌وه) هـ ... م ئه‌ها! وه‌بیرم هاته‌وه یه‌ك شت بوو كه هاوكات به‌لای هه‌موویانه‌وه زۆر گرینگ بوو، نێوه‌كه‌ی له هه‌موو شوێنێك فه‌رقی ده‌كرد، ئاخر زبانیان ده‌گه‌ڵ یه‌كتر فه‌رقی هه‌بوو، دنیا پڕ بوو له‌و ده‌سته چه‌كانه‌ی كه ئینسانه‌كانی پێ وه‌لای سه‌ره‌وه ده‌كه‌وت! ئه‌وانه‌ی هه‌یان بوو زۆر ته‌یار بوون، نازانم بۆچی نێوهكهییم له بیر نایه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌زانم كه جیاوازێكی چینایه‌تی زۆری له نێوان ئینسانه‌كان دا پێ ساز ببوو.
مشكی یه‌كه‌م: چۆن؟ ئه‌وانه‌ی ده‌یان ڵێی یانی چی؟
مشكی سێهه‌م: (بڕێكی بیر كرده‌وه) ئه‌ها! وه‌ك ئێستای خۆتان! چۆن یه‌كێكتان هێنده‌تان ده‌رخوارد داون ئه‌وه ده‌مرێ، یهكیشتان چه‌ند ڕۆژ بوو خه‌ریك بوو له برسان بمرێ ئاوا، ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی هه‌یانه هه‌مووی نێوی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه! به ده‌یان و سه‌دان زبان و جل و به‌رگی سه‌ێر و سه‌مه‌ره، ئه‌من كه هه‌ر به دیتن و بیستنیان سه‌رم له گێژه‌وه ده‌هات...!
مشكی دووهه‌م: جا ئه‌وه ئه‌و هه‌مووه له پاڵ یه‌كدا چی‌یان ده‌كرد؟
مشكی سێهه‌م: جا چی‌یان نه‌ده‌كرد؟ ده‌خۆن، ده‌نوون، ده‌گه‌ڕێن، به شه‌ڕ دێن، ئاشت ده‌بنه‌وه، له لایه‌ك ڕا ژماره‌یه‌ك هه‌موو ڕۆژێ ده‌مرن له لایه‌كی دیكه‌ش ڕا ئه‌و هه‌مووه هه‌موو ڕۆژێ له دایك ده‌بن. به‌ڵان زیاتر له هه‌موو شتێك و له هه‌موو ئیشێك به خۆیان دا ده‌ڕین!! هێنده ده‌ڕین سه‌یره! له ته‌واوی بن شه‌قام و كۆڵانه‌كان و ماڵه‌كان ئاوه‌ڕۆ ده‌ركراوه. بۆخۆیان ئاگا ناكه‌ن به‌ڵام بۆگه‌نیو ته‌واوی جیهانی داگرتووه!
مشكی یه‌كه‌م: كه وابوو ئه‌و بۆنه ناخۆشه‌ی له تۆ دێ...؟!
مشكی سێهه‌م: بمبوورن خه‌تای خۆم نه‌بوو، تا ده‌هاتم ده‌گه‌ڵییان كه‌وم، وه‌ك قهتییان هیچ نه‌دیبێ به هه‌موویان وایان ڕه‌پێ ده‌نام سه‌یر بوو، له ڕاستی دا ده‌گه‌ڵ هه‌موو جڕ و جانه‌وه‌ری دیكه‌ش هه‌ر وا بوون ئه‌وه یان ڕاویان ده‌كردن یان ده‌یان كوشتن، یان زۆرییان مایه بۆ دانابان له شوێنێك دا ڕایان ده‌گرتن و وه‌ك سه‌یرانگا هه‌موو ڕۆژێ منداڵه‌كانییان ده‌برده سه‌یری ئه‌وان!! ناعیلاج خۆم له ئاوه‌ڕۆكان داویشت نازانن له وێ چ باس بوو، هه‌زاران هه‌زار مشكی له‌مه گه‌وره‌تر خرتهیان ده‌هات، جڕ و جانه‌وه‌ری دیكه كه پێیان ده‌گوتن به‌رسووركه، هه‌ر به زینده سه‌ری ده‌وریان دابووم خه‌ریك بوو بمخۆن، ته‌واوی پشیله‌كانی دنیا باشاری ئه‌و هه‌مووه مشكه‌ی نه‌ده‌كرد.
مشكی دووهه‌م: پشیله چییه؟
مشكی سێهه‌م: پشیله بوونه‌وه‌رێكی برسی دیكه‌یه كه مشك ده‌خۆن، زۆر سه‌یره كه‌س تێر نابێ! هێنده برسین سه‌یره، ئه‌و ئینسانانه زۆر سه‌یرن تێر ناخۆن. ده‌گه‌ڵ وهێ كه هه‌موو شت ده‌خۆن! چ ئه‌وه‌ی ده‌خوا چ ئه‌وه‌ی ناخوا هه‌ر برسین. ئای له‌و هه‌مووه گواوهی وه‌ڕێیان خستبوو! ئێستا ئه‌وه‌ی له به‌ردی نه‌رمتر بێ ده‌ی خۆن!
مشكی سێهه‌م (درێژه‌ی به قسه‌كانی دا): به‌ڵام ئێمه‌ش زۆر سه‌یرین!
مشكی یه‌كه‌م ورده ورده زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕابوو به بێ وازی: چۆن؟
مشكی سێهه‌م (ئاخێكی هه‌ڵكێشا): ئێمه‌ش ساز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م شوێنه كه شوێنی تاقی كردنه‌وه و لێكوڵینه‌وه‌یه، كارمان له سه‌ر بكه‌ن، ڕۆژانه به هه‌زارانی وه‌ك ئێمه ساز ده‌كه‌ن و ده‌یان جۆره ده‌رمان و خوارده‌مه‌نی و... له سه‌ر ئێمه به تاقی ده‌كه‌نه‌وه تا ئاسووده‌تر به خۆیان دا بڕین، ئاخر چۆنێتی ساغی و سڵامه‌تییان به چۆنێتی به خۆ دارییانهكهیان به‌سراوه‌ته‌وه. ئه‌و دۆستهمانت دیوه خه‌ریكه گیانی ده‌ر ده‌چێ؟ ئه‌وه‌ندی من لێم حاڵی بوو، دهرمانێكییان بۆ ده‌ر خوارد داوه تا بزانن ڕێخۆڵه و مه‌عده چۆن ده‌توانێ خێراتر كاری خۆی بكا؟ ئاخر بۆ خۆیان ده‌ڵێن ئه‌م چاخه چاخیتیژ تێ په‌ڕی و سوڕعهته! ئه‌تۆش هه‌روه‌تر، دهرمانێكییان ده‌ر خوارد داوی تا بزانن تا چ ڕاده‌یه‌ك ده‌توانی جێگای خوارده‌مه‌نی بگرێته‌وه، ئاخر نازانن چۆنییان بین به ئاوه‌كانی جیهان و مهزراكانهوه ناوه، خه‌ریكه چاره‌سه‌ری ئه‌و قاتی و قڕییه‌ی ده‌كه‌ن كه له‌وانه‌یه له داهاتوو دا توشیان بێ و ئه‌ركی تاقی كاری ئه‌و به‌شه له ئه‌ستۆی تۆیه!
مشكی دووهه‌م به‌و په‌ڕی ده‌ی قیڕاند و ورده ورده له زمان كه‌وتبوو.
مشكی یه‌كه‌م چاوی له خوارده‌مه‌نییه‌كانی نێۆ قه‌فه‌سی مشكی دووهه‌م هه‌ڵنه‌ده‌گرت.
مشكی ئه‌وه‌ڵ: به‌و حیسابه كه‌س ئاگای له ده‌ردی مه نییه!
مشكی سێهه‌م: ئه‌وان ته‌نیا غه‌می خۆیانه! زۆر شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ریكن هه‌موو نه‌خۆشێكی چاره سه‌ر ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نییان هه‌رچی زیاتر ده‌به‌نه سه‌رێ، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ئاگاداری له هێندێ له بوونه‌وه‌ره‌کانی تر ده‌كه‌ن دیسانیش هه‌ر له به‌ر خۆیان ئه‌و كاره ده‌كه‌ن. پاوان خوازن تا خودا حه‌ز ده‌كا پاوان خوازن! ئه‌ركی هه‌موو تاقی كارییه‌كان له سه‌ر شانی ئێمه‌یه. ده‌نا زۆریان ڕق له‌و مشكانهیه كه له ده‌رێن. بۆ خاشه بر كردنییان هه‌موو كارێكی ده‌كه‌ن، له جه‌دوه‌لی سه‌رقاڵ بوونییان دا هاتووه كه ده‌پرسن: دزی نێو ماڵ چییه؟ له وه‌ڵام دا سێ پیتی: م.ش.ك ده‌نووسن كه ده‌بێته مشک!
مشكی یهكهـ: جه‌دوه‌ل چییه؟
مشكی سێهه‌م(ده‌ستی وه بن سه‌ری داوه و ڕاكشاوه): شتێكی خانه خانه‌یه وه‌ك ئه‌و قه‌فه‌سه‌ی تۆ! ئینسانه‌كان زۆریان حه‌ز له‌و شتانه نییه كه جیاوازی ده‌گه‌ڵ وان هه‌بێ، بۆ چاره ڕه‌شی خاوه‌ن بیریشن ئه‌ویش به ده‌یان بیروبۆچوونی جیاواز كه لێیان بۆته به‌ڵا! نازانی ته‌نیا له سه‌ر ئه‌و جیاوازییه شڕوشێتانهی هه‌یانه ده‌گه‌ڵ یه‌ك چ ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سه ئه‌وه‌ده‌ی خۆی خۆش ده‌وێ كه هه‌موو بوونه‌ته: "نارسیس"! بۆ له ناو بردنی ئه‌وه‌ی به كه‌یفی ئه‌و نییه ته‌نانه‌ت حازر به ته‌قاندنه‌وه‌ی خۆیه‌تی. ته‌نانه‌ت ڕوحم به منداڵه‌كانیش ناكه‌ن! نازانی به چه‌كی چهده مه‌رگاوی به‌ره‌و ڕووی یه‌ك ده‌بنه‌وه و ماڵ و شار و ناوچه‌ی یه‌كتر وێران ده‌كه‌ن و یه‌كڕا له خاك و خوێن ده‌گه‌وزێن؟؟!!
باوه‌ڕ كه له قه‌فه‌سێك گه‌وره‌تر له‌و قه‌فه‌سه‌ی تۆ به ده‌یان و سه‌دان و هه‌زاران ئینسانی وه‌ك خۆیان ده‌ست به سه‌ر كردووه! كه تاوانی زۆربه‌یان هه‌ر ئه‌وه‌ێه كه به پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كان بیر ده‌كه‌نه‌وه!
مشكی دووهه‌م(به هانكه هانك): نارسیس چییه؟
مشكی سێهه‌م: له كتێبه‌كاندا نووسراوه كه ئوستووره‌یه‌كی یۆنانی بووه كه كاتێك بۆ یه‌كه‌م جار خۆی له ئاودا ده‌بینێ یه‌ك دڵ نا سه‌د دڵ عاشقی خۆی ده‌بێ، ئێستاش هه‌ر كه‌سه ئاوێنه‌یه‌كی باڵا نوێنی له ماڵێ دا هه‌یه، هه‌موو ڕۆژێ چه‌د جار له خۆی دهفكرێ و تێر له خۆی ده‌ڕوانێ، هه‌موو شت ده‌بێ له باڵا و قه‌واره‌ی له‌ش و بیر و هزری خۆی بێته‌وه! باسی خۆیان له هه‌موو شت به لاوه شیرین تره، تاك كه‌سی خۆیان!
مشكی یه‌كه‌م: به‌ڵام هه‌ر ئێستا یه‌كێك خه‌ریكه ده‌مان نووسێته‌وه!
مشكی سێهه‌م: دا خودا بڵێی ئه‌ویش بۆ چ كارێكی ده‌وێ! ئه‌ویش بۆ ته‌واو كردنی پڕۆسه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی ئێمه‌ی له‌م حاڵ و ڕۆژه خستووه ده‌گه‌ڵ ته‌واو بوونی چیرۆكه‌كه‌ی سه‌رمان تێدا ده‌چێ!
مشكی یه‌كه‌م: بریا به‌ر له‌وه‌ێ كه چیرۆك ته‌واو بێ و فڕێ ماندا، نهختێكم له‌و خوارده‌مه‌نییانه داتێ كه له قه‌فه‌سی دۆستهكهمانی هاویشتووه، ئه‌تۆ ئه‌وانه چووزانی؟
مشكی سێهه‌م: شتێكیان هه‌بوو به نێوی كامپیۆتێر، هه‌نبانه‌ی زانیاری بوو!
مشكی دووهه‌م: ناكرێ دوای چیرۆكه‌كه‌ی به‌ڕه‌ڵڵامان كا بڕۆین!
مشكی سێهه‌م: ناكرێ! ئه‌وانه هێنده له خۆ بایی و پاوان خوازن كه هه‌ر كامییان پێیان خۆشه كاره‌كه بۆ خۆیان به ویستی خۆیان ته‌واوی كه‌ن. نوقته‌ی ئاخر بۆخۆیان دای ده‌نێن له ترسی وه‌ی كه نه‌كا یه‌كی دی به جۆرێكی دی درێژه به كاره‌كه‌یان بدا!! وا دیاره مشكی یه‌كه‌م ته‌واوی كرد! نه‌جاتی بوو، تا ئێستا ده جار نێو زگییان پشكنیوه و دروویانهتهوه! پێم وایه منیش مه‌سموم بووم، هه‌موو گیانم ده‌له‌رزێ، هه‌رچی ده‌م خوارد مه‌سمووم بوو، به‌ڵام مكانیزمی ئه‌ندامی ئینسانه‌كان پێی ڕاهاتبوو هه‌ر چه‌ند هێنده‌یان نه‌خۆشی هه‌بوو سه‌یر بوو، هه‌ر نه‌خۆشێك فاشهبر ده‌كه‌ن یه‌كی دیكه جێی ده‌گرێه‌وه! هه‌رچی خاوێنیش ده‌كه‌ن بێ فایده‌یه، مشك و به‌رسووركه خه‌ریكه سه‌رییان ده‌خۆن، ته‌واوی نه‌خۆشیه‌كان ئه‌وان ده‌یان هێنن و ده‌یان به‌ن! به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و شتانه پڕ مه‌ترسی تر و پیس تر... پووڵه! ئه‌وه‌تا وه‌بیرم هاته‌وه: پووڵ! ئه‌وه‌ی زۆرییان به‌لاوه گرینگ بوو پووڵ بوو. ته‌واوی میكڕۆبی دنیایه به‌و پووڵه دا دێ و ده‌چێ هۆكاری ته‌واوی نهخۆشیهكانییان ته‌نانه‌ت شه‌ڕه‌كانیشیان! ئاخ شه‌رمه‌نده‌م ئه‌منیش به خۆم دا ڕییام...
مشكی دووهه‌م ورده ورده به‌ر چاوی سپی هه‌ڵگه‌ڕا، خه‌ریك بوو ئاگای له هه‌موو شت ده‌بڕا، ئه‌وه‌ی ده‌ی نووسینه‌وه دوامین ڕسته‌ی ئاوا له سه‌ر نووسین:
"مشكی ژماره یه‌ك و دوو ده‌گه‌ڵ هێندێ له مشكه‌كانی دیكه‌ش مردن و فڕێیان دانه سه‌ر سووزمهیهك بۆ ئه‌وه‌ی دوایین لێكۆڵینهوهییان له سه‌ر به‌ڕێوه به‌رن و دوایه فڕێیان ده‌نه نێو ئاوه‌ڕۆكان و سێ مشكی سپی دیكه له جێگای ئه‌وان ههڵتوز ههڵتوزییان ده‌كرد...
مشكی سێهه‌م ئاگای لێ بوو كه نووسه‌ره‌كه له باتی یه‌ك نوقته بۆ بڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی چه‌ند نوقته‌ی... دانابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر یه‌كی دیكه پێی خۆش بوو درێژه به چیرۆكه‌كه‌ی بدا، ڕێگای لێ نه‌گرێ!...
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|