
07-08-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له سه‌گه‌كانی بازاڕ دیاره
سیفرت به شه‌ێتان دۆڕاندووه
شه‌ڕ به خۆت و
شار به هه‌ویر و كڵاو...
ته‌لار
ئه‌گه‌ر له كاره‌باش ئاوس بێ
شه‌قام هێشتا ته‌مه‌ننای هه‌وه‌سێكه
غه‌یبه‌تی دوانه‌ی ده‌ستی
له قه‌یرانی باوێشكی سه‌رباز و
په‌یكه‌ره‌ی گه‌ڵایه‌كی ئانارشیت دا دۆزیوه‌ته‌وه...
تۆ له سه‌ده كوودتاچییه‌كانی ماچی باراندا
سه‌مای قه‌فه‌سێكت دۆزیوه‌ته‌وه
یاسای خاڵ و
مومه‌ییزی لێوی نه‌ده‌زانی
به‌ڵام
گیرفانی كاتژمێری له نه‌فره‌تی دایره‌ێیكی مفته‌خۆردا
كرده حه‌جمێكی غه‌ریب
بۆ ئه‌جیننه ناكۆكه‌كانی شه‌هوه‌ت و كافوور،
دۆڕانت
ڕاگوێزی سه‌ربازی باشووری كام شه‌ڕه
كه شه‌قام له په‌ڕاوێزی مه‌حاڵدا وڵاته و
شار هه‌نده‌سه‌ی گورگێكه
ڕاكردنت له بیرۆكه‌ی تفه‌نگدا جێ ناهێڵێ و
پلانت
شه‌ڕ ده‌كا به بریكاری قه‌زاوه‌تی ده‌رگایه‌كی شین زاری به هیچ داناخرێ...
په‌ساپۆڕتی پۆتینه‌كانت
مه‌رگی له وه‌همی بێ بڕانه‌وه‌ی قاعیده بوونی قوتابخانه‌یه‌كدا پاوان كردووه
ته‌نیا شه‌ڕ تێیدا پیر نابێ
***
زه‌مان له‌وه به‌ڕه‌ڵڵاتر نابێ
دووكه‌ڵ له گۆڕه‌پانی مانگدا سه‌مایه‌تی و
ڕه‌نگی سه‌رت شه‌فاعه‌ت بۆ نسێ ده‌كا
زستانیش
كه مانیفێستی ئاماتۆڕترین پیره
دۆڕاندنت به سیفریش ناگۆڕێته‌وه
ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن درێژتر بێ سنوور و
كرم و سابڵا‌غ له هه‌زاره‌ی "با"دا كۆ ببنه‌وه...
سه‌رباز له پاساوه‌ی كام جیهاندا مانیفێستی شه‌ڕی
كه شار شه‌مه‌نده‌فه‌ری شه‌یتانه و
ته‌لار ته‌مه‌ننای شه‌قام به وه‌ڕینی سه‌گه‌كانیشه‌وه بڕوانامه‌ی ئێسقان و قه‌ڵاته؟
فاڵی هه‌وریش له قه‌زاوه‌تی بنكۆڵ كراوی چه‌تردا
پرسیارێكی ئاوسه و
ژنێكی ته‌نیا
به فینجان و كراس و زگی پڕی خۆی ده‌سپێرێ،
سه‌ربازی كام تومه‌ئنینه‌ی پۆتینه‌كانتی
شه‌ڕ
به گومانت حه‌زه‌ب نابێ
له گولله‌دا غوسڵی ده‌ده‌ی؟
"عه‌بدولقادر نیازی"
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|