که‌ش‌وهه‌وا
خالید فاتیحی به‌ر له‌وه‌ی شاعیرێكی ناسكخهیاڵ بێ، خۆی كه‌سێكی ناسكه. مخابن، له‌گه‌ڵ ئه‌و ناسكییه‌یدا ژیان به‌رده‌وام به زبری له‌گه‌ڵی جووڵاوه‌ته‌وه و ژاكاندوویه‌تی.
ناسكبوون له دنیای بێ‌به‌زه‌ی ئه‌مڕۆدا هێنده نالێكه، هێنده ڕیزپه‌ڕ و هێنده دژوازه، ئاكامه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌رینی وه‌ك باڕێزه‌ی گوڵه‌كانی ته‌مه‌نه.
خالید ده‌بوایه له ئه‌ستێره‌یه‌كی تر دابه‌زیبا. ئه‌ستێره‌یه‌ك كه ته‌نیا شێعری لێ‌با و ته‌نیا جوانی و ته‌نیا وه‌فا.
ئاخ بێ‌وه‌فایی! داخ ده‌وروبه‌ر! داد كۆڵی قورسی ژیان! كه شانی ناسكی هه‌ندێ مه‌خلووق بۆ ئه‌وه نه‌خوڵقاوه بچێته بن باری.
كه‌سێك دیوی ژوورێ و ده‌ره‌وه‌ی یه‌ك بێ و هه‌موو شتێكی تێ‌ڕا دیار بێ وه‌ك بلوور، بۆ ده‌بوو كڵۆڵی هه‌ڵگرتنی كۆڵی قورسی ژیان بێ؟
بلوور "حاڵی ده‌بێ چۆن بێ" له‌ناو فڕكه‌به‌ردی شه‌ڕ و فه‌رته‌نه‌ی ژیان؟
ئه‌و شێعره كه خالید به ئیمێلی كه‌سێكی تردا بۆی ناردووم (ئاخر ئه‌و هێشتا بۆخۆی ئیمێلی نییه) هه‌مان ناسكی و هه‌مان هه‌ستی ئینسانیی جارانی پێوه دیاره. به‌ڵام پێشیه‌وه دیاره كه كۆڵی ژیان خالیدی له شێعر دوور خستووه‌ته‌وه. شێعری خالید جاران تۆكمه‌تر، یهكدهستتر و ئۆرگانیكتر بوون.
كه‌شوهه‌وا
خالید فاتیحى
من كه‌شناس نیم
به‌ڵام كاتێك
سه‌یرى چاوه‌كانت ده‌كه‌م
هه‌موو كه‌شێك ده‌خوێنمه‌وه
كه سه‌یرم كرد
باش ده‌زانم
به‌یانیه‌كه‌ی هه‌وا تووش و كڕێوه‌یه
یاخود ئاسمانێكى ساماڵ.
له شرۆڤه‌ى نیگاكانته‌وه ده‌زانم
كه به‌یانى
ڕه‌شه‌باى دێ، یاخود شه‌ماڵ.
من كه‌شناس نیم
به‌ڵام "پارۆمه‌تر"ى دڵم
هه‌موو كه‌شى
دوورگه‌ى دڵى تۆم پێده‌ڵێ
كه باشتره
له سه‌د ئامێرى دیجیتاڵ.