
07-25-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
كێخوای دزان...!!
له‌و دیوی دیواره
ڕوخاوه‌كه
دڵی په‌نجه‌ره
درزی داوه
ده‌رگاش زۆر شه‌كه‌ت و هیلاكه
هه‌ناسه‌ی نایی
به سه‌ر وورده شووشه
ڕه‌ت ده‌بێ
خوێن له ژێر پێ
فركه‌ی دێ
گۆر هه‌رهه‌ڵكه‌نه‌كانیش
ددانیان له مشار و قازمه
تیژ تره
بۆنی لاشه‌ی كه‌ری تۆپی دێ و
سه‌گه‌كان ده‌می خۆیان
تیا ناوه
له‌م شاره سه‌ر لێ شێواو وێرانه
خه‌ڵك هه‌موو كش و ماته
نوقه‌یان لێوه نایه‌ت
ده‌میان به ده‌رزی و دا‌و دووراوه
چۆڵه‌كه‌كانی سه‌ر دار و بن سوانده‌كان
ئه‌وانیش وه‌كوو جاران
جریوه‌یان لێوه نایه‌ت
كه له ده‌رگاكان ده‌چیه ده‌ره‌وه و
ره‌ت ده‌بی
گوێت له ده‌نگێكی
زۆر كز ده‌بی
له به‌ر كێخوای دزان
تۆقیوون
نوقه‌یان لێوه نایه‌ت
كێخوای دزان زۆر دڵخۆشه
خاوه‌نی كۆشك و دۆلار و
ته‌كیه و خانه‌قایه
ئه‌گه‌ر سه‌یری ناو
پێچی مێزه‌ره‌كه‌شی بكه‌یت
هه‌ر دۆلاره
كێخوای دزان زۆر ده‌وله‌مه‌ند و پاره‌داره
خاوه‌نی كارخانه‌ی هه‌مه جۆره
كارخانه‌ی تایبه‌تیشی هه‌یه
ئه‌ویش كارخانه‌ی
خاولی و مه‌سینه‌یه
هه‌ر كه‌سێ دیده‌نیكه
خاولی و مه‌سینه‌یه‌كی
به دیاری پێ ده‌دا
كێخوای دزان
خاوه‌نی مه‌زار و ته‌كیه و خانه‌قایه
ده‌روێشیش
له هه‌موو لایه‌ك
ده‌وره‌ی دایه
كه‌س بۆی نی یه
له به‌ر ده‌می نوقه بكا
ده‌بێت شه‌و و رۆژ
مه‌سینه‌ی بۆ هه‌ڵبگری و
زكری بۆ بكا
خالید شه‌یدا
هانۆڤه‌ر..22/03/06
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|