غه‌زه‌لی3
«کۆچی ئه‌وین»
روخساری ته‌مه‌ن لێڵه له به‌ر ژانی هه‌نیسکا
یادگاری چه‌مه‌ن له‌م لمی گۆلاوه نه‌ڕسکا
ده‌یجو ده‌می دنیا دڵی دڵدار و مرۆ
عاشق که نه‌ما وا دڵی ئینسانه بڕسکا
خوێنتاڵی که عاشق نه‌بی ئه‌وڕۆکه هه‌ڵێنه
ئه‌و چاوه که له‌و راوه به ئه‌م لاوه تروسکا
به‌و شوعله‌ی بژۆڵت گڕت به‌ردایه ده‌روونم
ئه‌و مێڵه به تینه به دڵی مندا که چسکا
له‌یلا به ئه‌وین چاوی هه‌ڵێناوه، نه‌گونجا
تیرێژێ ده‌چۆڕا له بۆ نێو ئاسمانی ته‌سکا
دڵته‌ڕ بوو که عاشق بوو، ئه‌وێستا دڵی وشکه
هه‌ر تینێ به‌رێدایه ده‌سوتێ له کرۆسکا
گۆشت ته‌ڕ بوو ته‌مه‌ن بردی، غه‌می ناوه‌ته به‌رمان
ئه‌و پێستی غه‌می عه‌شقه که چه‌سپاوه به ئێسکا
محه‌ممه‌د مسته‌فازاده - بانه
88 – بانه