
07-31-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
چیڕۆکێک تا شێعربوون
دیسان هاتمه‌وه
دیسان هاتمه‌وه تا چێڕۆکێک تان بۆبگێڕمه‌وه
منم ده‌ریا
دیسان ده‌یگێڕمه‌وه
چیڕۆکی ئه‌و تاوانه‌ی له خۆي دا خنکا و دووباره‌ژیایه‌وه.
له حه‌زه‌ب بوونی دووباره‌ی تاوان دا
تاریکی به گژ مێهره‌بانی دا هاته‌وه
نازانم هه‌تاکه‌ی
ده‌ریا له خۆی دا بخنکێ و
چه‌م ئۆخه‌ێ نێ یه‌تێ
هێنده باسی چه‌تروماچ کرا
باران بوو به په‌یکه‌ره‌ی ڕووناکی و
هه‌ر له زگی هه‌وردا مایه‌وه
هه‌وریش........
ئیتر نازانم چی لێهات
چه‌تر و په‌نجه‌ره و ماچ
چیتر ڕێک ناکه‌ون
بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی گه‌ڵازه‌رده‌کانیپاییز
گوێ بگرن گوێ
له ویشک بوونی دووباره و هه‌زارباره‌ی دارستاندا
چیتر داره‌کان نابن به تابووتیان به سێداره
ئاخر له خواردن مانیان گرتبوو.
چاک نابێته‌وه
به ڕووناکی کراسی باران و جلی به‌هار
ئاخ چه‌تر...
بۆ شه‌رم ناتگرێ
هێنده ماچت پاراست له ته‌ڕبوون
بارانت له بیر چۆوه
ئاخ په‌نجه‌ره...
بۆ شه‌رم ناتگرێ
هێنده ژیر بووی له خۆت دا
چاوه‌ڕوانیت له بیر چۆوه
ئاخ ده‌ریا چه‌ند ڕووسووری
هه‌موو ڕۆژێ
شه‌پۆله‌کانت ده‌ستێ به زولفی باراندادێنن
چاوانی ئاسمان کلڕێژ ده‌که‌ن
سه‌یرکه‌ن
چوار میوان هاتن
بوون به میوانی ده‌ریا
هه‌ریه‌ک شێعرێ به ده‌سته‌وه
یه‌که‌میان...هه‌رکه بوو به به‌هار
زستان سه‌ری خاکه‌لێوه‌ی بڕی و هه‌ر له به‌رده‌رگای ماڵی
هه‌موو چاوکه‌ژاڵانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌داناشترا
دووهه‌میان ...پێش ئه‌وه‌ی ببێ به میوانیده‌ریا
پێیان کوتبوو:
تۆ شاعیر نیت
سێهه‌میان... له‌گۆێزه‌بانه‌ی وشه‌کان دا
له وه‌زن و مۆسیقا ده‌گه‌ڕا
چه‌ند نێو تۆمار کرا
به‌ڵام ...مخابن
پێش ئه‌وه‌ی ببێ به کچی دایکی
به هۆی نه‌خۆشی ته‌نگه‌نه‌فه‌س کۆچی‌دوایی کرد
چواره‌میان ڕێگایه‌کی دووری پێواوه
ئێستاش ماوه‌یێکه هه‌ر میوانه و
بۆته به‌شێک له ده‌ریا
ده‌ریاش ئاوا کۆتایی به‌م چیڕۆکه هێنا:
هه‌موو داوه‌ڵێک ڕۆژێك مێشکی بۆگه‌ن ده‌بێ له‌ژێر هه‌ڵپه‌ڕکێی باران
یاقووب خزری
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|