
08-06-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
نامه‌یه‌ک بۆ کچه‌که‌م
كچی خۆم ژیڕالدین
لێره شه‌وه. شه‌وێكی نۆێل. له قهڵابچكۆلانهكهی مندا هه‌موو پاسه‌وانه بێچهكهكان، نۆ خوشك و براكانت و
ته‌نانه‌ت دایكیشت خه‌وتوون. به‌زه‌حمه‌ت توانیم بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵنده خه‌وتووانه بێداركهمهوه، خۆم بگه‌یه‌نمه ژووره بچكۆله
نیوه ڕووناکه‌که ، ئه‌م ژووری چاوه‌ڕوانی پێش مردنه. من چه‌نده له تۆوه دوورم، گه‌لێك دوور...، به‌ڵام ئه‌م چاوانه‌م كوێر بن ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت بۆ چركه‌یه‌كیش وێنه‌ی تۆم لێ دوور كه‌ونه‌وه. وێنه‌كه‌ت له‌وێ له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه. لێره‌ش له‌سه‌ر دڵی منه. به‌ڵام تۆ له كوێی؟ له پاریسی ئه‌فسونگه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و شانۆ پڕ شكۆیه‌ی تیاتری (شانزه‌لیزه) سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌مه ده‌زانم و جۆرێكه ده‌ڵێی له‌م بێده‌نگی شه‌وه‌دا، ئاوازی هه‌نگاوه‌كانت ده‌بیستم و له‌م تاریكییه زستانییه‌دا، تیشكی ئه‌ستێره‌ی چاوه‌كانت ده‌بینم. بیستوومه ڕۆڵی تۆ له‌و شانۆگه‌رییه پڕ جوانی و شكۆیه‌دا ڕۆڵی ئه‌و شازاده ئێرانییه‌یه كه بۆته دیلی خانی تاتاران. شازادهخانم به‌و سه‌ما بكه. ئه‌ستێره به‌و بدره‌وشێوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر قاقای ئافه‌رینی ته‌ماشاكه‌ران و بۆنی سه‌رخۆشكه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی بۆت فڕێده‌ده‌ن مۆڵه‌تی هۆشیاربوونه‌وه‌یان دای، له سوچێك دانیشه و نامه‌كه‌م بخوێنه‌وه و گوێ بۆ ده‌نگی بابت ڕادێره. من باوكی تۆم، ژیڕالدین، من چارلی چاپلینم. كاتێك منداڵ بوویت، شه‌وانی درێژ له‌پشت سه‌رت دانیشتم و چیرۆكم بۆت گێڕایه‌وه، چیرۆكی جوانی خه‌وتووی ناو جه‌نگه‌ڵ، چیرۆكی ئه‌ژدیهای بێ‌دار له بیابان. كاتێك خه‌و بۆ چاوه پیرهكانم ده‌هات، لێی توڕه ده‌بووم و ده‌مگوت بڕۆ. من له خه‌ونی كچه‌كه‌مدا خه‌وتووم. خه‌ونم ده‌دیت ژیڕالدین، خه‌ون... خه‌ونی سبه‌ینێی تۆ، خه‌ونی ئه‌مڕۆی تۆ. كچێكم به‌سه‌ر شانۆوه، فریشته‌یه‌كم به ئاسمانه‌وه ده‌دیت سهمادهكا. گوێم لێده‌بوو ته‌ماشاكه‌ران ده‌یانگوت. ئه‌م كچه ده‌بینی؟ كچی هه‌مان قۆشمهچییه پیره‌كه‌یه، ناوه‌كه‌یت له‌بیره؟ چارلی، به‌ڵێ من چارلیم. من له قۆشمهچییهكی پیر به‌ولاوه شتێكی تر نیم. ئه‌مڕۆ نۆره‌ی تۆیه. سه‌ما بكه. من به پانتۆڵه فشه دڕاوهكهمهوه سه‌مام ده‌كرد و تۆش له جلی ئاوریشمینی شازاداندا سه‌ما ده‌كه‌ی. ئه‌و سه‌مایانه و له‌وێش زیاتر ده‌نگی چه‌پڵه‌لێدانی ته‌ماشاكه‌ران جار هه‌یه ده‌تگه‌یه‌نێته ئاسمان. بڕۆ. بڕۆ بۆ ئه‌وێ و به‌ڵام جار جاریش بگه‌رێوه سه‌ر زه‌وی و سه‌یری ژیانی خه‌ڵكی بكه. ژیانی ئه‌و سه‌ماكه‌ره گه‌ڕۆكانه‌ی كۆڵانه تاریكه‌كان. كه به سكی برسی و به‌و لاقانهوه كه له بێنهوایاندا ده‌له‌رزن، سه‌ماده‌كه‌ن. من یه‌كێك بووم له‌وانه، ژیڕالدین. له‌و شه‌وه ئه‌فسانه‌ییه منداڵییه‌دا كه تۆ به لایلایه‌ی چیرۆكه‌كانی من خه‌وت لێده‌كه‌وت من هێشتا بێ‌دار بووم، چاوم له ڕوخساری تۆ ده‌بڕی. ترپه‌ی دڵتم ده‌ژمارد و پرسیارم له‌خۆم ده‌كرد و ده‌مگوت: چارلی ئایا ئه‌م به‌چكه پشیله‌یه هه‌رگیز تۆ ده‌ناسێته‌وه؟ تۆ من ناناسی ژیڕالدین له‌و شه‌وه دوورانه‌دا چه‌ندم چیرۆك له‌گه‌ڵدا گوتی... به‌ڵام هه‌رگیز چیرۆكی قۆشمهچییهكی برسییه كه له هه‌ژارترین گه‌ڕه‌كه‌كانی له‌نده‌ندا گۆرانی ده‌گوت و سه‌مای ده‌كرد و پاره‌ی خڕ ده‌كرده‌وه. ئه‌مه چیرۆكی منه. من تامی برسیه‌تیم چه‌شتووه، ده‌ردی بێكه‌سیم كێشاوه و له‌مانه‌ش زۆرتر هه‌ستم به ڕه‌نجی سوكایه‌تیكردن به‌و قۆشمهچییه گه‌ڕۆكه كه ئۆقیانوسێك غرور له دڵیدا شه‌پۆلی ده‌دا، به‌ڵام پاره‌ی ڕێبوارانی خۆپه‌رست ئه‌و ئۆقیانوسهیان وشك ده‌كرد، كردووه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا من زیندووم. ده‌رباره‌ی زیندوانیش به‌ر له‌وه‌ی بمرن نابێ هیچ بگوترێ چیرۆكی من به‌كاری تۆ نایه‌ت. ده‌رباره‌ی خۆت بدوێین. پاشناوی تۆ ناوی منه: چاپلین، به‌هه‌مان ناو چل ساڵ خه‌ڵكی سه‌ر زه‌ویم وه‌پێكه‌نین خست و زۆرتر له‌و پێكه‌نینه‌ی ئه‌وان من بۆ خۆم گریام. ژیڕالدین له جیهانێكدا كه تۆی تێدا ده‌ژی، ته‌نیا سه‌ما و موزیك نییه. نیوه‌شه‌و كاتێك له ته‌لاری پڕشكۆی تیاتر وهدهردهكهوی، ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی ئافه‌رینت پێده‌ڵێن له‌بیر بكه. به‌ڵام حاڵی شۆفێری ئه‌و تاكسیهی ده‌تگه‌یه‌نێته‌وه ماڵێ بپرسه، حاڵی ژنه‌كه‌شی بپرسه... ئه‌گه‌ر دووگیان بوو پاره‌ی كڕینی جلوبه‌رگی منداڵه‌كه‌ی نه‌بوو، چه‌كێك ده‌ربهێنه و له گیرفانی مێرده‌كه‌ی بخه. به نوێنه‌ره‌كه‌ی خۆم له بانكی پاریس گوتووه، ئه‌م جۆره خه‌رجانه‌ی تۆ بێ چهندهچۆن قبوڵ بكات. به‌ڵام بۆ خه‌رجییه‌كانی ترت ده‌بێ پسووڵه‌ی حساب بنێری. جارجار به ئۆتوبوس، به میترۆ له شاردا بگه‌ڕێ. ته‌ماشای خه‌ڵكی بكه و، لانی كه‌م ڕۆژی یه‌كجار به خۆت بڵێ، منیش هه‌ر یه‌كێكم له‌وانه. به‌ڵێ تۆ یه‌كێكی له‌وانه، كچی خۆم، نه‌ك زیاتر. هونه‌ر به‌ر له‌وه‌ی دوو باڵی به‌رزفڕین به مرۆڤ بدات زۆر جاران لاقه‌كانی ده‌شكێنێ. كاتێك گه‌یشتییه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی یه‌ك چركه خۆت له ته‌ماشاكه‌رانی سهماكهت له پێشتر بزانی، هه‌ر هه‌مان سات شانۆ به‌جێ بێڵه و به یه‌كه‌مین تاكسی خۆت بگه‌یه‌نه قه‌راخ پاریس، من باش ئه‌وێ شارهزام له چه‌ندان سه‌ده به‌ڕێوه، ئه‌وێ لانكه‌ی به‌هاریی قه‌ره‌جان بووه. له‌وێ سه‌ماكه‌رانی وه‌ك خۆت ده‌بینی. له تۆ جوانتر، له تۆ چالاكتر، له تۆ مهغرورتر. له‌وێ هه‌واڵێك له تیشكی گڵۆپه‌كانی تیاتری شانزه‌لیزه نییه. گڵۆپی سه‌ماكه‌ره قه‌ره‌جه‌كان ته‌نیا تریفه‌ی مانگه، ته‌ماشاكه، باش ته‌ماشاكه، ئایا له تۆ چاكتر سه‌ما ناكه‌ن؟ دانی پێدا بنێ، كچی خۆم، هه‌میشه كه‌سێك هه‌یه له تۆ چاكتر سه‌ما ده‌كات، له تۆ چاكتر خۆی ده‌نوێنێ. ئه‌مه‌ش بزانه كه له بنه‌ماڵه‌ی چارلیدا هه‌رگیز كه‌سێك هینده بێشه‌رم نه‌بووه كه وته‌یه‌كی ناشرین به گالیسكهچییهك و یان سواڵكه‌رێكی كه‌نار ڕووباری (سن) بڵێت. من ده‌مرم و تۆ ده‌ژیت، هیوادارم هه‌رگیز به هه‌ژاری ژیان به‌سه‌ر نه‌به‌یت. له‌گه‌ڵ ئه‌م نامه‌یه‌دا چه‌كێكی سپیشت بۆ ده‌نێرم، چه‌ندت ده‌وێ بینووسه و وه‌ریگره. به‌ڵام هه‌میشه كه دوو فرانك خه‌رج ده‌كه‌ی، به خۆت بڵێ دووه‌مین فرانك هی من نییه، ئه‌مه ده‌بێت هی پیاوێكی نه‌ناسراو بێت كه ئه‌مشه‌و پێویستی به فرانكێكه. پێویست به گه‌ڕان ناكات. ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌م موحتاجه نهناسراوانهدا بگه‌ڕێی، له‌هه‌ر جێیه‌ك په‌یدایان ده‌كه‌ی. كاتێك ده‌رباره‌ی پاره‌وپول له‌گه‌ڵتدا ده‌دوێم، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه باش ئاگاداری هێزی فریودان و ئه‌فسونی ئه‌م منداڵانه‌ی شه‌یتانم. من سه‌روه‌ختێكی درێژ له سێركدا ژیاوم و هه‌ر له‌حزه‌یه‌ك بۆ ئه‌و گوریسبازانه كه به‌سه‌ر په‌تێكی باریكدا ده‌ڕۆن، نیگه‌ران بووم. به‌ڵام ئه‌م ڕاستییه به تۆ ده‌ڵێم كچم، خه‌ڵكی له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی وه‌ستاوه‌وه زۆرتر له‌و گوریسبازانه به‌سه‌ر په‌تێكی له‌رزۆكدا ده‌ڕۆن، ده‌كه‌ونه خوارێ. ڕه‌نگه شه‌وێك دره‌وشانه‌وه‌ی گرانبه‌هاترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه فریوت بده‌ن. ئه‌و شه‌وه، ئه‌م ئه‌ڵماسه ده‌بێته ئه‌و په‌ته له‌رزۆكه‌ی تۆ و كه‌وتنه خواره‌وه‌ت حه‌تمییه. ڕه‌نگه ڕۆژێك، ڕوخساری جوانی شازاده‌یه‌ك بهههڵهتدا ببات. ئه‌و ڕۆژه‌یه كه ده‌بییه گوریسبازێكی ناشی و گوریسبازه ناشییهكانیش هه‌میشه ده‌كه‌ونه خوارێ. دڵ به زێڕ و زیوه‌ر مه‌به‌سته، چونكه گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه هه‌تاوه كه خۆشبه‌ختانه ئه‌م ئه‌ڵماسه به گه‌ردنی هه‌موانه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆژێك دڵت به هه‌تاوی پیاوێك دا، له‌گه‌ڵیدا یه‌كدڵ به. به دایكتم گوتووه له‌م باره‌یه‌وه نامه‌یه‌كت بۆ بنووسێ، ئه‌و له من باشتر ئه‌شق ده‌ناسێ و بۆ پێناسه‌ی یه‌كدڵی له‌من شایسته‌تره. كاره‌كه‌ت یه‌كجار دژواره، ئه‌مه ده‌زانم. له‌سه‌ر شانۆ جگه له ئاوریشمێكی ته‌نك شتێك له‌شت داناپۆشێت. له پێناوی هونه‌ردا ده‌توانیت ڕووت و قووت بچیته سه‌ر شانۆ و پۆشته‌تر و پاكتر بگه‌ڕێیته‌وه. به‌ڵام هیچ شتێك و هیچ كه‌سێكی تر له‌م جیهانه‌دا نییه شیاوی ئه‌وه بێت كچێك نینۆكی لاقی بۆ ڕووت بكات. ڕووتی نه‌خۆشی سه‌رده‌می ئێمه‌یه، من پیره‌مێردێكم و ڕه‌نگه وته‌كانم مایه‌ی پێكه‌نین بن. به‌ڵام به بڕوای من جه‌سته‌ی ڕووتی تۆ ده‌بێ هی كه‌سێك بێت كه ڕۆحی ڕووتی تۆی خۆشده‌وێت. به‌وه هیچ نابێت ئه‌گه‌ر بۆچوونی تۆ هی ده ساڵ به‌رێ، هی سه‌رده‌می خۆداپۆشین بێت، مه‌ترسه ئه‌م ده‌ساڵه تۆ پیر ناكات. هه‌رچۆنێك بێت، هیوادارم تۆ دواین كه‌سێك بی كه سه‌ر به دوورگه‌ی ڕووتان بێ. ده‌زانم كه باب و منداڵ شه‌ڕێكی نه‌بڕاوه‌یان له‌نێواندا هه‌یه. له‌گه‌ڵ من یا له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كانی مندا به‌شه‌ڕ وه‌ره. كچم، من منداڵی گوێڕایه‌ڵم به دڵ نییه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا به‌ر له‌وه‌ی فرمێسكه‌كانم ئه‌م نامه‌یه ته‌ڕ بكه‌ن. ده‌مه‌وێ هیوایه‌ك به خۆم ببه‌خشم، ئه‌مشه‌و شه‌وی نۆێله، شه‌وی موعجیزه‌یه. هیوادارم موعجیزه‌یه‌ك ڕووبدات. تا ئه‌و شته‌ی من به ڕاستی ده‌مه‌وێ پێتی بڵێم، تۆ تێی گه‌یشتبی! چارلی ئیتر پیر بووه ژیڕالدین، زوو یان دره‌نگ، له‌جیاتی ئه‌و جلی سه‌مایه، ڕه‌نگه ڕۆژێك جلی تازیه له‌به‌ركه‌یت و بێیته سه‌ر مه‌زارم. ڕازی نیم تۆ زه‌حمه‌ت بكێشی. ته‌نیا جار جار له ئاوێنه‌دا چاو له ڕوخساری خۆت بگره ئه‌وجار من ده‌بینی. خوێنی من له ناو ده‌ماره‌كانی تۆ دایه و هیوادارم تا ئه‌و كاته‌ی خوێن له ده‌ماره‌كانی مندا وشك ده‌بێ، چارلی، باوكت له‌بیر نه‌كه‌یت. من فریشته نه‌بووم، به‌ڵام تا ئه‌و جێیه‌ی له توانامدا بوو هه‌وڵمدا مرۆڤ بم، تۆش هه‌وڵ بده.
ماچت ده‌كه‌م سویسرا 1964
---------------------------------------
وه‌رگێڕ: چیمه‌ن كه‌ریم
گۆڤاری ڕابوون ژماره 29 ساڵی 2000
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|