
08-06-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
گه‌نم و برنج
گه‌نم و برنج بوو به شه‌ڕیان. له‌و کاته‌دا جوتیارێک به‌لایاندا
تێپه‌ڕی.گوێی له هات و هه‌راری برنج و گه‌نمه‌که بوو.برنج
وتی: گه‌نم گاڵته‌م پێده‌کات، ده‌ڵێت من له تۆ گرنگترم بۆ
مرۆڤ، تۆ ده‌ڵێی چی؟ جوتیار: هه‌ردووکتان بۆ مرۆڤ زۆر
گرنگن، به‌شێکی گرنگی خواردنی ئێمه‌ن.
گه‌نم: مرۆڤ له من نان، ساوه‌ر، گه‌نمه‌کوتاو، هه‌رشته، ماکه‌رۆنا، بڕوێش، قه‌ره‌خه‌رمانی ده‌ست ده‌که‌وێت.
برنج: مرۆڤ من ده‌که‌ن به پڵاو، کفته، کوبه وشۆربا. زۆر که‌س گه‌ر من له‌سه‌ر سفره‌ی ناخواردن نه‌بم خواردن ناخوات.
گه‌نم: ئه‌ی نازانی هیچ مرۆڤی به‌بێ من تێر نابێت!
برنج: بۆ نازانی له هه‌ندێ وڵات‌دا له من نانیش دروست ده‌که‌ن!
گه‌نم: ئه‌وه له‌و وڵاتانه‌دایه که ئاویان زۆره. هه‌موو وڵاته‌کانیش ئاویان هێنده زۆر نییه که به‌شی ڕوواندنی تۆ بکات. به‌ڵام من له هه‌موو وڵاتێک‌دا ده‌توانن بمڕوێنن، له به‌رئه‌وه‌ی من ته‌نیا به باران گه‌وره ده‌بم.
برنج: له هه‌موو وڵاته‌کاندا ئه‌وه‌نده باران نابارێ که به‌شی تۆ بکات.
جوتیار: له‌وه زیاتر شه‌ڕ مه‌که‌ن. هه‌ردووکتان بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ گرنگن، به‌شێکی گرنگی خواردنمان پێک ده‌هێنن. ده‌ی هه‌ردووکتان ده‌ست بکه‌نه مل یه‌ک و ئاشت ببنه‌وه.
پرسیار و گفتوگۆ
- بۆچی گه‌نم و برنج بو به شه‌ڕیان؟
- کێ گوێی له هات و هه‌رایان بوو؟ چی پێ وتن؟
کامیان گاڵته‌یان به کامیان ده‌کرد؟
له گه‌نم چی دروست ده‌کرێت؟
- له برنج چی دروست ده‌کرێت؟
- له کام وڵاتانه‌دا له برنج نان دروست ده‌که‌ن؟
- کامیان پێویستی به ئاوی زۆره بۆ ڕواندن؟
- ئایا گه‌نم و برنج ئاشت بوونه‌وه؟ کێ ئاشتی کردنه‌وه؟
------------------------------
ڕێواس ئه‌حمه‌د
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|