
08-06-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
هاوینه‌هه‌واره‌کانی کوردستان
کوردستان، بێجگه له به‌پیتیی خاکه‌که‌ی، بێجگه له دار و دره‌خته‌که‌ی، بێجگه له کان و ئاسن و کانگاکانی، بێجگه له گۆگرد و نه‌وته‌که‌ی، شوێنی سروشتی و ئاو و هه‌وایه‌کی وای هه‌یه که مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشان و تێڕوانینن. شوێنه جوان و تهرزاوهکانی، دار و ئاو و تاڤگه و کانیاوه‌کانی. جوانیی سروشتی کوردستان، وه‌ک بووکێکی ڕازاوه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و بایه‌خی ته‌واوی پێ بدرێ!. هه‌ندێ له‌و شوێنه جوان و ڕه‌نگینانه که‌وتوونه‌ته ناوچه شاخاوییه‌کان و هه‌ندێکیشیان له دامێن و بهرچیاکاندان. هاوینه‌هه‌واره‌کان
کوردستان، بێجگه له به‌پیتیی خاکه‌که‌ی، بێجگه له دار و دره‌خته‌که‌ی، بێجگه له کان و ئاسن و کانگاکانی، بێجگه له گۆگرد و نه‌وته‌که‌ی، شوێنی سروشتی و ئاو و هه‌وایه‌کی وای هه‌یه که مایه‌ی سه‌رنجڕاکێشان و تێڕوانینن. شوێنه جوان و تهرزاوهکانی، دار و ئاو و تاڤگه و کانیاوه‌کانی. جوانیی سروشتی کوردستان، وه‌ک بووکێکی ڕازاوه‌یه، ئه‌گه‌ر بێت و بایه‌خی ته‌واوی پێ بدرێ!. هه‌ندێ له‌و شوێنه جوان و ڕه‌نگینانه که‌وتوونه‌ته ناوچه شاخاوییه‌کان و هه‌ندێکیشیان له دامێن و بهرچیاکاندان.
هاوینه‌هه‌واره‌کان بۆ خۆشی و ڕابواردنی مرۆڤ، بۆ پشوو و حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که بۆ گه‌شت و گوزار ڕوویان تێ ده‌که‌ن و بۆ ماوه‌یه‌ک له شوێنه گه‌رمه‌کان دوور ده‌که‌ونه‌وه و له‌و به‌هه‌شته‌دا ده‌حه‌سێنه‌وه، سوودی لێ وه‌رده‌گیردرێت. ئه‌گه‌ر چی هێشتا هاوینه هه‌واره‌کانی ولآتی کوردستان به گشتی و به‌شی باشووری کوردستان‌مان به ته‌واوی ئاوه‌دان نه‌کراونه‌ته‌وه و به ته‌واوی ده‌ستی ئاوه‌دانی و چاککردنه‌وه‌یان یان پێ نه‌گه‌یشتووه یان هێشتا خزمه‌تگوزاریی ته‌واوی تێدا نه‌کراوه!. بۆ نموونه: میوانخانه، شوێنه پێویستییه‌کانی تری وه‌ک ئاوده‌ست، بازاڕ و ئه‌وه‌ی له ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤدا به‌کار دهێنرێت. له چاو ولآتان که‌م و کووڕیی و ناته‌واوییان یه‌کجار زۆره!، به‌لآم له گه‌ڵ ئه‌و که‌م و کوڕییانهشدا هه‌ر سوودێکی زۆریان هه‌یه و خه‌ڵک ڕوویان تێده‌که‌ن. ئه‌وه‌ش به هۆی جوانیی شوێنه‌کان و ڕازاوه‌یی ناوچه‌که و و دار و دره‌خت و سرووشتهکهیهوهیه. ئارامی و ساردی ئاو و فێنکیی هه‌واکه‌ی بووه‌ته هۆی دڵڕفێنی و سهرنجڕاکێشێانی خه‌ڵک. هه‌ندێ له‌و هاوینه هه‌وارانه‌ی کوردستان:
هاوینه‌هه‌واری (سه‌لاحه‌دین)
هاوینه‌هه‌واری(شهقلآوه)
هاوینه‌هه‌واری(گه‌لی عه‌لی به‌گ)
هاوینه‌هه‌واری (بێخاڵ)
هاوینه‌هه‌واری (حاجی ئۆمه‌ران)
هاوینه‌هه‌واری (سۆلاڤ)
هاوینه‌هه‌واری (سه‌رسه‌نگ)
هاوینه‌هه‌واری (ئامێدی)
هاوینه‌هه‌واری (سه‌رچنار)
هاوینه‌هه‌واری (ئه‌زمڕ)
هاوینه‌هه‌واری(پیره‌مه‌گروون)
هاوینه‌هه‌واری(ئاوی سه‌رو و قۆپ)
هاوینه‌هه‌واری (هه‌ورامان)
هاوینه‌هه‌واری (ئه‌حمه‌د ئاوا و زه‌ڵم) و …هتد.
سوودی هاونیهههوارهکانمان، بێجگه له جوانیی سروشت و خۆشی و حه‌سانه‌وه‌ی مرۆڤ، ده‌بێته مایه‌ی ده‌رامه‌تێکی زۆر باشیش بۆ ناوچه‌که و خه‌ڵکه‌که‌ی، ئه‌گه‌ر بێت و زیاتر ڕێک و پێک بخرێن و بکرێنه جێی پشوودان و حه‌سانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی ولآته‌وه ڕوویان تێ ده‌که‌ن. به هیوای ئه‌وه‌ین که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و که‌سانی به‌رپرسی په‌یوه‌نددار زیاتر ئاوڕ له چاککردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی هاوینه هه‌واره‌کانی کوردستان بده‌نه‌وه.
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|