
09-18-2011
|
 |
مدیر تاریخ و بخش فرهنگ و ادب کردی 
|
|
تاریخ عضویت: Aug 2009
محل سکونت: مهاباد
نوشته ها: 19,499
سپاسها: : 3,172
3,713 سپاس در 2,008 نوشته ایشان در یکماه اخیر
|
|
له به‌ریتانیا، کۆنفرانسێکی گه‌وره، ده‌رباره‌ی نه‌خۆشی شێتیی مانگا، ئه‌گیرێت و نوێنه‌ری جوتیارانی هه‌موو گه‌لان بانگهێشت ئه‌کرێن بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر هۆکانی تووشبوونی مانگا به‌م نه‌خۆشییه. که نۆره‌ی نوێنه‌ری جوتیارانی کورد دێت بۆ ئه‌وه‌ی قسه بکات، قسه‌کانی به پرسیارێک له سه‌رپه‌رشتیاری کۆنفرانسه‌که، که کچه دوکتۆرێکی شۆخ و شه‌نگ ده‌بێت، ده‌ست پێ ئه‌کات و ئه‌ڵێ:
"ئێوه ساڵی چه‌ند جار مانگاکانتان که‌ڵ ئه‌ده‌ن؟"
سه‌رپه‌رشتیاره‌که‌ش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"ساڵی یه‌ک جار."
جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ:
"ئه‌ی ڕۆژی چه‌ند جار ئه‌یان دۆشن؟"
سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ:
"ڕۆژی دوو جار."
جوتیاره کورده‌که ئه‌ڵێ:
"که‌واته هه‌موو شت ئاشکرا بوو، ئیتر پێویست ناکات له‌مه زیاتر به دوای هۆی نه‌خۆشییه‌که‌دا بگه‌ڕێن."
سه‌رپه‌رشتیاره‌که ئه‌ڵێ:
"چۆن؟ من تێ ناگه‌م."
جوتیاره کورده‌که‌ش ئه‌ڵێ:
" بۆ تێناگه‌یت، تۆش ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێک دوو جار مه‌مکت بگرن به‌ڵام ساڵی جارێک له‌گه‌ڵت جووت بن شێت ئه‌بیت."

ڕۆژێک کۆمه‌ڵێک پیاو له دیوه‌خانێکدا دانیشتوون و باسی کچه‌کانیان ئه‌که‌ن. یه‌کێکیان ئه‌ڵێ:
"دوو ساڵه کچه‌که‌م داوه به شوو که‌چی هێشتا منداڵی نییه."
یه‌کێکی تریان هه‌ڵئه‌داتێ و ئه‌ڵێ:
"وه‌ڵلا من پار کچه‌که‌م دا به شوو، ئه‌مساڵ کچێکی جوانی بوو."
سێهه‌میان ده‌نگ هه‌ڵئه‌بڕێت و ئه‌ڵێ:
" وه‌ڵڵا برا به مێردی نییه به خودێیه، من کچه‌که‌م مێردیشی نییه و خزمه‌تکارێکی ئێوه‌شی هه‌یه."
دوو که‌س، که پێشتر به فرۆکه سه‌فه‌ریان نه‌کردووه، ئه‌چن بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر به نیازی سه‌فه‌رکردن. که له فڕۆکه‌خانه دائه‌به‌زن و له نزیکه‌وه فڕۆکه‌کان ئه‌بینن یه‌کێکیان به‌وه‌ی تریان ئه‌ڵێ:
"سووک بڕۆ و ته‌په‌ته‌پ مه‌که با فڕۆکه‌کان نه‌فڕن."

مامۆستای بیرکاری له ئازاد ئه‌پرسێت:
"ئه‌گه‌ر باوکت 10 تمن پێ بێت و تۆش داوای 6 تمن لێ بکه‌یت، چه‌ندی پێ ئه‌مێنێت؟"
ئازادیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ:
"10 تمن."
مامۆستاش به تووڕه‌ییه‌وه پێی ئه‌ڵێ:
"دانیشه! تۆ بیرکاری هه‌ر نازانیت."
ئازادیش ئه‌ڵێ:
"تۆش باوکی من هه‌ر ناناسیت، ئه‌و پاره نادات به دایکم ئینجا به من."
__________________
شاره که م , به ندی دلم , ئه ی باغی مه ن
ره وره وه ی ساوایه تیم , سابلاغی مه ن
دل به هیوات لیده دا , لانکی دلی
تو له وه رزی یادی مه ن دا , سه رچلی
خالید حسامی( هیدی )
|
جای تبلیغات شما این‌جا خالیست با ما تماس بگیرید
|
|